PUK-1

دکتۆرکەمال میراودەلی : دەربارەی چاکسازیی لە ناو یەکێتیی دا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو ئەمانە و نەخٶشییەکەی مام جەلال و دیارنەمانی لە مەیدانی بریاری سیاسیی کوردستان و عێراق ، یەکێتی خستۆتە بەر دەم چارەنووسێکی نادیارەوە . دیارە ئێستا دەشێت زۆر درەنگ بێت بۆ چاکسازییەکی رادیکالی کە یەکێتی خۆی پێ بپارێزێت . بەلام هەموو کارێکی چاک هەرچەند درەنگ بێت، کردنی لە نەکردنی باشترە .
بە باوەڕی من یەکێتی بۆ ئەوەی بمینێت پیویستی بەوە هەیە یەک رۆژ ، سەعات بە خەسار نەدات و دەست بە چاکسازیی راستەقینە بکات ، ئەم نەخشەی چاکسازییەش خێراو عەمەلی و راستگۆیانە بێت و هەموو لایەنەکانی یەکێتیی و خەلکی دەرەوەی یەکێتیی و کۆمەلگای مەدەنیش تێیدا بەشدار بن . بەرای من گەر ئیرادەی راست و دڵسۆزانەی چاکسازیی رادیکالییان هەبێت لێژنەیەکی کار لەم بەڕیزانە دەتوانێت پرۆسەکە بخاتە کارو لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاری راستەقینەو گرنگ ئەنجام بدەن : کاک کۆسرەت ، دکتۆر بەرهەم ، کاک عادل موراد ، مەلا بەختیار ، کاک ئازاد جندیانی . یەکێتی جەماوەرێکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەرو رووناکبیری هەیە ، پێویستە ئەو جەماوەرەی لەمە زیاتر فرامۆش نەکرێن و رێگەیان بۆ خۆش بکرێت لەم کاتە هەستیارەدا دەوری مێژوویی خۆیان بببینن . بانەوەی تازەی یەکێتی ببنە چەپکەگوڵەکە لە ناو خانووە قوڕەکاندا .
ئەمە روانگەیەکی دوورخایەن و درێژخایەنە . نابێت سەرکەوتن لە هەلبژاردندا ئامانجی سەرەکی و هەرەلەپێشی یەکێتی بێت ، رەنگە خۆ ئامادەکردن بۆ بوون بە ئۆپۆزسیۆنێكی مۆدێرن و سۆسیال دیمۆکرات و کاریگەر ، زۆر لە سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا گرنگتر بێت .

وەک لە لینکەکەدا دەبینن ئەم وتارەم لە ٢٤ ی ئابی ٢٠١٣ دا بلاوکردەوە کە زۆر پێشتریش نووس . یبووم .
هەر کارنامەیەکی چاکسازیی لە ٤ بنەمای بنەڕەتی پێک ذێت :
١ ڕوانگەی فەلسەفی : پرینسیپو بەهاو دروشمەکان
٢. ستراکتور : ئەو هێزو ڕێکخراوەی ذەشی ئەم بەرنامە بە پێی کاتێكی دانراو جێبەجێ بکات
٣. هەنگاوە پراکتیکییەکان و بە هەنگاوی ئاسان و قورس و تەحەدداوە
٤. سەرکرادیەتی خاوەن ئیرادە بۆ چیبەجێکردن
وا بزانم لەم بەرنامەیەدا بە وردیی هەموو ئەو بنەمایانەم روون کردوونەوە .. ئەوە پێش هەلىژاردنێش بوو کە چاوەڕیی ئەوەم دەکرد دەنگی یەکێتیی زۆر کەم بکات بۆیە پێشنیازی بە ئۆپۆزسێۆزبوونیشی تێدایە ، دیارە چاوەڕیی ئەوەم نەدەکرد کەس گوێ بگرێت و وەک لە پێشەکییەکەدا روونم کردۆتەوە تەنیا لە بەر خۆشەویستیی و ڕێزم بۆ گەنجەکانی یەکێتیی ىلاوم کردەوە ئەگیانا دەمزانی ـەو بە ناو سەرکردایەتییە گەندەڵ و پووچەلە بە هەموو باڵەکانییەوە دەستبەدرادی هیچ دەسکەوتێکی عیزبیی تاوانکارانەو داگیرکارانەی حەرام نابێت .
ئەم بابەتەم لە دوو لاپەرەی فەسیبووکی خۆمدا بلاوکردەوەو بە هەردووکیان زیاد لە١٥٠٠ لایک و کۆمەڵی کۆمێنتی باشی لە سەر نووسرا لەلایەن براوخوشکانی یەکێتییەوە .. بەلام پرسایرەکە ەئوەیە ١٥٠٠ کەسی هوشیار بۆ دەبێ هەر بەدو١ی هەمان سەرکردایەتی ئێکسپایەرو گەندە بکەون؟ یان سسیتمی کۆیلایەتی مووچە و بەرژەونەندی بچووک یان گەورە هەموو لایەکی خەساندووە ؟
بەس بۆ یادهێانەوە دووبارە بابەتەکەو لینکەکەی ىڵاودەکەمەوە ؟

چەپکە گول لە ناو خانووە قورەکاندا : یەکێتیی چۆن دەبێتەوە بە یەکێتیی

پێشکەشە بە گەنجانی نیشتمانپەروەری یەکێتیی

[ ئەم وتارەم دەمێکە چەند هەفتە دوای نەخۆشییکەی مام جەلال نووسیوە و لەبەر بابەتی ترو بێهیوایی لەوەی لەو بەربەرییەتەو بەرەلاییەی کوردستاندا هەرچی بینووسیت هیچ کاریگەریی و ئەنجامێکی نییە، بلاوم نەکردەوە . لەم دواییەدا لە تۆرەکانی میدیای کۆمەلایەتیدا بە تایبەتی لە فەیسبووک سەرنجی هەلوێستی جوامێرانەی گەنجانی یەکێتی – م لە زۆر پرسی نەتەوەیی دا ، بۆیە بۆ خاتری ئەوان بریاری بلاوکردنەوەیم داو پێشکەشی دەکەم بە ئەوان .]

(١)

لە بیرکردنەوە لە قۆناغی دوا-تاڵەبانی پرسیارەکان هەموو بە چەواشەیی دەکرێن. ئایا کێ دەبێتە سکرتێری گشتی ؟ ئایا یەکێتی لەگەڵ پارتی یەک دەگرێ یان لە گەڵ گۆڕان؟ یەکپارچە ەدمێنێتەوە یان پارچە پارچە ؟

یەکیتی دوای تالەبانی : پرسێکە دەبوو لە هەمووئاستیکی سیاسیی و کۆمەلایەتی و رۆشنبیریی و ئەکادیمیی ومیدیاییدا ، شەو رۆژ، باس کرابایە .

دەبێ بۆ جاری سەدەم ئەو سەرنجە دووبارە بکەمەوە : دەبوو پێش ئەوەی پرسیاری لەم چەشنە بکرێت ، دەبوو پێش ئەوەی سەرکردەکانی یەکێتێش بیری لێ بکەنەوە ، لە ولاتی ٢٢ ساڵ دەسەلاتی خۆماڵییدا ، دەبوو دەیان دەزگای لێکٶڵێنەوەی ستراتیجیی و ئەکادیمیی زانستیی و ڕێکخراوی کۆمەلگای مەدەنیی و کەرتە پەرلەمانییەکەی یەکێتیی، ئەم بابەتەی شرۆڤەکردباو کۆمەڵە بەرخواست ( ئیختیار ) ێکی زانستیی بێلایەنی بخستایە بەردەم یەکێتی و خەلکیش .

ئەوە هەر هیچ هەرێم وەک ولات ، حکومەت ، خەلک هیچ دەزگایەکی لێکٶڵینەوەی ستراتیجی سەربەخۆی نییە . هیچ دەزگایەکی میدیایی بێلایەن و بابەتیی و سەربەخۆی نییە کە دایەلۆگ لە پێناوی دایەلۆگدا ، لەپێناوی گەڕان بە دوای راستییە بابەتییەکاندا برەو پێ بدات .

یەکێتی خۆی لەوەتی هەیە یەک شتی بەناو لێکٶڵینەوەی ستراتیجی هەیە . ئەویش وەک هەموو شتەکانی تر : مڵکی یەک کەسە ، بۆ خۆی بۆ کوێ بچێ ، دەزگایەکە لە گیرفانیدایەو بۆ وێ دەچێ ، خۆی چۆنی بوێ دەزگایەکە وا قسە دەکا ، قسەکانیش لە کۆمێنتێک لێرەو یەک لەوێ بە پێی بەرژەوەندی کات و شوێن زیاتر نییە .

پێناسەی سەرەتایی دەزگا ئەوەیە کە دەستوورو کەسێتیی مەعنەویی و وزەی مانەوەو ستراکتورو بەرنامەی کار وستافی پرۆفێشنال و بەرنامەی کاری ساڵانەی خۆی هەیەو کەسەکان دێن و دەڕۆن و دەزگا دەمێنێتەوە بە هێزتر دەبێ و لاوازتر نابێت وهەر ساڵەی دەیان لێکۆڵینەی پر ئەژمارو بەلگەو شیکاری زانستی و بابەتی قوول پێشکەش دەکا کە دەبنە ماددەی خوێندنی زانکۆکان و پشتپێبەستنی نێوەندە سیاسییەکان .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر  … چەپکەگوڵ لە خانووە قوڕەکاندا

 ئەم نوسینە بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە ، زۆربەی لایک و ژمارەی سەردانەکانی لاچووە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت