نەبەز جەلال : پارتی دیموکرات و پرۆژە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بێ ئومێدنیم لە تێگەیشتن و نزیکبونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پرۆژەی چوار پارتەسیاسیەکەی زۆرینەی خەڵکی کوردستانیان لەگەڵە وەک و دەنگ و رەنگ ، لەکاتێکدا پارتی داوای گەڕاندنەوە بۆ ناو خەڵک دەکات بۆ یەکلایبونەوەی کەیسەکە .!
دۆخی ناهەمواری ناوچەکە و باری گرانی سەرشانی خەڵک و شەڕی جۆراوجۆی بەردەوامی هەرێمەکە ؛ بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە بەردەم زمانی تێگەیشتن و بڕوابون بە چارەسەری ئاشتیانەی مۆدێرنی دوور لەگرژی .
سبەی کۆبونەوەی چوار کۆ یەکی درێژکردنەوەو چارەسەر ، دەگەنە قۆناغێکی نوێ بۆ بڕیاردان لە دانیشتنی بەردەوام و دەستەبەرکردنی بەرهەمی نوێی نزیکبونەوە لەچارەسەر و دوورکەوتنەوە و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەی هەرێمی کوردستان .!
قسەم لەسەر چارەسەرەکە نیە و لای هەموان روونە کە بەچی دەگات . لەهەردوو لای داواکارو داوالێکراو .
هەڵبژاردنی ” پێش وەخت ” و گرتنە بەری ئەم رێگایە بەفۆرمە ئاشتیەکەی بۆ هەرێمەکەمان بکەینە دەرفەتێک بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان بەگشتی و لەوڕێگایەوە دەتوانین بە ئازادانە ماف بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان لە ویست و خواستەکانیان دەستەبەربکەین ،لەڕێگای هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردەوە . دەکرێت خەڵکی کوردستان دەنگ و بڕیار بدەن بە دیاریکردنی ( سەربەخۆیی کوردستان ، کۆنفیدرالی ، هەرێمێکی نوێ بەناوچە دابڕێنراوەکانیشەوە ، هەرێمی جیا جیا بە ویستی دەنگدەری شارەکان ، سەرۆکی هەرێم و هەرێمەکان ، کاندیدانی پەرلەمان ، سەربەخۆی کارگێڕی شارەکان ) کە دەکرێت هەمووی بخرێتە لیستی هەڵبژاردنە پێش وەختەکەوە بۆ دەنگدەرانی کوردستان . کە لێرەوە دەکرێت مافی تەواوی خەڵکی کوردستان ئازادانە دەستەبەربکەین و خەڵک ئازادبکەین لە چۆنیەتی ژیانی خۆیان و بڕینی قۆناغێکی مێژوویی کە دەربازمان دەکات لە سازان و سازشی زۆرەملێیانە و خولاوەی گەل ویستی نیە .!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت