بە دەنگ ، بورهان رەشید گوڵە دەستخۆشی لە پارتی دەكات و بە بارزانیش دەڵێت : کەڵەگا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

بورهان رەشید گوڵە پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، كە ساڵی 2011 لەلایەن پاسەوانەكانی پەرلەمانتارێكی پارتییەوە هێرشی كرایە سەر ، لەلێدوانێكدا بۆ ” میللەت ” قسە لەسەر هێرشەكەی سەر عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەكات.

بورهان رەشید گوڵە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هێرشەكەی سەر ئەو جیاواز بووەو بەهۆی وتەی یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی گۆڕانەوە بە 15 كەس پەلاماریان داوە .

بورهان رەشید گوڵە دەشڵێت : من ئافەرینی پارتی دەكەم و دەستی خۆش بێت، چونكە حزبێك كە لە 30 % ی ئەم وڵاتە پێكناهێنێت مەلەفی سیاسەتی دەرەوەو ناوخۆ و ئەمنیی و نەوتی بەدەستەوەیەو سەرۆكی هەرێم بە ناشەرعی خۆی بێت و سەرۆك وەزیران و ئەنجومەنی ئاسایش هەر خۆی بێت و پارتی بەو شكستانەی كە لە  2014  توشی بوو كە هیچی لە شكستی 1974 كەمتر نییە، بەراستی كەڵەگایە كە هێشتا بتوانێت دەستدرێژی بكاتە سەر خەڵك و لە خەڵك بدات دەبێت “ئیعترافی پێ بكرێت”

بورهان رەشید گوڵە توندتر لەسەر ئەو بابەتە دەوەستێت و دەڵێت: سیستمی حكومی بنەماڵەی بارزانی لە ناوچەی زەرد بەم شێوەیەیە: نە دادگای دادگایە، نە پەرلەمانی پەرلەمانە، نە حكومەتی حكومەتە، نە دامەزراوەی دامەزراوەیە، نە دیموكراسی لە دیموكراسی دەچێت، نە ئازادی ئازادییە ، ئەگەر یەكێتی گۆڕانیش دەنگ بە درێژكردنەوەی ئەم سیستمە بدەن دیارە حزبەكانی كوردستانیش هەر ئەمە هەڵدەگرن.

سەبارەت بە ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش كە مانگی 8 ی داهاتوو ماوەكە درێژكراوەكە تەواو دەبێت بورهان رەشید گوڵە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: هیچ بیانوویەك نییە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی بارزانی ، پارتی هیچی پێناكرێت و ناكرێت خۆی بسەپێنێت ، سەرۆكی هەرێم ماوەی تەواو بووەو 2 ساڵیشە بە زیادە لەو پۆستەدایە.
بورهان رەشید گوڵە: دەشڵێت ئەگەر حزبەكەی خۆم بەهەر جۆرێك دەنگ بە مەسعود بارزانی بدات من واز لەو حزبە دەهێنم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت