کەناڵی ئێن ئاڕ تێ ڤی خۆی ساخکردەوە سەربەکێیە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یاسین عەلی :

زۆر دەمێکە ئەوەمان وتتووە ، تۆ چەند دەوڵەمەند بیت ناکریت و نابێت هێندە سەخی بیت ، زیاتر لەنیو ملوێن دۆلار مانگانە سەرف بکەیت و ئامانجت تەنها پێگەیەکی ڕاگەیاندن بێت .

لەگەڵ زۆر کەسدا قسەمان کردووە ، ئەو بۆچوون و تێگەیشتنە هەڵەیە کەسێک لەناکاو دەوڵەمەند ببێت و هێندە سەخی بێت کەناڵێکی وەک ئێن ئارتی بکاتەوەو هێندە خەرجێکەی بیت کە مرۆڤ سەریی لێدەرنەکات و ، ناوی لێ بنێیت من خاوەنی کەناڵێکم و بۆ هیچ سود و قازانجێک ئەوەم کردووە .
ئێمە ئەوەمان ووتووە ، کە ئەم کەناڵە سەر بەحیزبێک یان سەر بە دەوڵەوتێکی ئەقلیممیە ، بەڵام نەمانزانی هی کامیانە ، بەڵام ئەوە چەند ڕۆژێکە دەرکەوتووە ، لەم کێشەی پارتی و هێزەکانی تردا لەسەر دۆسییەی هەموارکردنی سەرۆکایەتی هەرێم ئەم کەناڵە بێلایەن نەبوو ، ئەوە چەند ڕۆژە ئەم کەناڵە ماتۆڕەکەی بۆ بەرژەوەندی پارتی خستۆتە گەڕو ، تەواو خۆیان یەکلاکردۆتەوەو مۆرکی پارتی و بارزانی پێوەدیارە …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت