کامەران وریا قانع : یه‌كیه‌تى راست ناكات !
له سیاسه‌تدا كردار‌و هه‌ڵوێسته‌كان ده‌نگیان به‌رزتره له قسه‌كردن و لێدوان و وشه‌كان .
سووندمه‌ندى یه‌كه‌م له‌م دۆخه نه پارتیه ( رۆژ به رۆژ ئه‌م حزبه ده‌ر ئه‌كه‌وێت چه‌ند ناشرین و دژى خه‌ڵكه له پێناو بنه‌ماڵه ) نه گۆرانه ( چونكه رۆژ به رۆژ بێده‌سه‌ڵاتى له كردار زیاتر ده‌ر ئه‌كه‌وێت ) نه هیچ لایه‌نێكى ترە . ته‌نها یه‌كیه‌تى نیشتمانى كوردستانه . ئه‌م حزبه له گه‌نده‌ڵى هیچى كه‌متر نیه له پارتى , ره‌وتێكى ئه‌م حزبه ڕازیى بووه به به‌شه ئێسقانێك كه پارتى له پرۆسه‌ى نەوت ئه‌یانداتێ . ره‌نگه پارتى ده‌یان به‌ڵگه‌ى لابێت كه چى ئه‌دات به یه‌كیه‌تى و چۆن به هاوبه‌شى یه‌كترى پرۆسه‌ى نه‌وت جێ به جێ ئه‌كه‌ن .
یه‌كێتى ڕۆله‌كانى دابه‌ش كردوه له نێوان باڵه‌كانى خۆیی , ئه‌م حزبه له په‌رله‌مان دژى پارتین ، به‌ڵام له به قاچاغ بردنى نه‌وت پێش پارتى كه‌وتون .
رۆژانه له سنورى ئه‌م حزبه نه‌وت ئه‌خرێته ناو بۆریه نه‌وته‌كانى پارتى ، هه‌ر وه‌كو له كه‌ركوك و به تانكه‌ریش بۆ خۆی ئه‌بات . لێدوانه‌كانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانى ئه‌مرۆ به ئاشكرا ئه‌وه ده‌رئه‌خات كه ئه‌مانه قوتابی قوتابخانه‌كه‌ى بارزانین .
ئه‌گه‌ر ئه‌م حزبه به‌راستى له‌گه‌ڵ چاكسازى و شه‌فافى پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێمه , با له خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات , با جیتر نه‌وت نه‌كاته بۆریه‌كانى پارتى با ته‌نكه‌ره‌كان ڕاگرێت .
ئه‌مه‌ى ئه‌م حزبه ده‌یكات سیاسه‌ته به ناشترین شێوه كه هه‌لپه‌رستیه‌كى زۆ بێ مانایه .