بەختیار شارەزوری : پارتی و تاكتیكی گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنامەی ستراتیژی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم بڕیارە لە ناكاوانەی پارتی , ناكاتە ئەوەی لە بەرامبەر سوتاندنی چەند بارەگایەكدا لێك بدرێتەوە , واتا كاردانەوەی خۆپیشاندانەكانی زۆنی سەوز نیە , چونكە ئەو بڕیارەی پارتی ئامانجی زۆر گەورەتری لە پشتە و خۆپیشاندانەكان دەكرێتە هۆیەك بۆ ئەوەی پارتی ئەم بڕیارە بدات , خۆ ئەگەر پارتی وەك حیزبێكی تاكتیكی بناسین , ئەوا دەتوانین ئەوە بڵێن كە هەر لەسەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە كاری بۆ ئەوە كرد كە سنوری دێگەڵە و زۆنی زەرد و سەوز نەمێنێت و كار بۆ داڕشتنەوەی ڕەسمی هەرێمی كوردستان بكرێت , كە ئەمەش دەست بردنە بۆ تێكدانی سنوری دەسەڵاتەكانی ئێران و توركیا , ئەمەش ڕەگێكی مێژوی هەیە و لە مێژوودا زۆر هەوڵ دراوە ستراتیژێكی سەربەخۆی هەرێم بونیاد بنرێت [بەدرخان پاشا و پەیمانی پیرۆز ] ئەمەش دژی بەرژەوەندییەكانی ئێران و توركیا بوە , بۆیە هەر لەسەرەتای دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە , كار بۆ ئەوە كرا لە ژێر كۆمەڵێك سیناریۆ و تاكتیكدا كار بۆ بچوككردنەوەی بكرێت و درێژە بەو ڕێككەوتننامەیە بدرێت كە پێ‌ ی دەوترا [ ڕێككەوتننامەی ستراتیژی ] كە لە خوارەوە ئیمزای مسعود بارزانی و توركیا و جەلال تاڵەبانی و ئێرانی لەسەر بوو , هەر بۆ ئەم مەبەستە ئێران و توركیا ئەگەر لە زۆر ڕوەوە دژی یەك بن ئەوا لەم دابەشكاریەدا هاوبەرژەوەندین و نابێت ئەو نەخشەیەی ئەوان دایان ڕشتوە تێك بچێت , ئیتر بۆ ئەوان گرنگ نیە چ جۆرە مۆدێلیك حوكم دەكات , گرنگە ئەوەیە بەرژەوەندی نەشێوێنن , ئا لێرەوە كە گۆڕان دروست دەبێت ئەیەوێ‌ لە ڕەهەندێكی نیشتمانیەوە ئەم نەخشەیە هەڵوەشێنێ‌ و جارێكی تر دایڕێژێتەوە , كە ئەمەش یەكسان دەبێت بە دژی بەرژەوەندی دوو بنەماڵە و دوو وڵاتی هەرێمی , بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەكرا دەنگەكانی گۆڕان بوو , هەر بۆ یە كاریان بۆ داڕشتنی تاكتیكێك كرد كە بە تاكتیكی درێژخانەیەن ناودەبرێت , تا جارێكی تر یەكێتی بەرنەوە سەر سفرەی خۆیان و درێژە بە ڕێككەوتننامەی ستراتیژی بدەن , پارتی سودی لە نەخۆشككەوتنی تاڵەبانی بینی و لە غیابی ئەودا هەموو پارە و چەك و پەیوەندییەكانی بردە لای خۆی و كاری كرد بۆ ئەوەی باڵانسی كارتەكانی توركیا و ئێرانیش بكات , هەر بۆیە كاتێك لە لایەن گۆڕانەوە دەوترێت [بەرەو دەسەڵات ] سەرەتای ئەم تاكتیكە دەردەكەوێت كە بە بۆچونی من بەم شێوەیە بوو :
1 – دوای ڕێككەوتنی وڵاتانی (5+1) و ڕێككەوتنی ناتۆ و ئێران و توركیا , كار لەسەر داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرا لەسەر نەخشەی سایكس بیكۆی نوێ‌ , كاریان لەسەر وەلاوەنانی دەوڵەتی نەتەوە كرد, بۆ ئەمەش بەدیلی كاركردن بۆ مۆدیلی وەلی عهدی و سەڵتەنەیی , چونكە ئەوان زیاتر بەرژەوەندی كۆمپانیا زەبەلاحەكان دەپارێزن , هەر بۆیە پێ‌ دەچێت ئەم پێداگریەی پارتی ئەم كارتەی لە پشتەوە بێت .
2 – پارتی و یەكێتی ڕێككەوتبێتن لەسەر ئەو سیناریۆیە , پارتی پارە نەدات لە ژێر ناوی جیاوازدا و بە [فێڵی پلە بەندی ] تا ناڕەزایەتیەكان گەورە بن و ئەوەش دەزانن كە یەكسەر سلێمانی خۆپیشاندان دەكات و پشێوی دروست دەبێت , گۆڕان بكەنە هۆكاری دروستكردنی ئەو پشێویانە و هەر خۆشیان گڵۆپی سەوز بۆ یەكێتی هەڵبكەن كە جاروبار جنێویش بدات , بەڵام لە ژێرەوە ڕێك بن و گۆڕان دەربكەن و بەردەوامی بە حكومەتەكەی پارتی بدەن , وە كار بكەن بۆ ئەوەی یەكێتی گوتارەكانی گۆڕان بەكار بهێنێت , بە ڕێككەوتنی هەردوكیان تا دەنگەكانی بۆ بگەڕێتەوە , ئەوەش دەزانین كە پارتی و یەكێتی بەرژەوەندی گەورەتریان هەیە لە ڕوی ئابورییەوە , گۆڕان كار بۆ دامەزراوەیی بون و حكومەتی نیشتمانی دەكات كە ئەمەش دژی چواركوچكەی [ یەكێتی +  ئێران , توركیا + پارتی ] دەبێت وە گۆڕان ناچێتە سەر هیچ یەكێك لەم خەتانە .
3 – پێ‌ دەچێت توركیا ئێرانی شەریك كردبێت لەو ڕێككەوتنە 50 ساڵەیەی كە هەیەو گڵۆپی سەوزی ئێرانی وەرگرتبێ‌ بۆ دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم .

لەم نێوەندەدا ئەوەی دەمێنێتەوە , كاركردن دەبێت لەسەر ئەم نەخشە نوێیە و چی ناتۆ و ڕوسیا و ئێرانیش ڕازی بو بێتن , ئەوەی كارتی بەهێزی هەیە ئێرانە كە دەتوانێت پارتی لەم باڵادەستیەوە بخاتەوە ناو چوارچێوەی خۆی , بەڵام پێ‌ دەچێت ئێران كارتی گۆڕانی لە بەرامبەر یەكێتێدا فرۆشتبێت ….چاوەڕێ‌ ی هەڵوێستی ئێرانین دوای بانگكردنی نێچیرەڤان بارزانی , ئەو كات قسەی ترمان دەبێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت