Mustafa-Qaid-Qadir

وریا عبدولخالق : کێ مەرجەعى هێزەکانى پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانە ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چەند جۆر هێزى چەکدار هەیە ؟
وەزیرى پێشمەرگە لە کوێ ى هاوکێشەکەدایە ؟
هێزەکانى کوردستان لەم هێزانە پێک دێت :
1- هێزەکانى ٧٠ سەربە یەکێتى نشتیمانى کوردستانەو شێخ جەعفەر وەزیرى پێشمەرگەى پێشوو سەرۆکایەتى دەکات و فرمان لە یەکێتیەوە وەردەگرن و تەنها موچەیان لەسەر وەزارەتى پێشمەرگەیە .
2 – هێزەکانى ٨٠ سەربە پارتى دیموکراتى کوردستانن و حەمید ئەفەندى و ئەنوەرى حاجى عوسمان سەرکردایەتى دەکەن و موچەیان لە سەروەزارەتى پێشمەرگەیە
3 – هێزەکانى پشتیوانى یەک , بریتیە لە چەکە قورسەکانى سەربە پارتى دیموکراتى کوردستان و پێک دێت لە کەتیبەکانى دەبابات و زرێ پۆش و پۆپخانەکان و بەسراوەتە سەرۆکایەتى هەرێمەوە و سیداد بارزانى فەرمانرەواى ڕاستەوخۆیانە .
4 – هێزەکانى پشتیوانى دوو , بریتیە لە چەکە قورسەکانى لاى یەکێتى کە کەتیبەى دەبابە و زرێ پۆش و تۆپ و ڕاجیمە دەگرێتەوەو ڕاستەوخۆ بەسراوەتە سکرتاریەتى تاڵەبانیەوە .
5 – لیوا یەکگرتوەکان چەند لیوایەکن یەکخراون بە جۆریک ئەگەر بەرپرسى لیوا یەکێتى بێت جێگر پارتیە و بە پێچەوانەشەوە و مەرجەعى پارتیەکان ئەنوەرى حاجى عوسمانەو مەرجەعى یەکێتیەکان شێخ جەعفەرە  .
6 – زێرەفانى ئەمانە سەر بە پارتى دیموکرانى کوردستانن و فەرماندەکەیان عەزیز وەیسیەوە فرمان لە پارتیەوە وەردەگرن و سنورى چالاکیان زۆنى زەردە
7 – هێزەکانى سکرتاریەت و تایبەتن بە یەکێتى و بەسراون بەماڵى مام جەلالەوە  .
8 –  لەشکرى تایبەتى گوڵان سەربە پارتین و چەکى پێشکەوتویان هەیە و مەنسور بارزانى کورى سەرۆکى هەرێم فەرماندەیانەو فرمان لەوەوە وەردەگرن . 
9 – هیزەکانى دژە تیرۆر سەربە یەکێتین و فەرماندەکەیان لاهورى شێخ جەنگیەو هێزێکى زۆر پێشکەوتون و چەکى پێشکەوتویان پێ یەو لە سەر شێوازى سەربازى ئەمریکى راهێنراون سەربە ئاژانسى ئاسایشن .

10 – فەوجەکانى سەربەلقەکان , ئەمانە سەر بە لقەکانى پارتین و ئەو لقانەى دەکەونە ناوچە کوردستانیەکانى ماددەى ١٤٠ هێزەکانیان فراوانترەو بەرپرسى لقەکان فەرماندەیانە .
11 – فەوجەکانى مەڵبەندەکان بە هەمان شێوە سەربە مەڵبەندەکانى یەکێتین و مەرجەعیان بەرپرسى مەڵبەندەکانە .
12 – فەوجەکان و لیواى تایبەتى کۆسرەت ڕەسول , لە سەر وەزارەتى پێشمەرگەن و لە لایەن کۆسرەت رەسوڵەوە فرمان وەردەگرن و ئێستا زۆربەیان لە فڕۆکەخانەى کەرکوک و سەربازگەى کەیوان و سنورى کەرکوکن .
13 – فەوجەکانى یەکێتى , ئەمانە چەندین فەوجن لەم سێ و چوار ساڵەى دواى دروست کراون لە نێوان هێزەکانى ٧٠ و لیوا یەکگرتوەکاندان و فەرماندەکانیان فرمان لە سەرکردایەتى یەکێتیەوە وەردەگرن .
14 – فەوجەکانى پارتى , ئەمانیش وەکو ئەوانەى یەکێتى لەم سالانەى دواى بۆ کاتى هەڵبژاردن دروست کراون و نە سەربە ٨٠ و نەسەربەلیوا یەکخراوەکانن و مەرجەعیان سەرکردایەتى پارتیە .
15 – هێزەکانى حیزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان , ڕاستەوخۆ کاکە حەمەى حاجى مەحموود سەرکردایەتیان دەکات و لە بەرەى شەڕن لە مەخمورەوە تا خانەقین و ٨ شەهیدى شەڕى داعشیان هەیە .
16 – هەندێ هێزى تر هەن ئێستا لە بەرەى جەنگن وەکو هێزەکانى بەرگرى و فریاکەوتنى ناوخۆ ( یەکێتى ) و لیواى نەوت و غازى سەربە پارتى و یەکێتى و هێزى کۆماندۆى دهۆکى سەربە پارتى و ئاسایشى یەکێتى (خەسرەو گوڵ محمد لێپرسراویانە) و ئاسایشى پارتى ( عیسمەت ئەرگوشى لێپرسراویەتى ) و فەرماندەى بارزان کە براى سەرۆکى هەرێم فەرماندەیەتى و لیوایەکى تایبەتى نێچیرڤان کە ڕەوان بارزانى براى سەرۆکى حکومەت فەرماندەیەتى و لیواو فەوجە کوردەکانى سەربەسوپاى عێراق کە نیوە بە نیوە دابەش بوون بە سەر پارتى و یەکێتى وەکو لیواى شانزەى سلێمانى یەکێتى و لیواى هەولێرى پارتى و هیتر …… و هێزێکى تایبەتى یەکێتى لە گەرمەسێر کە زۆر جار مەحمود سەنگاوى سەرکردایەتى دەکات و هێزەکانى پۆلیسى عێراقى لە ناوچەکانى ١٤٠ بە تایبەت کەرکوک لە کەرکوک و خانەقین و دووز یەکێتى بە سەریدا زاڵەو لە مەخمور و دەشتى موسل پارتى بە سەریدا زاڵە .
بەکورتیەکەى
نازانم مستەفاى سەید قادر کە وەزیرى پێشمەرگەیە دەسەڵاتى بەسەر چەند لەم هێزانەیا هەیە و ئەم هێزانە چۆن تەنسیق دەکەن و ئەو لە کوێ ى هاوکێشەکەدایە بۆ نمونە لە سەدى موسڵەو تا شنگار و زوممارو ڕەبیعە لەم هەموو نەوعە هێزە , تەنها سێ فەرماندەى هێزەکانى ٨٠ پارتى لێبوەو (فەرماندەى سپیلک و سەفین و هەڵگورد ) لە گەل فەوجەکەى مەڵبەندى موسڵى یەکێتى و , کە تەنها ماوەى ٢٤ سەعات ئەو هەموو شوێنەیان بۆ داعش چۆڵکرد , شوينى واش هەیە هەموو ئەو نەوعە هێزانەى تیایە !
ئایا وەزیر دەتوانێ ئەم هێزانە یەکبخات ؟ ئایا ئیرادەى ئەوە هەیە , یان یەکخستن تەنها بۆ ئارایشتەو ڕووکەشە , ئێستا چەند لیوایەکى یەکگرتوو هەن یەک ئیعازى بەسیتى پارتى یان یەکێتى پێویستە تا لەماوەى دە دەقیقەدا هەڵوەشێنەوە , چونکە میکانیزمى تێکەڵ کردنەکە پەنجا پەنجایەو هەمان میکانیزمى ساڵى ١٩٩٢ کە هەمان شێوە هێزى پێشمەرگە هەبوو , لە شەڕى ناوخۆدا و بە چاوتروکاندنێک چونەوە سەر ئەسڵە حیزبیەکەیان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت