کونجرینی : هەرای بازاڕیی سیاسی لەهەرێمی کوردستان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی یەکەم :
لەسەر ئەوەی ڕوویدا و پێمان نەزانی لەئازارەکانی . لەسەر ئەوەی ڕوودەدات و تێی ناگەین لە بازرگانێکانی ، وا منیش بۆتانی دەژمێرم :
1 – گەر ئەو هەموو قوربەسەرەی لەنێوان پارتی و یەکێتی کوژران ، گەر یەکێک لەوانە بە حەق لەدامێنی دوو بنەماڵەکەوە بکەوتنایە خوارەوە ، تائێستا جەنگە خوێناوییەکەی نێوانیان کفوکۆڵی یەکتر کوشتن و بگرەوبەردە لەسەر تەپۆڵکەیەک کۆتایی نەدەهات . چوونکە کوڕی خۆیان تیا نەدرا بەکوشت ، دەکرێت لەسەر مزایدەی سیاسی نێوانیان ، مێزیی بادە بڕازێنرێتەوە ، ڕازێنرایەوە . لەدەستخۆشی و منەت هەڵگرتنیان هیچی تر نەوترا . گەمژەیی گەلێک لە خاڵێکی واوە دەستپێدەکات .
2 – وێنەی کاندیدەکان سەرشەقامەکانی داگیر کردووە و ، لە سویسرییەکم پرسی دەنگ بەکێ دەدەیت . لچێکی قرچاند و وتی : من خۆم گێل ناکەم و دەنگ بەدز نادەم . زۆرم لاسەیر بوو ، وتم چۆن چۆنی ؟ ، وتی : ئەمانە ڕۆژێک ئەم گەلە هەموو کاتەکانی خۆیان بۆ دەکوژن ، لەپاش ئەوەی منێک دەچم ڕۆژێکی خۆمیان بۆ بەکوشت دەدەم بۆ ئەوەی دەنگ بدەم بە کەسێک و بە خەیاڵی خۆم بیکەمە نوێنەری خۆم ، ئەم نوێنەرە جگە لە تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامەکان جار جارە دەیبینیم ، ساتێک بەتەنها نایبینم و بێت بۆ لام و بڵێت : سوپاس . هەروەها وتی : ئەمانە موچەکانیان گەر دبلۆمداریش بن و دوو هێندەی کرێکارێکیش وەردەگرن ، بە هۆی من و ئەوانی ترەوە دەنگیان پێدەدەین ، موچەکەی دەبێت بە دە هێندە . کێشە لەوەدا نییە ، کە بوو بە ئەندام پەڕلەمان ، پاش ماوەیەک هەندێکیان دەبن بە ملوێنەریش .
ئەندام پەڕلەمانەکانی ئێمەش لە سێبەری ئەندام پەڕلەمانەکانی سویسراشدا نابن بۆ خزمەتکردن بە گەلەکەیان ، دەبێت ئەمانەی لای ئێمەش چ …… بن . گەمژەیی لەوەدایە ڕۆژێکی خۆت بکوژیت و بچیت بۆ دەنگدان و دەنگ بە کاندیدێکانی لەمەڕ خۆمان بدەیت ، تەنها بە ڤیاگرا لەناو هۆڵی پەڕلەماندا دەست بۆ سەروەریی یاسا بەرزبکەنەوە .
3 – هەر ڕۆژەی وەزیرەکەی پارتی باسی شیرینی و ناردنی نەوتمان بۆ دەکات و ڕۆژانە دێتە سەر پانتایی تیڤێکان ، قسە لەسەر ناردن و زیادکردنی دەکات ، لەولاشەوە دەبینم موچە نییە ، بازاڕ وەستاوە . خەڵک لەتاوی ڕەوشێکی ناجێگیریی ئابووری ، ملی ڕێگای هەندەران و غوربەت دەگرێتە بەر . بۆیە هەر جارێک ئەم وەزیرە دەبینیم و وەسفی کارەکانی خۆیمان بۆ دەکات ، توشی لەرزوتا دەبم و چاوەڕێی قوربەسەرییەکی تریی دەکەم بەسەر گەلەکەماندا بهێنێت .
5 – پارتییەکان یان خۆیان گێلن ، یان نیشتمانپەروەر و نەتەوەپەرستەکانی کورد بە گێل دەزانن . دەبینین ، کە بەرەی دیموکراسی داوای گۆڕینی سیستەم دەکات ، واتە گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بە سیستەمی پەڕلەمانی . ئەو کاتە سەرۆکی هەرێم تەشریفاتی دەبێت و پەڕلەمان دەتوانێت کاسایەتییەکی خوێنەرواریی دەرەوەی حیزبەکان بکات بەسەرۆک . کەچی ئەندام و کادرو سەرکردەکانی پارتی قسە لەسەر دیموکراسی دەکەن و خۆیان و حیزبەکەیان بە وزەی دیموکراسی دەزانن و باوەڕیشیان بە ئاڵوگۆڕیی دەسەڵات نییە .. گەمژەیی لەوەدایە ئەوانەی قسە لەسەر دیموکراسی دەکەن لەناو پارتی سورن لەسەر دانانەوەی بارزانی ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت