Ali-bapir-u-saedi-pira

ئەنوەر قادر ڕەشید : حەجی ئیمساڵ لە ئەنقەرەیە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بیرمەندە ئیسلامیەکانی کوردستان داهێنانێکی مەزنیان لە رێڕەوی ئیسلامدا هێنایە کایە و گۆڕانکاریی گەورەیان لە روکنەکانی ئیسلامدا کرد ، ئەوان ساڵانە ئەچوون بۆ سعودیە و پارەکانیان ئەنێررایەوە ئەنقەرە بۆ والی ئەنقەرە و لەوێشەوە ئەکرا بە چەک و رەوانەی مرۆڤدۆستانی داعش ئەکران ، ئەمان هاتن بە یاوەری تۆبەکارانی حیزبەکانی تر ، رێگاکەیان کورت کردەوە و راستەوخۆ چوون بۆ موبایەعەی والی ئەنقەرە و پیرۆزبایی قوربانیانی تازەی جەژنی ئیمساڵیان لێ کرد کە مناڵی کۆرپە و ژن و پیر و پەککەوتەی کوردی باکورن .
ئەم حەجەیان بە دە حەج ئەچێ ، بەڵام غافڵ بوون لەوەی کە حەجی پیرۆزتر هەبوو بە سەد حەج ئەچوو ، ئەویش زیارەتی راستەوخۆی خەلیفەی موسوڵمانان بوو لە موسڵ ، ئەبوو ئەمان لەجیاتی والی ، خەلیفەیان بەسەر بکردایەتەوە و پشتگیری خوێناوی خۆیان بۆ دوپات بکردایەتەوە ، بەڵام رەنگە ئەمەش پاساوی خۆی هەبێ بەوەی قوربانیەکانی خەلیفە لە هەموو نەتەوەکان پێک هاتوون و قوربانیانی والی ئەنقەرە تەنیا کوردن و ئەمانیش وەک کورد مەبەستیانە قوربانیانی ئەم جەژنی قوربانە لە نەتەوەکەی خۆیان بن و رەچاوی ( خێر بۆ خوێش نەک بۆ دەروێش ) بکەن .
حەجتان پیرۆز و حەجتان قوبوڵ .
بۆ ئەم هەڵوێستەتان شاکارە شیعریەکەی پێرەمێردی نەمرتان پێشکەش ئەکەم کە ( بەداخەوە ) پاش هەشتاوپێنج ساڵ بۆ ( وەفدی کوردستان ) ی ئیمڕۆشمان ئەشێ :

وەفدی کوردستان میللەت فرۆشان
هەرزە وەکیلی شاری خامۆشان
دەسکێ لە گوڵەکەی باخەکەی سەرا
کە بەخوێناوی میللەت ئاودرا
بیبەنە خزمەت عەرشی عیراقی
بڵێن یار باقی، هەم سوحبەت باقی
تارای خوێنی سور بەرن بۆ ئەمیر
بڵێن پاش کوشتار هێشتا تۆی دڵگیر؟
دەک خەجاڵەت بن لەڕوی مەحشەرا
ئێمەش خاکی خەم ئەکەین بەسەرا
خەیاڵتان خاوە ، کورد نەفەوتاوە
بەراتی نەجات بەخوێن نوسراوە
من رەنگی سورم بۆیە خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەر ئەکەوێ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت