Erdogan-Barzani

عیماد عەلی : یاریەکی ئاشکرای ئەردوگان و هەوادارانی لە باشوری کوردستان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمە بۆ زیاتر لە بیست ساڵە کەس گوێی لە ئەنجامدانی چالاکیەکی ئەوتۆی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبووە کە تەنانەت لە ناوچەیەکی قەتیسکراوی تەسکی خۆماندا دەنگ بداتەوە . بۆیە پرسیارەکە لەوێدایە، خێرە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەم کاتەدا میزی کەفی کردووە و هەوەسی چالاکی هەستاوە، لە چ کاتێکی هەستیاری پر لە پرسیاردا کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا و بەشداری ( بە دە پە ) بۆ پەرینەوە بۆ پەرلەمانی تورکیا و تێپەراندنی 10% لە ئارادایە و خەڵک بە وێستگەیەکی پەرینەوەی چارەنوسی گەلێکی پشتگوێخراوی دەژمێرن و ، بەڵکو ئەگەر دورتر برۆین وا دائەنرێت کە دوارۆژی کوردستانی گەورەی پێوە بەندە و وەرچەرخانێکی گرنگ و گەورەیە بۆ گەلی کورد لە کوردستان و جیهاندا بە گشتی . ئا لە کاتێکی ئاوهادا و تۆ هیچ جێگەیەک نەدۆزیتەوە بۆ گێچەڵ سنورێکی هەشت کیلۆمەتری کێلەشین نەبێت کە بۆ ماوەیەکی دورودرێژە جیگە و رێگەی پەکەکەی لێیە .
بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە سەرجەم حزبەکانی کوردستان بە زۆرێک لە بنکەی رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە جگە لە سەرکردایەتی خۆ گرێدراوی بەرژەندخوازانەی ئەو حزبە ، پشتگیری لە هەدەپە دەکەن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا . بەڵام هەندێک راگەیاندن و خەڵکی دەستنیشان کراو بە پێچەوانەی رەوتی زۆرینەی رەهای خەڵکەوە دەیانەوێت مێژوویەکی پۆخڵ بۆ خۆیان بنوسنەوە . ئەوەتا بە هەماهەنگی چ بە رەفتاری تاکە کەسی یان بە لایەن یان راگەیاندن ، زۆر کردەوەی قێزەون لە بەرژەوەندی ئەردوگاندا ئەجام دەدەن .
ئەوەی تۆزێک بیر لە روداوەکەی کێلەشین بکاتەوە ، دەزانێت ئەم ئاڵۆزیە لە قازانجی کێیە و بۆ چ مەبەستێکەو ، بە دەتوانرێت بە ئاسانی بزانێت کی لە پشتی ئەم یاریەوەیە و کێ لەم یاریگادا یاریچیەکی سەرەکیە . بۆیە لەم کاتەدا بۆ پاراستنی هێمنی تاوەکو کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان ، ئەم هەڵایە دەبێت پشتگوی بخرێت و باسی لێوە نەکرێت لە دەردانەکانی کەم بکرێتەوە ، بۆ ئەوەی ئەردوگان قازانجی لێ نەکات .
مەبەست لەم پشێوی و ئاڵۆزیە زۆر روونە :
1- بۆ ئەوەی خەڵکی باشور و کورد بە گشتی لە گەرمەی پشتگیری کردنیان بۆ هەدەپە سارد بکەنەوە و رویان بکەنە ئەم ئاڵۆزیەی نێوان دیموکرات و پەکەکە .
2- بۆ ئەوەی خەڵکی باکوریش لەو حەماسەتە ساردبکەنەوە خەمساردی باڵ بکێشێت بەسەر سەرجەم پارچەکانی کوردستاندا و کارگەری هەبێت لەسەر هەڵبژاردنەکان و خەڵک متمانەی بە هەدەپە نەمێنێت کە بە هاوتەریبی پەکەکە لەقەڵەم دەدرێت .
3- بۆ ئەوەی پاشکۆکانی ئەردۆگان و حکومەتەکەی وەفاداری و کلکبەستن و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان بۆ قەرداشەکانیان بسەلمێنن .
4- بۆ ئەوەی لە یەکگرتوویی خەڵک بدەن ، چونکە ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەی لەم چەند رۆژەی سەرجەم پارچەکانی کوردستان دەبینرا بێ وێنە بوو لە مێژووی نزیکی کوردستاندا .
5- بۆ ئەوەی تورکیا و هاورێ و ملکەچ و هاوکیفەکانی بە خەڵک بڵێن حزبەکانی باکور تەنها گرنگی بە باکور دەدەن و لە شەرکردن لەگەڵ هیچ لایەنێکدا ناسڵەمنەوە .
پرسیارەکان لەوێدان :
1- بۆچی ئەوەی گێچەڵی کردووە لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراقەوە نزیکە و پەیوەندیەکانیان بە هێزە و هەمووانیش دەزانن هەڵوێستی پارتی لەمەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا چۆنە ؟
2- بۆچی لە ناوچەیەکی تەسک و جێی چالاکی پەکەکە ، سەرەرای ئەوەی سنورێکی زۆر فراوانتر لەئارادایە بۆ چالاکیەکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ؟
3- بۆچی ئەم کاتەیان هەڵبژاردوە ئەگەر مەبەست لێدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و خزمەتی ئەردوگان نەبێت ؟
لێرەدا ئەوەی پێویستە بوترێت، کە دەبێت پەکەکە لەوە زاناتر و سنگفراوانتر بێت کە لە خۆخەریک کردن بە تەکتیکێکەوە ستراتیجی خۆی تێکبدات ، هەرواش دەبێت و زۆر پێویستە ئەم روداوە لەوە زیاتر ئاڵۆز نەبێت و ، بە پێچەوانەوە بۆ سەرجەم کوردستانی بسەلمێنن کە خۆیان لەشەر لادەدەن و ئەم قۆناغە بە هێمنی بەرێدەکەن و گفتوگۆیەکی چروپر دەست پێدەکەن و دەبێت بۆ بەرێکردنی ئەم قۆناغە بۆ هەموو قوربانیدانێک ئامادەبن ، ئەگینا بە خراپی بەسەر هەوڵی هەموو لایەک بۆ سەرکەوتنی پشتگیری هەدەپە دەشکێتەوە و پێوستە مەرامی هەڵکیرسێنەرانی ئەم بارە نالەبارە بە زانایی پوچەڵ بکەنەوە . ئەگینا هەموو کەس لەوە زیرەکترە کە ئەم کردەوە موخابەراتیانە و ئامانجەکانی پشت پەردەی بەسەردا تێپەرێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت