Newshirwan-Nechirvan

کونجرینی : دڵم بەم ڕەوشە زۆر خۆشە ، سەفەرت خۆش کاکە نەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێچەوانەی ئێوەوە دڵم خۆشە ، بۆ ئەوەی دڵخۆشییەکەم بگونجێت لە گەڵ ناخمدا ، تەنها زەمەنەکە لەدەست یەکێتیدایە . یەکێتی لە بەیاننامەکەی دوێنێدا قسەی خۆی کرد ، بەڵام هەنگاوەکانی بەکردار خەندەکەی من دەکات بە قاقا .
کاتێک کاکە نەوە سەفەرت کرد ، دڵی منت خۆش کرد ، لێت تێدەگەم و ڕایەڵەی سیاسەت دەخوێنمەوە ، تێت گەیشتم لەدوای خۆتەوە چۆن داتڕشتووە .
لەگەڵ بۆچونەکەتدام ، باش لەپارتی تێگەیشتویت ، قسەکردن لەگەڵ ئەمانەدا ئاسنی سارد کوتانە . لەوە گەیشتم ناخوازیت جارێکی تر بەناحەق و دوور لەئەفکاریی تۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ بەمێژووی پاکتدا هەڵواسنەوە ، تەلەکەت دانا پارتی بەئاسانی تێی کەوت . شەقامت لێسەندن ، هەستت لێ سەندن ، مێژوویەکی ڕەشیان هەبوو ، کردت بەقەتران و بۆت خستنە فایلی ڕەشی کوردستانەوە .
تۆ جوان پێکات و گەر ئەم داڕشتەیەی تۆ نەبوایە ، ئەوان مێژووە ناشرینە ناکوردانەکەیان بەجوانی دەبینراو وەکو دوێنی دەناسران ، بەڵام تۆ ئەمجارە وات لێکردن مێژوەکەیانت خستە سەر پلێت و وەک خۆی نیشانی ئەم گەلە داماوەت دا .
لێت تێدەگەم ، ئەوان گەر هێزی یەکێتی و گەریلاو شەرڤان نەبێت ، لەپێخەفی نەرموونیاندا ناخەون و سەری ڕەش قەسابخانەی داعشەکان دەبوو . گەر هێزی یەکێتی و گەریلا نەبێت ، ئەوان بەم جۆرە لەکەلی شەیتان دانەدەنیشتن و نەیان دەخووڕان .
لێت تێدەگەم با خۆیان بەیانی دوو ئیداریی بکەن و باخۆشیان قوڕەکە بۆ خۆیان خەستکەنەوە . لەوە گەیشتوم ئەوان لەتواناو هێزیی خۆیان زیادتر دەڕۆن ، ئەوان پیاوە پاڵەوانە پەڕۆکانی شەڕی داعشن ، بەڵام لە ئەقڵی هێزەکانی ناوخۆ گەیشتوون .
لێت تێدەکەم ئێستا سەرەتای نەخشەکەتە ، خوازیارییت پارتی بەردەوامی بکات و هەنگاوەکانی تر بهاوێژێت . هەنگاویی دوو ئیداریی و دواتر بەدوای خۆیدا کشانەوە ، کشانەوە لەپاسەوانی پیاوە هیچ لەبارەکانی شەنگال و گوندەکانی تەلوەردی خوارو کەرکوک .
ئەوان ئێستا بەرەو پچووک بوونەوە دەچن ، سەنگەرەکان بەرگریی پیاوەکانی ئەمڕۆ نابن ، بەڵکوو ئەوانەن هەر هەموویان هاوشێوەی ئاری هەرسین و بەشارەتی و عەبدولڕەزاقەکانن ، لەهیچ بەرەیەکدا نێر نین بەڵکوو لە پێخەفی گەرمدا لە تەنیشت کامێرای تیڤییەکانەوە نەڕەیان دێت و دەخوڕن . گەر وا نییە با لەشەنگالدا بستێک ئازاد بکەن .
باش نەخشەت بۆکێشاوە ، دڵنیام دوو ئیداریی ژەهرنۆشی بڕیاری پارتییەو ئاواکردنی هێزێکە وەک قاسملۆ فەرمووی : تائەمانە هەبن ماندووبوونی ئەم گەلە بۆ ئازادی ڕەنج بەخەسارە . ئەوان شێرپەنجەی ئەم گەلەن بەهێواشی لەناومان دەبەن .
پارتی ، یەکێتی وەک دوێنی دەبینێ ، نازانێت قسەکردن لەسەر ئەوەی دەخوازێت ، بۆ ئەمڕۆی یەکێتی لەوانەی هەڵەکانی سەردەمی هاوپەیمانی ئەوانەوە ، نەرێنی دەردەبڕێت . پارتییەکان چواردەورێکیان هەیە ، لایەکیان گەریلاو شەڕڤانە ، لایەکیان ئێرانی توڕە ، لایەکیان یەکێتی و گۆڕانە ، لاکەی تریان داعشە . بەم هەنگاوەیان ، بەم سەرەڕۆییانە جێگایەکیان بۆ متمانەو دیالۆک نەهێشتەوە ، ئەوان ئەوەی کردیان لەگەڵ گۆڕان ، لەپێش ئەوەی هەستی گۆڕان بڕوشێنن ، یەکێتییەکانیان نیگەرانکرد ، ئیسلامییە سیاسیەکانیان بێهیواکرد ، کوردو دۆسەکەیان خستە نێوان بەردەئاشی نادیارەوە . ئەوەی دڵم خۆش دەکات پشت ساردنەبوونەوەی گەلەکەمە لە کوردایەتی ، لەوەی کاتیک هەموو هێزەکان زویر بوون لەپارتی و ماڵئاواییان لە هەولێر کرد ، بەداخەوە بۆ هەناسەساردیی و برینداریی خەڵکی هەولێرو بادینان بەدەست داعشەوە ، بەڵام کۆشکوتەلاریی ماڵە باجێنەی پاشا دادەڕمێنریت . ئیتر خەونی ڕزگارکردنی هەولێریی مەزن دێتە دیی لەسەر دەستی کوڕانی کورد ، پێدەنێتە ئاوابوونێكی نوێ و هەڵمژینی هەوای ئازادیی بۆ هەتا هەتایە ..
بۆیە دڵمخۆشە .. ئەگەر هەموو بۆچونەکەی من ، نەخشی تۆ نەبێت . خۆ خواستی تۆ گورگانخواردکردنی پارتییە ، بۆ ئەوەی گەلێک لەکۆتوبەندی ئەم زاڵمە ناوخۆییانە ڕزگاریی بێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت