Hame-saeed-Hasen

هەرکەسێک ڕەخنەی لێ بگرێت ، لەفەیسبوکەکەی بلۆکی دەکات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کونجرینی :

لای ئەم نوسەرە ڕاست بڕۆ ، ئەو بەدیدگای پێچەوانەوە ڕەخنەت لێ دەگرێت . لەکویادا بەرژەوەندی تیا نەبوو ، لەویادا ڕەخنەبارانت دەکات .. خۆی بەسارتەری کورد دەزانێت ، لەمێشک و هەناو و جەستەیدا باهۆز دەدات و ، وەیلەلایەتی بەدەستییەوە  .

پێیخۆشە تەنها خۆی بیبەخشێت ، کردەی وەرگریی نییە . کەی ئاراستەت کرد ، لای وایە تیریی ژەهراوییە . ئەمە مەتەڵ نییە بەڵکو لای ئەو شیکاریی ئەبەدییە .

حەمە سەعید حەسەن ، کە بە نوسەر و شاعیری ماڵباتی بارزانی ناسراوە . بەشێکی تایبەتی خۆی هەیە لە فەیسبووک بەناونیشانی ( Hemeseid Hesen حەمەسەعید حەسەن ) 

. هەردی ئەحمەد لەسەر بەشی خۆی لە فەیسبووک وێنەیەکی حەمەسەعید حەسەنی داناوەو بەم جۆرە لەسەریی نوسیووە : ڕه‌خنه‌ به‌ زمانی گووڵیش قبووڵ  ناکات ، له‌کۆمێنتدا بێجگه‌ له‌ ئافه‌رین و زۆرباشه‌ ده‌سڕێته‌وه‌ و خاوه‌نیشی بلۆک ده‌کا ، ئافه‌رین ڕه‌وشه‌نبیری کورد ، ئافه‌رین سارته‌ر نڤیسی گه‌وره‌ی کورد . هه‌ر که‌س بڕوا ناکات له‌پۆستێکیدا به‌جوانترین شێوه‌ ڕه‌خنه‌ بگرێت . تاقی بکه‌ره‌وه‌ زه‌ره‌ر ناکه‌یت . بابزانیت ڕۆشنیبری ئێمه‌ له‌کوێی ئه‌م دیزاینه‌ی گه‌ردوونەدان . لەسەرکۆمینتارەکەی هەردی ئەحمەد ( Hardi Ahmed ) هاوڕێیەکی بەناوی ( Saman Ali ) وای نوسیووە ” لەسەر قسەیەکی زۆر ئاسایی منی بلۆک کرد .
ئەمە واتایەکی زۆر دەبەخشێت ، بۆ خۆی هەموو شتیکی پی باشە ، بۆ بەرامبەر پێچەوانە . ئەمە ئەو ڕستەیەیە کە سویسرییەکان لەبەرامبەر کەسی خۆبەرست و هەلپەرست و نەشیاو لەکۆمەڵگا بەکاریی دەهێنن .
حەمە سەعید حەسەن ، لەزەمەنی باوەشی گەرموگوڕیی شوعییەتدا ، قسەیەکی سەیری لەسەر دەگێڕنەوەو گوایە : جارێکیان حاجییەکی خزمی خۆی چاک و چۆنی لەگەڵ دەکات و دەستی بۆ درێژ دەکات تەوقەی لەگەڵ بکات ، حەمەسەعید بەسوپاسێکی کورت بەبێ ئەوەی پەسندی تەوقەکەی حاجییەکە بکات ، کۆتایی بەچاک و چۆنییەکەی دەهێنێت و پاڵ بەهاوڕێکەیەوە دەنێت و دەڕۆن . هاوڕیکەی ڕووی تێدەکات و دەڵێت : ئەوە چییە ؟ ئەو حاجییە دەستی بۆ هێنایت تا تۆقەت لەگەڵ بکات . ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت : ئەوە تاسەلێسی سەرمایەدارییە ، تا ئەمانە بمێنن سەرمایەداری بەسەرمانەوە زاڵ دەبن .
بەڵام ئەوەی لێکنەدایەوە ، ڕیزگرتن هیچ پەیوەست نییە بە ئایدۆلۆژییەوەو ، نەریتێکە مرۆڤەکان هەڵگرین و ، ئاڵاوی ڕەوشت بەرزیی و هەستی ناسکی خۆیانە .
سەیرە مرۆڤە بەناو ڕۆشنبیرە دواکەوت و نەزانەکانی کۆمەڵگای ئێمە هێندە مەعریفەیان هەیە ، بەرژەوەندی شەخسی کوێرەوەری دێنیت و هۆش دەتەزێنێت ، دوێنی لەقەڵای مارکسیسدا سەمای دەکرد و هیچ بیریی لەوە نەکردەوە ، دواڕۆژ سەما بەپێچەوانەوە دەکات . نمونەشمان حەزرەتی حەمەسەعید حەسەنە ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت