Ali-Auni

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت : ئەندامانی پەڕلەمان سەخیفن و سەرۆکەکەشی منداڵە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە گفتوگۆیەکی تەلەڤزیۆنی دا ، بە ئەندامانی پەڕلەمانی چوار حیزبەکە دەڵێت : سەخیفن و بە سەرۆکی پەڕلەمانیش دەڵێت : سەرۆکێکی منداڵانەیە ..

ئەم لێدوانەی سەرکردەکەی پارتی لەهەر کۆمەڵگایەکی تر بووایە ، لەسەر ئاستی حیزبەکەی ڕیسوا دەکراو دەردەکرا لەبەر ئەوەی لێدوانی وا بۆ کەسێکی ئاست نزم دەبێت نەک بۆ سەرکردەی حیزبێک . هەروەها ئاستی حیزبەکەشی لەناوجەماوەردا دادەبەزیی و حیزبەکەشی باجی دەدا . 

دیارە لەڕووی یاساییەوە ، دەدرا بە دادگاو ، لێپێچینەوەو بارگراوەندی حیزبیشی لێدەسێنرایەوە و پاشان سنورێکیان بۆ داهاتووی لێدوانەکانی دادەنا . بەڵام ئەم بەڕێزە پارتییەو کۆمەڵگاکەشی قبوڵکاریی 31 ئابە ، بۆیە بەدڵی خۆی دەتوانێت قسەی وا بکات .

گوێ لە لێدوانەکەی بگرن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت