پارتی لەگرتنەوەی شنگال هیچ شەهیدو بریندارێکی نەبووە .
ئەمڕۆ 12/20 هێزی پێشمەرگە چووەوە ناو شارۆچکەی شنگالو داعش لەو ناوچانە هەڵات ، هێرشکەی پێشمەرگەش بەسەرپەرشتی بارزانی بو .
سەرچاوەیەکی تایبەت بە سایتی دەنگوباسی راگەیاند کە هێزەکانی داعش لە زیاتر لە 70 گوند کشاونەتەوەو بێ تەقە ناوچەکانیان رادەستی پێشمەرگە کردووە ، بەوتەی سەرچاوەکەی دەنگوباسیش ئەمە بەشێک بووە لەرێکەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و داعش ، وەک پێشتر کە پارتی بێ تەقە ئەو ناوچانەی تەسلیمی داعش کرد ئەمڕۆش داعش بێ شەڕ ناوچەکانی رادەستی پێشمەرگە کردەوە .
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد تەنها لە چەند شوێنێک پێدادانی کەم رویداوە ئەویش لەنێوان گەریلاکانی پەکەکەو تیرۆریستانی داعشدا بووە لەکاتی هەڵاتنی تیرۆریستان لەو ناوچانە .
س – د ب
Latest posts by وتاریکورد (see all)
- عیماد محمود: نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی. - 2023-01-06
- ڕەفیق پشدەری: کورد دوژمنی خۆت بناسە. - 2023-01-01
- دکتۆر حوسێن عەلی غالب بابان: تاقیکردنەوەی پیشەیی. - 2022-12-29