خالید ڕەشید ی هونەرمەند لەگەڵ نوێکردنەوەی ویلایەتی بارزانیدایە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر بەشی خۆی لەفەیسبووک هونەرمەند خالید ڕەشید کورتە وتارێکی بەناونیشانی (  بەگوڵێک بەهار نایەت ) نوسیووە . لەو وتارەدا دەنوسێت : هەرێمی کوردستان پێویستی بەگۆرینی سیستیمە نەک گۆرینی سەرۆکی هەرێم . لەبەردەوامی نوسینەکەیدا ئاماژە بە خاڵێک دەدات ، کەدڵی پارتییەکان خۆش دەکات و دەنوسێت : ئەو پەیوەندیە جیهانیانەی لەم کاتەدا بەسەرۆکی هەرێم دەکرێن و دروستکراون . پێویستە بەردەوامیان هەبێت لەپێناوی بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا ، بەتایبەتی لەم کاتەدا دوژمن سنورەکانی لێ گرتوین ، کاتی ئەم گۆرانکارییە نیە ، بجوکترین لاوازی لەریزەکانی خەڵکدا ، دەبێتە مایەی بەهیزی دوژمن .

 ئەمەی خوارەوە تەواوی کورتە بابەتەکەی هەونەرمەند خالید ڕەشید ە .

بەگوڵێک بەهار نایەت .

هەرێمی کوردستان پێویستی بەگۆرینی سیستیمە نەک گۆرینی سەرۆکی هەرێم ، چونکە بەگۆرینی شەخسێک ئەو وولاتە نابێتە سویسرا .

ئەو پەیوەندیە جیهانیانەی لەم کاتەدا بەسەرۆکی هەرێم دەکرێن و ، دروستکراون . پێویستە بەردەوامیان هەبێت لەپێناو بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا ، بەتایبەتی لەم کاتەدا دوژمن سنورەکانی لێ گرتوین ، کاتی ئەم گۆرانکارییە نیە ، بجوکترین لاوازیی لەریزەکانی خەڵکدا ، دەبێتە مایەی بەهێزی دوژمن .

ئەمەش مانای ئەوە نیە کە میللەتی کورد خاوەنی کەسی تر نیە  ، کە بتوانیت سەرۆکایەتی بکات ، نەخێر . چونکە هیچ کاتێک لەمیژووی دوورو نزیکدا جیهان هێندە کۆک نەبون لەگەڵ کوردا . نابیت بیریشمان بچێت ، کەبەرژەوەندی جیهانیش هەیە لەم باش بونەیاندا .

هەلبەتە لەسەر ئاستی ناوخۆ سەرکەوتوو نەبوون وەکوو هەموتان ئاگادارین ، بەلام پێویستە دەوروبەری سەرۆکی هەریم هەر هەمویان بگۆردرێن و ستافێکی نوی لەتواناکانی هەموو لایەک لەدەوری بن ، بۆ رزگار بوون لەو هەموو قەیرانە ناوخۆییەی بەرۆکی تاکی کوردی گرتوە لەو هەرێمە . چونکە بەبێ سەرکەوتن بەسەر ناعەدالەتی لەناوخۆدا تەنها سەرکەوتن لەسەر ئاستی دەرەوە و جیهان کافی نیە .

نابێت ئەوەمان لەبیر بچیت ، کە ئۆپۆزیسیۆن لەماوەی ئەمساڵەدا بەسەرۆکێکی پەرلەمان و ، وەزیرێکی دارایی و ، وەزیرێکی پیشمەرگەو تاک تاکی پەرلەمینتارانی لیستەکان ، کۆمەلێ ریفۆرمیان کردووە ، کە میژووی ئەم ٢٤ ساڵە بەخۆیەوە نەدیووە ، هیوادارم بەردەوام بن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت