کونجرینی: کۆسۆڤۆ و کوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆسۆڤۆ بەکورتی 
لەدوای ڕووخاندنی بلۆکی ڕۆژهەڵات بە ڕابەرایەتی سۆڤیەت، کۆسۆڤییەکان لەهەوڵی ئەوەدا بوون، ئەوانیش بەشێ بن لەداڕشتە نوێکە . لە تەمووزی 1990 خەڵکی کۆسۆڤۆ ڕاپرسییەکی گشتیان ئەنجام دا ، سەرئەنجام دەنگی زۆرینە بۆ سەرۆبەخۆیی کۆسۆڤۆ بوو . لەپاش ناڕازیی بوونی سڕبەکان بە ئەنجامەکەی گەلی کۆسۆڤۆ مانگرتنی گشتیان ڕاگەیاند و، بەمەش دەوڵەتی سڕب کەئەوسا بە دەوڵەتی یوگۆسلاڤیا دەناسرا بە یاخیی بوونی گشتی ناویی برد.
لەساڵی 1992 دا ئەلبانەکانی کۆسۆڤۆ ئیبراهیم ڕۆکۆڤایان کردە سەرۆکی ئیدارە ئۆتۆنۆمەکە. ڕۆکۆڤا هەوڵەکانی چڕکردەوە بەدبلۆماسییە نەرمونیانییەکەی بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئاشنا بکات بەگەل و ئیدارە نوێکەی بۆ سەربەخۆیی وڵات، بەڵام سەرکەوتو نەبوو.
لەساڵی 1998 هاشم تاجی، کە ئەفسەرێکی سڕب بوو، توانی یاخی بوونێکی سەربازیی دابمەزرێنێت. تا ڕێگریی لەکۆمەڵێک نەخشەی سەربازی بۆ ڕەشەکوژی ئەلبانەکان بگرێت و. توانی سەرنجی ڕایی گشتی و ئەوروپی بۆ هاوکاریی سەربازیی ڕابکێشێت و بگاتە ئەو ئاستەی، هاوپەیمانێکی نێو دەوڵەتی بۆ گەلەکەی دەستەبەر بکات ، هاپەیمانی ناتو لەساڵی 1999 دا بەکردار هێرشە هەواییەکانی دەست پێکردو دەوڵەتی میلۆسۆڤیجی لەکار خست و، دەوڵەتی سڕب ـ تەسلیم بوونی خۆی ڕاگەیاند لەبەرامبەر هاوپەیمانی دژ بە یوگۆسلاڤیا.
لەساڵی 1999، پاش کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی میلۆسۆڤیج، نەتەوەیەکگرتووەکان کەوتە گفتوگۆ لەگەڵ پێکهاتەی ئەلبانەکان و، ئیدارەیەکی کاتیان بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراند. ئیتر باڵی سەربازیی ( ئوچەکە ) بەسەرپەرشتی هاشم تاجی وەک هێزێکی نیشتمانی ڕێکخرایەوە.
لەساڵی 2006 بۆ یەکەمین جار ئیبراهیم ڕۆگۆڤا لەلایەن پێکهاتەکان و لەژێر ڕەزامەندی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ ، دوور لەدەسەڵاتی سڕبەکان بووە سەرۆکی وڵات. بەمەش ئامادەکاریی کرا بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. ئەوەی شایەنی باسە ئیبراهیم ڕۆگۆڤا لەساڵی 1992 وە، تا 2000 سەرۆکی هەرێمی ئۆتۆنۆمی ئەلبانەکانی کۆزۆڤۆ بوو. هەرچەندە ڕۆکۆڤە وەک سەرۆکی ئیدارەی وڵات دەستنیشان کرا، بەڵام ئەرکە هەنوکییە گرنگ و چارەنوسسازەکانی بەتەنها و بەبێ سەرکردە ناودارە سەربازییەکەی ئەلبان ( هاشم تاچی ) پێ نەدەچووە بەڕێوە. هاشم تاچی لەپاش دەرچوونی لە سلکی سەربازیی ـ حیزبێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناویی پارتی کۆسۆڤۆی دیموکراتی. ئەم حیزبە سەرەتا وەک نوێنەریی پانتاییەکی خەڵک چووە ڕیزی دەوڵەتەوە و توانی پێگەیەکی باشی هەبێت لە پەڕلەمان و حکومەتدا، بۆ دووەم جار چووە پرۆسەی هەڵبژاردنەوەو حیزبەکەی لە 14 دێسەمبەری 2010 بردنەوەی خۆی لەهەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند. لەپاش بردنەوەی لەهەڵبژرادنەکان حیزبی ئەلبانیا، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەستی یاسایی و دبلۆماسیی و ئیداریی بووەوە. لەوانە چۆن بتوانێت ئیدارەیەکی نوێی ئەلبانی دروست بکات، کەبتوانێت ئاسەواریی جەنگ و بەرهەمەکانی جەنگ بسڕێتەوە . هەروەها چۆن بتوانێت کڵێشەی ئیدارە کاتییەکە ، کە لەزۆر جومگەی حکومەتدا بوونی هەبوو کۆتایی پێبهێنیت.
کۆزۆڤۆکان لە ساڵی 2006 وە بەسەرکردایەتی ڕۆکۆڤاو تاچی، لەهەوڵی ئەودا بوون بەدیبلۆماسییەکی ژیرانە ئەو هەنگاوانە بنێن، چین و چۆن دەبێ تا بگەن بەخەونە گەورەکەیان، لە دروستبوونی دەوڵەتی کۆزۆڤۆدا ، چڕیان کردەوە. تا توانیان دەنگی 52 دەوڵەت بۆ گەلەکەیان دەستەبەر بکەن، بەڵام ئەم ڕێژەیە، ڕێژەی یاساییەکە پێک ناهێنێت بۆ ئەوسا، کە دەکاتە 97 دەوڵەت تابتوانن بەیانی سەربەخۆیی کۆزۆڤی پێ ڕابگەیەنن. تاچی لەناو پەڕلەماندا وتەیەکی بەنرخی هەیەو دەڵێت: سوێند بەخوا کراسی بەرم بفرۆشم بۆ ئەوەی پیتێک لەوشەی قانعکردنی دەوڵەتان بۆ بەیانی سەرۆبەخۆیی کۆسۆڤۆ دەیکەم و شانازی پێوەدەکەم ، چیم هەیە دەیخەمە خزمەتی ئەو پرۆسەوەو ئێوەش لە بوونەکەم باش دەزانن بۆچی بەکارم هێناو ئێستا هیچ سەرمایەکم نییە، جگە لە سەرمایەی خەونی سەربەخۆیی کۆزۆڤۆ.
ئەوان لە 17 فێبریوەری 2008 دا بەهیمەتی گەل و سەرکردەی پاک و بێگەردەکانیان، بەیانی دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیاندو پەڕلەمان بڕیاردەرو سەرۆک وەزیران خاوەن دەسەڵاتەکانی دەوڵەت و سەرۆکیش تەشریفاتی بەهەندێک دەسەڵاتی ڕۆتینەوە ، دەوڵەتی سۆکۆلار دور لە دەستتێوەردانی دینی و ، دادگا سەربەخۆی خۆی هەیە ، دوور لە دەستتێوەردانی حیزب و دەسەڵات …. ئەی کورد … ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت