دکتۆر ئەحمەد میراودەلی : حیکمەت ئەمین ، مەزنێکی نەدیار .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی ئەو زانیارییەی لە کتێبەکەی بەهەشتی ” عەلی کەمال باپیر ” دا هاتووە ، حیکمەت ئەفەندی کوڕی مەلا ئەمینی سەرگەڵویی ، ساڵی ١٨٩٢  هاتۆتە دنیاوە ، دەربارەی شوێنی لەدایکبووونی دوو رای جیاواز هەن ، یەکێکیان دەڵێ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی سلێمانی هاتۆتە دنیاوە و ئەوی دیکەشیان رای وایە  کە لە گوندی سەرگەڵوو هاتبێتە دنیاووە . حیکمەت ، خوێندنی دوا ناوەندی و روشدییەی سەربازی لە سلێمانی تەواو کردووە و دواتر بۆ خوێندنی باڵاتر چۆتە ئیستانبووڵ و پلەی ئەفسەری بەدەست هێناوە و بووەتە ئەفسەرێکی سوپای ئۆتۆمان .

ساڵی ١٩١٧ لە جەنگی جیهانی یەکەمدا  لە باشووری ئێڕاق ، بریندار دەبێ و لە لایەن سوپای ئینگلیزوە دەستگیر دەکرێ و دووردەەخرێتەوە بۆ هیندستان . لە ساڵی ١٩١٩ ئازاد کراوە و گەڕاوەەتەوە بۆ ئێڕاق . لە هیندستان ، فیری زمانی  هیندوستانی / ئوردوو و ئینگلیزی دەبێت و لە تورکیاش فێری زمانەککانی فەرەنسی و تورکی دەبیت ، زمانی فارسی و عارەبیشی  زانیوە و هۆنراوەی بە کوردی و فارسی هەڵبەستووە . حیکمەت ، جگە لەوەی ئەندازیار بووە نووسەر و هۆزانڤانیش بووە .

حیکمەت ، وەک ئەفسەرێک بەشداریی شۆڕشی شێخ مەحموودی نەمری کردووە و لەگەڵ شێخ دا دەربەدەری ناوچەی شارباژێڕ بووە . دوای کووژانەوەی شۆڕشەکەی شێخ ، وەک ئەندازیارێک ، دوورخراوەتەوە بۆ باشوووری ئێڕاق ، ماوەیەک لە باشووری ئێڕاقدا لەژێر چاودێریدا بووە و دواتر کە باروددۆخی کوردستان هێمن بووەتەوە ، وەک کارمەندیکی ئەندازیار لە شارەکانی ، سلێمانی ، موسل و هەولێر، کاربەدەست دەبێت . دوا کارمەندییەکەی بەڕێوەبەراێتی بیڕۆی درووستکردنی رێگەوبان ” دائیرەی ئشغال ” بووە لە هەولێر .

حیکمەت لە سەر رێگەو بانەکانی سلێمانی ، مووسڵ و هەولێر زۆر پردی درووست کردووە ، لە ناوچەی سلێمانی بەتایبەتی لە ناوجەی شارباژێر هەتا ئێستاش زۆر لەو پردانەی درووستی کردوون بەپێوە ماون . یەکێک لە پردە گەورەکان ، پردی قەشان بوو، کە لەخوار هەورازی ناڵەشکێنەی خوار گوندی دڕی بە قسڵ و گەچ بۆ پەڕینەوەی کاروان و سەڵتە زەلام درووستی کردبوو، ئەو پردە هەتا دوای راکێشانی رێگەی تڕومبێل / ماشێن بۆ ماوەت ، هەر لەکاردا بوو، نازانم ئێستاش بە پێوە ماوە یان نا .

حیکمەت ، جگە لەوەی کە ئەندازیار بووە ،  نووسەر و هۆزانڤانێکی نەتەوەیی بە توانا  بووە . بە وتەی ئەحمەد فەخری برای ، حیکمەت ، جگە لە دیوانی هۆزانێک ، لە نێوان نووسینی خۆی و وەرگێڕاندا چوار دەستنووسی هەبووە کە هیچکامیان بە چاپ نەگەیشتوون .  نەوەکانی جگە لە دیوانی هۆزانەکەی تەنها ناوی دوو دەسستنووسیان لەیاد ماوە کە بریتین لە (  نەژادی کورد و جووڵانەوەەی هەقە لە کوردستاندا ) وەلێ بەداخەوە دوای کۆچی دوایی حیکمەت کەس نازانێ چی بەسەر دیوان و باقی دەستنووسەکانیدا هاتووە و کەوتوونەتە کوێوە .

حیکمەت وەک کەسێکی نەتەوەەیی و وڵات پەروەر . لەم هەڵبەستەی خوارەوەدا ، گلەیی لە شاعیرانی هاوچەرخی دەکات و دەڵێ ” بەسیەتی پیداهەڵدان بە سەر روومەت و ئەگریجەی چاوی یاردا ، ئاوڕێک لە نیشتیمان بدەنەوە ”

باسی چاوی بەڵەک و پەرچەمەکەی ئە و یارە

کوڵم و برژانگ و برۆی ئێستا بیکەم لام عارە

چونکە باوی قەد و بالا  و خەتو خاڵی دولبەر

نییە ئەمڕۆکە  ئەڵێن بەد خوە  بەد کردارە

باری راستی وەتەنە  سینەیی ئەو دایکی منە

دەردی ئاوارە یی زۆر قورسە بەبێ سەربارە

وەتەنێ  عیلمی هەبێ  باکی نییە بەختەوەرە

خاوەنی جوملەی دنیایە  حوڕە سەردارە

سەعی و کۆشس سەبەبی فەیز و نەجات هونەرە

فەرقی چۆنە کەر و گا لەگەڵ تیارە

هەموو ئافاقێ چراخانە بە نووری زانست

ژینی تۆ لەم شەوە تاریکە  دەوا بەردارە

غەمی هیجڕانی زەمانە و خەفەتی دەربەدەری

سەری کردم بە قوردا ریشم ئەڵێی تۆمارە

فەخر و شوکرانە بەشی ” حیکمەت ” ە گەر دەچی بکەن

لە ستوون و پەرەدانم غەزەل و ئەشعارە

 

حیکمەت لە زمانی هاوسەرەکەیەوە

ناجییە ساڵح میراودەلی ”  نەنکم ” هاوسەری حیکمەت ، هێندێک جار کە دووبەدوو دەبووین ، بیری حیکمەتی دەکرد و هێندێک رووداو و بەسەرهاتی خۆیانی بۆ باس دەکردم . باسی ئەوەی بۆ کردم کە ئەفسەەرێکی شخ مەحموودی نەمر بووە و لەگەڵ شێخ دا دەربەدەر بوون و کە شێخیش دەستگیر کراوە ، حیکمەت وەک هێندێک ئەفسەری شێخ سەری بۆ حوکمەتی ئێڕاق شۆڕ نەکرد ، لەبەر ئەوە رەوانەی کوت و عیمارەیان کردین ، دواییش کە گەڕاینەوە سلێمانی ، بۆ ماوەیەک لەژێر جاودێریدا بووین . ناجییە ساڵح کە وەک ” نەنە ئاجی ” ناومان دەبرد ، دەیگوت ، باپیرەت ئاشقی نەتەووە و نیشتیمانەکەی بوو، ئەگینا دەیتوانی وەەک هیندێک لە ئەفسەرانی هاوچەرخی ئەویش سەر بۆ ئینگلیز شۆڕکات و ببێتە وەزیر و گزیر .

ناجییە ساڵح بۆی گێڕامە وە کە دوای گەڕانەوەیان لە عارەبستان ، لەسڵێمانی لە حەوشی گەورە نیشتەجێ بوون و هەر لەو سەردەمەشدا بارزانی نەمر لەسلێمانی دەستبەسەر دەبیت و ماڵی ئەوانیش لە حەوشی گەورە دەبی و دەبنە برادرێکی نزیک .  نەنەم دەیگوت زۆر شەوان بارزانی دەهاتە ماڵمان و تا شەوانێکی درەنگ دەمایەوە ،  منداڵان خەوویان دەهات ، ئیدی ناجاربووم جارێکیان خوی بکەمە  ناو پێلاوەکانییەوە بۆ  ئەوەەی جاریکی دیکە زۆر دانەنیشێت ، بەڵام ئەو پێڵاوەکەی تەکاند  و بە بزەیەکەوە رۆیشت و دواتریش کە دەهات هەرهەتا درەنگ دەمایەوە . نەنە ئاجی دەیگوت  برادەریێتی بارزانی و حیکمەت هێندە پتەو بووە هەتا گەیشتە ئەوەی بارزانی داوای کچێکمان لێ بکات بۆ کەسێکی خۆی ، بەڵام باپیرەت  داواکارییەکەی پەسەند نەکر و بە بارزانی گوت ” کچێکم داوە بە عەشایەر و هەتا ئێستا خیری لەژیانی خۆی نەدیوە ، جارێکی کەش ئەو هەڵەیە ناکەمەوە ” بارزانیش ریز لە وتەکەی دەگریت و لێی زیز نابێت .

لەسەردەمی شۆڕشی چلەکانی بارزانیدا ، حیکمەت لە ناوجەی هەولیر خەریکی درووستکردنی رێگەوبان دەبیت و لە هەڵکوتانی بارزانیاندا بۆ سەر دامودەزگای دەوڵەت ، شانی بریندار دەەبێ ، وەلی لەگەڵ  ئەوەشدا دەیەوێیت لەتەک بارزانیدا بچێت بۆ مەهاباد ، بەڵام لەبەر ئەوەی بریندارە و خاوەن خێزانێکی گەورەیە ، بارزاانی داواکەی رەت دەکاتەوە ،

دەربارەەی  دەستنووسەکانی ، نەنەم گوتی ؛ سیلاحی کوڕم هێشتان منداڵ بوو، هەموو نووسینەکان لە سندووقێکی بچووکدا بوون ، سیلاح سندووقەکەی دا بە ” گیو موکوریانی ” و ئیدی سەروشوێنیان نەما .

دەربارەی هەمان بابەت ، خاڵم ” ئیحسان حیکمەت ” جارێکیان گوتی ” موکوریانی جاریکیان هەڵبەستیکی باوکم لەژێر ناوی خۆیدا بڵاودەکاتەووە ، وەلێ نەجمەدین مەلا – خاوەنی کتێبخانەی کەشتی نووح ، لێی دێتە زمان و دەڵێ ئەوە هەڵبەستی حیکمەتە ”

نەنەم دەیگوت باپیرەت زۆر میهرەبان بوو ، رۆژێکیان بە پێخواسی هاتەوە ماڵی ، سەرماس بووم لێم پرسی ئەرێ پیاوەکە چیت بەسەر هاتووە ؟ بۆ پێ خاوسی ، گوتی مەترسە هیچ شتێکی خراپ رووی نەداوە .  پیاوێکی هەژارم بینی پێڵاوی لەپێدا نەبوو و پێڵاوەکانی منیش پڕ بە پێی بوون .

حیکمەت سێ کچ و پێنج کوڕی لەدوا بەجێماوە و ئێستا دوو کوڕ و دووکچی لەژیاندان .

هەزاران دروودی ئاهوورا مەزدای لەسەر بێت ، دڵ نیاشم لەبەر ئەوەی نەتەوە و وڵات پەروەر بووە ، جێگەی بەهەشتە لەتەک ئاهوورا مەزدادا . منیش کە نەوەی ئەوم ، شانازی پێوە دەکەم .

    

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت