Dr.-kemal

دکتۆر کەمال میراودەلی : : قورئان و عەقڵاندن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی نۆیەم : خوێندنەوەی قورئان بە قورئان

لە دوو بەشی دواییدا باسی ئایەتەکانی بیرکردنەوەو تێگەیشتن – مان لە قورئاندا کرد . لەم بەشەدا باسی ئایەتەکانی عەقڵاندن دەکەم . دەڵێم عەقلاندن نەک عەقڵ چونکە وشەی عەقڵ وەک چاوگ لە قورئاندا بەکارنەهاتووە بەڵکو شێوەی کردارەکانی بەکارهاتووە :
في القرآن الكريم ، لم ترد كلمة عقل ، بصيغتها المباشرة هذه ، ولكنها وردت بعدة صيغ منها عقلوه ، تعقلون ، يعقلون ، نعقل ، ويعقلها .

سەرچاوە : سایتی کتێبخانەی ئیسلامیی  http://library.islamweb.net/

لە قورئانی کەریم دا وشەی عەقڵ بەشێوە راستەوخۆکەی نەهاتووە ، بەڵکو بە چەند داڕشتەیەک هاتووە وەک عقلوه ، تعقلون ، يعقلون ، نعقل ، ويعقلها

وشەی عەقڵ
وشەی عقل ی عەرەبی هەمان ڕەگی کردارە لەگەڵ وشەی عقال ( عەگالی سەرپێچان ) ، موعتەقەل ( شوێنی حەپسکردن ) ، اعتقال ( حەپسکردن ) ، عیقال ( پەتی بەستنەوەی حوشتر ) الـمعقل شوێنیکی بەلاوەو سەخت و … هتد .
گەر کەسێک لەم مانایانەوە بۆ جۆرەکانی بەکارهێنانی کردارەکانی عەقلاندن لە قورئاندا بچێت ، دیارە بەهەڵەدا دەچێت ، ( وەک زۆ لە موفەسسیرانی عەرەب لە سەر بنەمای ماناکانی عەگال و پەتی حوشتر لە زمانی عەرەبی جاهیلیدا ئەمەیان کردووە ) ، چونکە گومانی نییە کە قورئان مانایەکی تازەی بە وشەکە داوە وەک کرداری بیرکردنەوە و تێگەیشتن و لێکدانەوەو وردبینیی ، بە تایبەتی کە ئەم کردارە – وشە هاوشێوەی کردارەکانی [ یتفکرون و یتفقهون و یتدبرون و یشعرون و یعلمون ] بەکارهاتووە ، بەلام بە شێوەیەکی فراوانتر.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ  قورئان و ئەقڵاندن – بەشی نۆیەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت