Jn-stop

عه‌بدوڵا گۆران : كوشتنی ژیان له‌ باوه‌شی دایكدا .

دوای بێزاری و بونی هه‌مو ئه‌و قه‌یران و درۆسیاسی و كوشتنه‌ له‌سه‌رخۆیانه‌ی نه‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ، تاكه‌كان و گه‌نجه‌كان راده‌كه‌ن له‌ خاك و وڵات و نیشتیمان و مێژوی خۆیان و یادگاری و خۆشی و ناخۆشیه‌كانیان ، له‌ ئێستادا گه‌رانه‌وه‌ به‌دی ده‌كرێت له‌ پێشكه‌وتن و رێزگرتن و مرۆڤدۆستی .
له‌ هه‌ر وڵاتێكی دونیادا خوێنت له‌سه‌ر شۆسته‌ی هه‌ر وڵاتێك بین ، ئه‌و وڵاته‌ مانای ژیانی تێدا به‌دیی ناكرێت ، له‌ دونیادا پاركه‌كان شوێنی جی ژوان و خۆشه‌ویستی و كات به‌سه‌ربردنێكی خۆشه‌ویستانه‌یه ‌، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌دی ده‌كرێت ژن ده‌كوژرێت به‌ناوی بێ ماناوه‌ ژن واته‌ ژیان واته‌ به‌رده‌وامی و واته‌ خۆشه‌ویستی واته‌ میهره‌بان و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ توندو تیژی .
دایك مانای میهره‌بان و خۆشه‌ویستی و له‌ خۆ بورده‌ی هه‌یه‌ له‌ پێناو كۆرپه‌و منداڵه‌كانی ، باوك واته‌ سه‌روه‌رو هێز و تواناو ژیان بۆ كۆرپه‌كان ، به‌ڵام لێره‌ له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ خراپ بوه‌ باوك بوه‌ به‌ بكوژی منداڵ و دایك بوه‌ به‌ هۆكاری كوشتنی منداڵ .
پارك و دایك دوو ووشه‌ی جوان پر مانان له‌ جیهان ، به‌ڵام لێره‌ شوێنی كوشتنی منداڵه‌كانه‌ له‌ باوه‌شی دایكدا ، پیاوانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ مرۆڤ بون لایان داوه‌ و ده‌یانه‌وێت ژیان بوه‌ستێن و به‌دوای كوشتنی ژیانه‌وه‌ن ( ژن ) لێره‌ مرۆڤ دۆستی بونی نه‌ماوه‌ لای پیاوه‌كان ، ده‌یانه‌وێت ژیان له‌ مانگ بستێنه‌وه‌ و بیده‌نه‌ ده‌ست دێوه‌زمه‌كانی ده‌سه‌ڵات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان به‌كار بهێنن ، ده‌یانه‌وێت ژیان له‌ به‌رده‌وامی بوه‌ستێن و بێده‌ ده‌ست ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌نها حه‌زیان حه‌زی تاكه‌سی و تایبه‌تیه‌ ، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كه‌ له‌ پاركی دایك روویدا هه‌نگاوی وه‌ستانی ژیان بوو له‌ باوه‌شی دایكدا .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies