دکتۆر فایق محەمەد گۆڵپی : لە کۆبونەوەکەی پەرلەماندا داوای لێبوردن لە هەلەبجە نەکرا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە پەنجاکانی سەدەی پێشودا ، رێکخستنی حزبی ئیخوانی موسلمانی عەرەبی لە رێگەی مەلاکانەوە لە هەلەبجە بڵاوبوەوە . لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی پێشودا ، تۆپە دورهاوێژەکانی پێشمەرگەکانی شۆرشی ئەیلول لە ژێر سیبەری بوردومانی بارەگای جەلالیەکاندا ، ئێوارانی هەلەبجەیان دەکردە دۆزەخ و رۆژانە چەندان کەسی بێگوناحیان شەهید دەکرد .

لە ئازاری سالی ١٩٨٨ دا ، بەرپرسی دوەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رێکخەری گشتی ئەمرۆی بزوتنەوەی گۆڕان ، فەرمانی بە هێزی پیشمەرگەی بەرەی کوردستانی دا ، پێش سوپای پاسدارانی ئێران بکەون و هەلەبجە بخەنە ژێر کۆنترۆلی هێزی هاوبەشەوە ، دواتر کارەساتی کیمیابارانی هەلەبجە و  ٥٠٠٠  پێنج هەزار شەهید و دەیان هەزار ئاوارە و تالانکردنی خەڵک و وێرانکردنی هەلەبجە و ئەنفالی لێکەوتەوە .

لە شەری ناوخۆی دوای راپەرینی باشوری کوردستاندا ، شەری ناوخۆ لە هەڵەبجە و دەوروبەری ، درێژترین و سەختترین شەر بو ( ١٩٩٣-٢٠٠٣) ، هێزە تیرۆریستیەکانی سەر بە قاعدە و هێزەکانی ئەمریکا لە لایەن بەرپرسانی باشورە وە بانگ کران بۆ ئەوەی لە هەلەبجە شەر بکەن باش .

لە ١٦ ئازاری ساڵی ٢٠٠٦ دا ، لە بەرامبەر نارەزایی گەنجانی هەلەبجە ، هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم بە فیشەک وەلامی نارەزایی خەلکیان دایەوە ، گەنجێک بە ناوی ( کوردە ) شەهید بو و دەیان کەس بریندار بون و سەدان کەس دەستگیرکران و سەدانی تر لە ترسی دەستگیرکردن هەلەبجەیان بەجێهیشت .

ئەمرۆ هەمو لایەنە بەرپرسەکانی کارەساتەکانی هەلەبجە ، لە ریگەی پەرلەمان و حکومەتەوە ، دەربارەی بە پاریزگاکردنی هەلەبجە کۆبونەوەی پەرلەمان و حکومەتیان بردە هەلەبجە و پەرلەمان یاسای بە پاریزگاکردنی هەلەبجەی قبول کرد . ئەم کۆبونەوەیە ئەمرۆی هەڵەبجە کەمێک دڵی شکاوی هەلەبجەیەکانی هێور کردەوە ، بەلام هیچی بەوە نەدەبو ئەگەر لایەن بەرپرسەکانی هەرێم ، بە علمانی و ئیسلامیەوە ، داوای لێبوردنیان لە خەلکی پارێزگای هەلەبجە بکردایە بەرامبەر بەو کارەساتانەی لە حەفتا سالی رابوردودا بەسەر هەلەبجەیاندا هێناوە .  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت