ئەندامێکی گۆڕان : سەرەتای گۆڕان لە گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی هەرێم و جێبەجێکردنی ئەرکی پەڕلەمان دەبینین .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێ کورتە نوسراوێک لە ئەندامێکی گۆڕانەوە ، لەسەر داوای خۆی ناوەکەی نانوسین ، بەدەستمان گەیشتووە و دەنوسێت : ئێمە هەنگاوەکان لەگەڵ هیواو ئامانجی سەردەم و خۆمان دەنێین ، لەوێوە دەروازەکانی دروشم و خوێندنەوە بۆ خەڵکە تێگەیشتۆکە و بنیادی چێنە کارێک دەنێین ، کە داهاتوویەکی گەش و کۆمەڵگایەکی سیاستەماتیک بە ژیانێکی نوێ و جێگر بە ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی بێت .
لەبەشێکی تردا دەنوسێت : خۆزیا هەموو کۆمەڵگا بە پارتییەکانیشەوە لەوە بگەیشتنایە ، سیاسەت بۆ خزمەتی کۆمەڵگایە لەبەر دەم ئاراستەیەکی ڕۆشن . دیموکراسیەت کە دیووە ڕۆشن و جوانەکەی سیاسەتە ، دەبێت بەبنەمای یاساسیی و ڕەوشتی و سـقەوە ببەسترێتەوە و هەڵگری فێڵ و گێرەشەوێنی نەىێت . هەرچی هەنگاوێک لەو دیوو ئەم بنەما جوانانەی دیموکراسییە بێت ، ئامانجە بۆ لەگەڕخستن و گۆڕانکاریی سیسیتەم بە دیکتاتۆریی کردن .
لەبەشێکی تردا دەڵێت : گەر سەرۆکایەتی هەرێم بە سیستەمی تەشریفاتی بکرێت و پەڕلەمان بکرێتە مەرجەعییەتی هەرێمی کوردستان ، کۆتایی بەکۆمەڵێک هەنگاویی ناجۆر و هەروەها ڕەوینەوەی بیرکردنەوەی شەڕی براکوژیی و کەمکردنەوەی گەندەڵی و لێپرسینەوەی سەرپێچی کەران و جێگیرکردنی یاسا بەسەر هەموو لایەکدا . دەنوسیێت : وا بەگۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ پەڕلەمان ، خەونێک کەلەمێژە کۆمەڵگای ڕاپێچی هیوا کردووە ، پێی دەگات و خەونەکانی تریش ڕێڕویی خۆیان دەگرن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت