ئازاد حەمدی : بە ئەسپایی .

بە ئەسپایی ، بە ئەسپایی 

زۆر بە بێدەنگی , بەئەسپایی
بەبێێ چرکە , بەبێ ترس و لەرزە
بەبێ دڵە ڕاوکێ , بە چەسپاوی
سەربەستانە ، گوزەر بکە
بەناو هەر چوار ژوورەکانی دڵما
بەناو هەمو کوچەکانی , مێشکو بیرما
هەر تۆ یەکە خۆشەویستی و خۆشەویسترینی
عەشق ئاسای جەنگاوەرانی کۆبانی
وەک ئەو کیژانەی ـ
سەنگەریان کردە جێژووان
دژی جەنگلستانی تاریکی

 

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds