Obama-Erdogan

بورهان شێخ رەئوف : دواجار تورکیا خۆى کرد بە هاوپەیمانێتێکەدا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تورکیا یەکێکە لەو سیازدە وڵاتەى کە لە 4 نیسانى 1949 پەیمانى باکورى ئەتلەسی (ناتۆ ) یان دامەزراند ، وەکو سەرچاوە سەربازیەکان ئاماژەى پێدەدەن سوپاکەى لە ریزبەندى دەیەمدا دێت لە نێو سوپاکانى جیهاندا و خاوەنى زیاتر لە هەزار فرۆکەى جەنگى پێشکەوتوو جگە لە سەدان فڕۆکە ى کۆبتەر بۆ مەشق و ڕاهێنان و گواستنەوەوخاوەنى 115 کەشتى جەنگی و 13 هەزار ئامێرو کەرەسەو لە تانک و مودەرەعەو سیستمى ڕۆکیتى و تۆپخانەى دوور هاوێژو شتى تریشە و هەروەها نزیکەى نیوملیۆن جەنگاوەرى هەیە بە هەموو پلە جۆراوجۆرەکانیەوە .
ئەگەر ئاوڕێک کەمێک بۆ دواوە بدەینەوە بۆ ساڵى 2003 کاتێک ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى پەلامارى عێراقیان دا ئەو کات هەمان پارتى فەرمانڕەوا ى ئێستە پارتى دادو گەشە پێدان لە سەرەتاى حوکمڕانى دا بوو لە تورکیادا نەک هەر بەشدارى نەکرد لە پرۆسەى ئازادکردنى عێراقدا هەرچەندە ئەندامى کاراى هاوپەیمانى ناتۆ بوو بەڵکو ڕێگەى نەدا هێزى هاوپەیمانەکان بە ناو خاکەکەیشیدا گوزەر بکەن ، وە لە یەک دووساڵى ڕابردوویشدا لە هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژ بە داعش خۆى بە دوور گرتوەو گەلێک بەڵگەو هەواڵ هەن باس لە پاڵپشتى و کۆمەکى تورکیا دەکەن بۆ دەوڵەتى ئیسلامى (داعش) .
ئەى ئیستە خێرە وابەم خێراییە سەدو هەشتا پلە باى داوەتەوە وڕێکەوتنى 18 تەموزى لە گەڵ واشنتۆندا واژۆ کردووە دەبێتە ئەندامێکى کاروا هاوبەشێکى گرنگ کە پێشبینى دەکرێت تەرازووى هێز بگۆرێت هەر لە یەکەم هەنگاودا ، ڕێوشووێنی ئەمنی لە دژی داعش لە تورکیا گیرایەبەر . ژمارەیەکی زۆری ئەوانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەبوو یاخود بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە سنووریان بڕیبوو، دەستبەسەر کران و سنوورداش کرانەوە .
بە هەرحاڵ ئیستە دواى هەڵبژاردنەکانى 7 حوزەیران ڕابردووى تورکیا کە ئاک پارتى بە ڕادەیەکى زۆر دەنگەکانى دابەزى بە جۆرێک کە نەتوانێت بە تەنیا کابینەى حکومەت پێکبهێنێت و پارتى دیموکراتى گەلان هادەپ بەربەستى لە سەدا دەى تێپەڕاند و ڕێکەوتنى (5+1) و ئێران و نزیک بوونەوە ئێران و ئەمریکا لە یەکتر و شکستەکانى داعش لە سەر دەستى هێزەکانى یەپەگە و یە پە ژە لە خۆرئاواى کوردستان بە بۆچوونى من گەورەترین پاڵنەرن بۆ تورکیا بۆ چوونە ناو ئە و هاوپەیمانێتیەوە کە لە ساڵى ڕابردوەوە بەرقەرارەو شەڕى دەوڵەتى ئیسلامى دەکات لە عیراق و سوریا .
خالێکى تر کە زۆر مەبەستمە و خاڵى سەرەکىو ئامانجى وتارەکەشمە دەسەڵاتی ئاکەپە لە ژێر ناوی ” بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ” بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کوردەکان تیکەڵ بە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکات . کە ئەمەش ناهەقى و لێکچواندنێکى نا لۆجیکی و ناڕەوایە بەراورد لە نێوان هێزێک کە داعشە ” دەوڵەتىی ئیسلامی ، کە لە سەر پاشماوەی گرووپە جیهادیە شکستخواردووەکانی پێش خۆی لە دایک بووە ، سەرجەم ئیمکاناتەکانی شەری بەوەکالەت و تاکتیکی دەوڵەتان شارەزایەو ، بەڵکو ئەو دوژمنێکی ئەم سەردەمەی دونیای ئێمەیە کە بە تەواوی خۆی لەگەڵ دونیای مۆدێرنی ئەمرۆکەدا رێک خستووەو دژ بە هەموو بە ها جوان و پێشکەوتوەکانى ئەم سەردەمەیە .
لە بەرامبەردا هێزە کوردیەکانى باکورو رۆژ ئاوا بە گەواهى هەموو دونیا هێزى شۆڕشگێڕو ئازدیخوازن و بەرگرى لە مافى مرۆڤ و خاکى داگیر کراوو دابەشکراو دەکەن و لە ماوەى ڕابردوودا بە کردەوە لە گۆڕەپانەکانى شەڕدا ئەوە یان سەلماندووە و بە تایبەتى هێزە تێکۆشەرەکانى یەپەژە کە سەرنجى هەموو جیهانیان ڕاکێشاوەو بوونەتە سیمبووڵى بەرخۆدان و ئازادى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت