شەریف هەژاریی : لەم هاوکێشە سیاسییەی ناوچەکە ووردببنەوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە درێژایی نوسینەکانی سێ مانگ لەمەوبەرم ، هەمیشە یەکێک لە ئاراستەی بابەتەکانم ووردبونەوە بووە کە ئاخۆ بۆ داعش پرۆژە سیاسییەکانی بەشار ئەسەد – ئێران لە ناوچەکە دا ناکاتە ئامانج !؟ لە دوو ڕۆژی ڕابردووش دا ئەم کۆبوونەوە سیاسییانە لە عێراق و سوریا و ڕووسیا دا کراوون ، جێی بایەخە گەر لێی ووردبینەوە !

عێراق : حەیدەر عەبادی بە توندی دژی پێشنیارێکی ئەمریکیەکان وەستایەوە کە سەربازگەیەکی ئەمریکی لە عیراقا بکرێتەوە و سەباز و ڕاوێژکاری ئەمریکی بۆ ڕەوانە بکرێ بۆ لەناوبردنی داعش !!.

سووریا : بەشار ئەسەدیش لە چاوپێکەوتنێکی دا بۆ کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند : ” بە هیچ جۆرێک خوازیار نییە کە بچێتە نێو ئەو هاوپەیمانێتییەی کە بۆ داعش پێکهێنراوە !!”.

ڕووسیا : پۆتن و سیسیش لە کۆبوونەوەو ڕێکەوتنەکانی نێوانیان جەختیان کردەوە کە ” بە هەموو جۆرێک دژی دابەش بوونی عیراق و سوریان و کار بۆ بە یەکگرتووی مانەوەیان ئەکەن ”.

داعشیش هەتا ئیستا نە هێرشی بۆ کەربەلا و نەجەفی قیبلەی شیعە کردووە و نە یەک تەقینەوەشی تێدا ئەنجام داوون .

بەهەمان شێوە ! داعش تا ئێستا هێرشی نەکردووەتە سەر یەک شاری سەرسنوری ئێران کە هاوسنوری دەوڵەتە تیرۆریستییەکەینیی و یەک تەقینەوەشی لە ئێرانا ئەنجام نەداوە !

هەموو ئەمانە لە کاتێکدان ، کە داعش نفوز و توانای ئەوەی هەیە لە ئێران یان شارە شیعەکانی عێراقا تەقینەوە ئەنجام بدا !! هەروەها ، هەموو ئەو توندڕەوە سونییانەی کە لە ئێرانەوە ئەچن بۆ ناو داعش ، ئێران نەک ڕێگریان لێ ناکات ، بگرە لە ڕێی پیاوانی دەزگا ئەمنییەکانییەوە کارئاسانیی و ئاراستەکاریشیان بۆ ئەکا !

کەوابوو ئەوە ڕاستە کە تورکیا و بەحرەین و سعودییە لە سەرەتا دا ڕۆڵیان هەبووە لە دروستکردنی داعش دا ، بەڵام لە ئێستا دا بلۆکی شیعە- ڕووسە کە ئاراستەی داعش ئەکەن ! وەک نووسینەکانی دیکەم ئەیڵێمەوە : ” لە ڕووی ستراتیژییەوە ئەمریکا باش شەن و کەوی مەسەلەکە ئەکات ، ئەمریکا ئەیەوێت بە شەڕی داعش بەشار ئەسەد تووش بکا و دواتریش نۆرەی ئێرانە ! ئەمریکا ئەتوانێت جەنگی داعش بە زوویی کۆتایی پێ بهێنیت ! بەڵام ئەمریکا ئەستەمە کارێک بکات کە قازانجی ستراتیژی – سیاسیی تیدا نەکات ! بۆیە شەڕی داعش بە زوویی کۆتایی پێ ناهێنێت !!

گەورەترین زەرەرمەند لە زاڵبوونی داعش دا ، سونەکانی عێراق بوون کە ماڵ و موڵک و هەموو شتێکیان تێداچوو ! کە ئەگەری ئەوەش هەیە لە ستراتیژیش دا سونەکانی عێراق و سوریا لە کیانێکی سەربەخۆ دا بکرێنە دەولەت و داعش ئێستا هەندێکیانی لە ژێر نفوزدان !!

هەرچەنە ئێران داعشی ڕووەو هەولێر ئاراستە کرد مەبەستی کەوتنی دەسەڵاتی کورد و دواخستنی سەربەخۆیی باشوری کوردستان بوو ! بەڵام ئێران – داعش هەڵەی ستراتیژییان کرد و هێشتا نەدەبوو بە ئاسانی کارێکی وا بکەن ! ئاراستەکردنەکەشیان زۆر خراپ بەسەر بەرەکەیان ‘ بەرەی داعش – ئێران’ دا شکایەوە !!

هەرچەنە کورد شەهید و قوربانیی و ڕفاندنی زۆرە ! بەڵام کورد لە ڕووی سیاسیی – ستراتیژی قازانجی گەورەی لە هەڵەی ئێران – داعش دا کرد و ئەکات . ئاکامەکەشی وای بۆ ئەچم کە بە جێ بە جێ کاری ئەجێندای ئەمریکا لە ناوچەکە دا دێتە دی ، چونکە گەلانی ناوچەکە ئیدی حوکمی دیموکراسییان ئەوێ نەک توندڕەوی و ئایدۆلۆژیی و دیکتاتۆری ! هێنانەدی ئەو ستراتیژەش درێژکردنەوەی شەڕی داعشە بۆ تووشکردنی بەرەی بەشار ئەسەد – ئێران ، پاش داعشیش ئەوا بەشار ئەسەدە و دواتریش ئەبینین کە ئێران بەرگەی ئەو تەکانە سیاسییەی ڕوخانی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دا ناگرێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت