parwin

هەورامان عەلی : لەش فرۆشی ئیسلامی !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەروین غەفارخانی ، ژنە شاعرێکی ئێرانی بوو ، ئەو دوای ئەوەی سالێك زیندانی کرا چونکە ڕازی نە بوو مل بە ” زەواجی سیغە ” بدا لەگەل قازیەکدا ، وەك کاردانەوەیەك بەرامبەر حوکمی زیندانیکردنەکەی ، خۆیی سوتاند .
ئەو هێشتا لە سەر هەمان ” تاوان ” لە گرتوخانەی ئیڤین ـە ، کە دەکەوێتە سەروی تاران ـەوە !
سیغە جۆرێکە لە لەشفرۆشیی ، لە نێو شیعە مەزهەبەکاندا باوە ، کە پیاوێك بۆ چەند کاتژمێر یان رۆژێک ـ ژنێك دەهێنێت !
ئەگەر قوربانیەکانی لەشفرۆشی ” سیغە ” ملیۆنان ژنی بەدبەخت ـ پێکی دەهێنن ! ئەوا پەروین نمونەی قوربانیەکانی لەش نەفرۆشتنی ئیسلامیە !
ئەگەر لەشفرۆشی و بازرگانی بە جەستەی ژنانەوە لە دنیایی ئەمرۆدا ناوی کۆیلایەتی سپیە ، ئەوا سیغە و زەواجی موتعە و میسیار و جیهادی و مولک یمین و …… بە کورتیەکەی زەواجی ئیسلامی کۆیلایەتیەکی رەشە ، لە کۆیلایەتیەکەی سەردەمی سپارتاکۆسی رۆمای کۆن ـ درندانەترە !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت