Mela-Bextiar1

دارا خونچە : مەلا بەختیار دەیەوێ دیسان ببتەوە بنیشتە خۆشکەی بن ددانان

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی – هەندێک ڕیزە خاڵمان داناوە لەجیاتی ئەو وشانەی نەشیاون بۆ بڵاوکردنەوە ، بمان بورن .

لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٨٠ – ١٩٨٦ لە رێزی ” رێکخراوی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان ” و سەر وە هێڵی ” شەهید ئارام و ئالای شۆڕش ” بووم ، لەوان دەمان کۆمەڵە ململانێ و ناکۆکییەکی زۆر توندی هزریی و سیاسیی تێدا هەبوو و ئەو هێڵەش بایەخ و گرنگییەکی زۆری خۆی هەبوو ، وە دەیان سەرکردە و کادیری وە توانا هەبوون بێ ئەوەی وەدوو نێوبانگ و خۆدەرخستنەوە بن زۆر لێبڕاوانە کاریان لەسەر دەستگرتن وە رێبازی چەپڕەوانەی کۆمەڵە و درێژەپێدانی دەکرد کە سەرەنجام ” ئاڵای شۆڕش ” ی لێ وەبەرهەم هات! لەو نێوەداشدا ” مەلا بەختیار ” کە زۆر حەزی لە نێوبانگ و خۆدەرخستن بوو لە رێگەی …….. خۆی لە کۆنفرانسی سێیەمی کۆمەڵە (١٩٨٤) خۆی کردە بنیشتە خۆشکەی بن ددانان .. ئیدی لەو کاتەوە تا ئێستا هەر ئەوە پیشەیەتی و هەر رۆژەو وە جۆر و شێوەیەک خۆی لەسەر گۆڕەپانەکە وەدەردەخا ، ئێستاش لە دواجاردا دەیەوێ لە رێی ‘ ‘یاسای سۆسیال ” وە خۆی بکاتەوە بنیشتە خۆشکەی بن ددانان .

جا ئێستا ئەوەی مەلا بەختیار دەیبژێ :

”پەسەندکردنی یاسای سۆسیال ، یەکێکە لە ئەرکە مێژووییەکانمان وەکو حیزبێکی سۆسیال دیموکرات . دەشزانین هەنگاوی باش بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە ، نراوە . بەڵام گرنگ پەسەندکردنیەتی لە پەرلەمانی کوردستان و گرنگتریش لەوە ، جێبەجێکردنیەتی لە ناو خەڵکدا . هەتا هەموو تاکێک و هەموو خێزانێک ، دڵنیا بێ لە ژیانی خۆیو ماڵ و منداڵی . کار بکات ، یان نەکات . ئەم یاسای سۆسیالەش ، دەستەبەری راستەقینەیە لە سەراپای مێژوودا ، نەک هەنگاوی پچڕ پچڕی سلفە و کۆمەک و پشتیوانی کاتیی .” *

وە جودا لەوەی ئەو شانازیی وە سۆسیال دیموکراتەوە دەکا .. لێ ئێستا سۆسیال دیموکراتەکان خۆیان و ئایدیۆلۆژیایەکەیان زۆر ….. بوونە تەنانەت کۆنەپەرسترین و چەوسێنەرترین حیزبەکانی رۆژاوا سۆسیال دیموکراتن کەچی هێشتا یەکێتیی وەک حیزب بەو ئاستەی ئەوان نەگەیشتیە و هەر ناشگا .. لێرەدا جێی خۆیەتی وەک نوکتەیەکی سیاسیی حیزبەکەی وی وە ” سۆسیال عەشایەر ” پێناسە بکەین ! هەروا وە جودا لەوەی تاکە ئامانجی ” مەلا بەختیار و یەکێتیی ” لە ( پەسندکردنی ” یاسای سۆسیال ” لە پەرلەمان و جێبەجێکردنی لە نێو خەڵک ) ** تەنێ ئەوەیە کە جارەکی دیکە بازاڕی ململانێیە سیاسییە پاوانخوازییەکەی یەکێتیی لە نێو جەماوەر گەرم بکەنەوە تا بتوانن هێندەک لە قورسایی ئەو شکستانەیان کەم بکەنەوە کە لە بەرانبەر حیزبە خێڵەکییەکی بارزانییەکان و وە هۆی دووکەرتبوون و جودابوونەوەی ” گۆڕانە ” عەنتیکەکەی نەوشێروان وەسەریان هاتیە . ئەوەتا دەیەوێ لە پێناو بەرژەوندییەکانی خۆی و حیزبەکەی لە رێی ئەو ” یاسای سۆسیال ” ە فرتوفێڵەک لە پارتی و گۆڕان بکا تا جەماوەرەکی پتر وە لای خۆیاندا رابکێشی ئەوە وێڕای ئەوەی کە هەمیشە خەسڵەتەکی خۆدەرخەرانەی هەیە دەیەوێ دیسان خۆی بکاتەوە بنیشتە خۆشکەی بن ددانان تا وەها پیشانی خەڵک بدا کە ئەو تەنێ کۆیلەیەکی ملکەچی بنەماڵەی تاڵەبانیی نییە ! هەڵبەتە لەو نێوەشدا ئەگەر ئەو یاسایە پەسند بکرێ ئەوە سوود و قازانجەکی زۆری میللەتی تێدا دەبی !

لەبەرئەوە سەرەڕای ئەو نیازانەی مەلا بەختیار و یەکێتی کە ئاماژەم پێان دا ئەمن پێشتگیریی تەواویی خۆم لەو ” یاسای سۆسیال ” ە دەکەم چونکە ئەو کاتەی ئەو یاسایە جێی خۆی دەگری و سیستەمی دەسەڵات ناچار دەبی وە سوودی میللەت جێیبەجێی بکا ئیدی خەڵکی کوردستانیش وە تایبەتییش ژنان و چینە نەدرارەکانی کۆمەڵ دەتوانن زۆر ئازادانەتر و ئازایانەتر لە بەرانبەر خراپەکارییەکانی حیزبەکان وە دەنگی بەرز ببێژن ” نەخێر ” و ماف و ئازادییەکانی خۆیان پتر و پتر وەدەستبهینن .. ئەو کاتەش دیوەخانی حیزبەکان و مەلا بەختیار و هەموو بەرپرسە گەندەڵکارەکان و تەکیە و مزگەفتی سەید و شێخ و مەلایەکان هێندە چۆل دەبن لە چۆلییان دادەخرێن! ئیدی هیوادارم هەر کەسەک کە گەل و بەرژەوەندییە گشتییەکانی وە لاوە گرنگن و لە پێناویاندا تێدەکۆشی با لەو دەرفەتەی نێوان ململانێیەکانی ئەوان پشتگیریی لەو یاسایە بکا تا وە سەرکەوتن دەگا.

____________________________

*  پارچەیەکە لە نووسینەکی ئێستای ” مەلا بەختیار ” بە ناوی ( یەکێتیی .. لە بەردەم دووڕیاندا ) .

**  زۆر لەمێژە تێکۆشەرانی نێو بەرەی گەل داخوازی یاسای ”سۆسیال ” ن و دەسەڵاتداران ملهوڕانە بەرپەرچیان دەدەنەوە ، لێ ئێستا کە ” مەلا بەختیار و یەکێتیی ” داوای دەکەن ئەوە بەڵگەی ئەوەیە کە ئیدی تێکۆشانی بەرەی گەل بای ئەوەندە هێزی هەیە بتوانی لە ئایندەیەکی نێزیک ئەو یاسایە وەسەر دسەڵاتداران بسەپێنی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت