بەختیار شارەزورى : کۆبانێ وەک سەرەتایەک بۆ مۆدێلى دەسەڵاتى کوردى  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕزگارکردنى کۆبانى تەنها وێنەیەک نیە بۆ ڕزگارکردنى کانتۆنێک یان پارێزگایەک ، بەڵکو هەڵگرى فرە ڕەهەندە و دەبێت هەموو ڕەهەندەکانى بخوێنرێتەوە ، چى لە ڕووى سەربازى و چى لە ڕوى مۆدێلى دەسەڵاتى ئیدارى و چ لەڕوى پەروەردەى شۆڕشگێڕانە و چى لە ڕووى خەباتى ژنان و چى لە ڕوى  نەتەوەییەوە ، کە دەکرێت بلێین کورد لەبەردەم ئەگەرى ئەم جۆرە لە دەسەڵاتدایە ، بە شێوەیەک مۆدێلى باشور لەبەردەم کەوتن و هەرەسدایە ، چونکە ئەوەى مۆدێلى پەکەکە و پەیەدە لە کورترین ماوەدا نمایشى کرد ، بوە هۆى سەرکەوتنى لەهەموو ڕەوەکانەوە .. بە تایبەت ئیدارى لە کانتۆنەکانى عفرین و جزیرە و کوبانێدا ، ئەمە جگە لەوەى کە بوەتە سەکۆیەک بۆ کوردانى هەرچوار پارچەکەى کوردستان ، لە دواى ئەوەى کۆبانى نەکەوت و سەرکەوتنى بەدەست هێنا ، دەکرێت ئەو وێنانەى کە لە دواى ئازادکردنى کۆبانییەوە نمایش دەکرێت و بە چەند خاڵێک بخەینە ڕوو .

1 – هەر لەسەرەتاوە پەکەکە سیناریۆ و تاکتیکى بە هێزى لە ناو هاوکێشەى ناوچەیدا بەکار هێنا ، توانى بە هاوپەیمانى بەستن لەگەڵ ئێران ، ببێتە یاریچییەکى سەرەکى .

2 – لە ناوخۆى تورکیادا توانى وەک باڵى سیاسى هەموو گەمە سیاسیەکانى دیموکراتى بکات ، بەردەوامیشە لەسەرى .

3 – پرۆسەى ئاشتى ژینگەیەکى باش بوو تا ڕۆژئاوا خۆى بگرێت و شەڕ لەگەڵ تورکیا بوەسێنرێت و کار بۆ جێگرکردنى کوردانى ڕۆژئاوا بکرێت .

4 – توانى ئیدارەیەک بونیاد بنێت کە دامەزراوەیى وسستماتیک بێت و یاسا کارى خۆى بکات .

5 – پەروەردەى شەڕەڤانى ، پەروەردەیەکى نەتەوەیى و زاتنستى بێت ، بە پێ ى هەڵکەوتەى جوگرافى و جیوپۆلەتیکى .

6 – سیاسەتى پەیەدە ، توانى ببێتە یارچیەکى ناو هاوکێشەى گۆڕانکارییەکان .

7 – لە دواى دەرکەوتنى داعش و نزیکبونەوەى ئێران و ئەمریکا و پاشەکشەى تورکیا ، پەیەدە توانى ئەو لە ناو ئەو هاوکێشەیەدا ببێتە یارچییەکى سەرەکى .

8 – دواى ئەوەى ئەمریکا بەرەى دژى داعش ڕاگەیاند ، پەیەدە توانى ببێتە بەشێک لەو شەڕە و دۆسیەى خۆى وەک درێژکراوەى تیرۆر بگۆڕێ بە بەرەى دژە تیرۆر .

9 – لەسەر ئاستى وڵاتاناى دنیا و بە تایبەت ئەوروپا ، توانى لۆبییەکى گەورە دروست بکات بۆ پاڵپشتى شەڕەکانى .

10 – توانى نمونەى شەڕى بەرگریکردن ، بە تایبەت لە کۆبانێدا بە دنیا بناسێنێت .

11 – ژن وەک یەکەم مێژوو ، یەکەم نمونەى مێژووى بەشدارى کاریگەرى هەبێت لە شەڕەکاندا ، کە بوە هۆى گەورەترین پاڵپشت بۆ ڕۆژئاوا .

12 – پەیەدە توانى نمونەیەکى زۆر تەندروست لە لێپرسراویەتى دروست بکات ، بە جۆرێک لێپرسراوە سەربازى و ئیدارییەکان بەشدارى چالاکیان لەشەڕەکاندا کرد .

13 – توانى ئاستى وەلا بۆ نەتەوەیى بون بگەیەنێتە ئاستێکى فراوان و باڵا .

هەموو ئەمانە و چەندین لایەنى تریش ، بونەتە ئەو مۆدیلەى کە لایەنگرێکى گەورە بۆ خۆى دروست بکات ، وەک پرۆسەیەکى هەمە لایەنەى سەرکەوتو ، کە دەکاتە ئەوەى بڵێین ، ڕزگارکردنى کۆبانێ ، سەرەتاى ئەو مۆدێلەیە کە کۆى مۆدیلەکانى ترى لە باشورى کوردستاندا خستووەتە بەردەمى دوو ئەگەرەوە .. یا ئەوەتا ئەو مۆدیلە پەیڕەو بکەن یان ئەوەتا دوا کفنى ئەم مۆدێلە دەبینن کە 24 ساڵە بەردەوامە لە شکست  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت