بەڕێوەبەری کەمپی جیهادی نیکاحی داعش بناسە

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەگەڵ دەرکەوتنی گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکان لە سوریا دیاردەیەکی ناوازە سەریهەڵدا ئەویش جیهادی نیکاح بوو ، کە بە وتەی خۆیان ئەمەش جۆرێکە لە جیهاد ، چونکە پێویستی سێکسی جیهادیەکان پڕ دەکاتەوە .

لە ئێستاشدا کچێکی سکۆتلەندی خەڵکی شاری گلاسکۆ بە چالاکیە بەرفراوانەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوڵی لە خشتەبردنی کجە هەرزەکارەکان دەدات بۆ ئەوە بچنە ریزی گروپی تیرۆریستی داعشەوە .
ئەو هەرزەکارانەی دەچنە ریزی ئەو گروپەوە سەرەتا نازانن خۆیان گیرۆدەی چی دەکەن و دواتریش ناتوانن خۆیان قوتار بکەن .
رۆژنامەی پڕفرۆشی ( لاستامپا ) ی ئیتالیا لە راپۆرتێکیدا تیشکی خستۆتە سەر رەوەندی چونی کچانی ئەوروپا بۆ ناو داعش و نوسیویەتی : ” ( ئەقصا مەحمود ) کچە سکۆتلەندی دوای چونی بۆ ناو داعش ، بەرپرسیارێتی کەمپێکی گرتۆتە ئەستۆ کە کچە ئێزیدیەکانی تێدا بەندکراوە .”
ئەو رۆژنامەیە بڵاویکردۆتەوە ( ئەقصا مەحمود ) ی بەڕەگەز پاکستانی لە شاری گلاسکۆ لە سکۆتلەندا گەورە بووە و لە باشترین خوێندنگەکان خوێندویەتی ، بەڵام لە کۆتاییدا بوو بە سەرۆکی گروپی ( خەنسا ) ژنانی داعش لە شاری رقەی سوریا. ناوبراو ساڵی ٢٠١٣ بەمەبەستی جیهادی نیکاح ماڵی خۆیانی جێهێشتووە و رویکردۆتە سوریا .
ئەم کچە یاریزانە هانی سێ کچیتری بەریتانی بە ناوەکانی ( شەمیمە بیگوم ١٥ ساڵ ، کدیزا سوڵتانە ١٦ ساڵ ، ئامیرا عەبباسە ١٥ ساڵ ) ی داوە کە بچنە ناو داعش و لەم هەفتەیەدا ئەم سێ کچە گەیشتونەتە سوریا .
ئەقصا کە کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵە زۆر مەیلی بۆ فیلمە خەیاڵیەکانی وەک هاری پۆتەر هەبوە و ئەم خەیاڵانەی خۆی لە جیهانی راستەقینەدا لەناو داحش و بەغدادیدا دۆزیوەتەوە .
ئەو کە ناوی ( ام لیث ) ی بۆ خۆی هەڵبژاردووە لە ئێستادا لە کەتیبەی خەنسای ژنانەی داعشدا بەرپرسی ( ژنانی جیهادی نیکاح ) ـە و سەرپەرەشتی ئەو ژنە ئێزیدیانە دەکات کە داعش لە شنگال رفاندنی و گواستنیەوە بۆ سوریا و چاودێری کڕین و فرۆشتنیان دەکات .

بێجگە لەم کارانەی ئەقصا ئەرکێکی تری هەیە ئەویش ئەوەیە کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ژنانی زیاتر بۆ چونە ناو داعش لە خشتە ببات ، هەر لەبەر ئەوەشە کە یەکەم کەسە کەلەلایەن دەزگای هەواڵگری بەریتانیاوە داواکراوە .

Cihadi Nikah.1 Cihadi Nikah.2

س / م

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت