mansour-barzani

عه‌بدوڵا گۆران : هه‌زارن كورسی جێ هێڵران ، كورسه‌یه‌كی سه‌رۆك نه‌بێت .

قه‌یرانه‌كان بینه‌قاقای هه‌موو تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتوەتەوە ‌، ڕەوشی بێدەنگی و بەکۆیلەکردن و گەوجاندن چونه‌ته‌ بوواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ، پارتەکان بوونه‌ته‌ وتەبێژ و ته‌ماشه‌كه‌ریی فلیمه‌ ئاماده‌كراوه‌كانی پارتێك ، كه‌ درێژترین ته‌مه‌نی هه‌یه‌ له‌م كوردستانه‌ له‌ پێناو ته‌نها بنه‌ماڵه‌یه‌ك . ژیان له‌ ئێستادا له‌ بزه‌و و ڕازی بون و توره‌بونه‌كانی بنه‌ماڵه‌ به‌ناو شۆرشگێره‌كه‌ی به‌رزانی یە ، به‌ هه‌مه‌ئاهه‌نگی و بێده‌نگی و به‌رێكردنی كۆی حزبه‌كانی تری كوردستان.
كوردستانی پرقه‌یران ، به‌ڵام پرفرشی نه‌وت و خۆشگوزه‌رانی تیمه‌ مشه‌خۆره‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌كانە ، له‌ هه‌موو وڵاتێك یان هه‌رێمێك یان ویلایه‌تێك به‌رپرسان له‌ خزمه‌تی میلله‌ت و گه‌ل دان، کەچی له‌م هه‌رێمه‌ قه‌یراناویه‌یی ئێمه‌دا ، هه‌مووان له‌ خزمه‌تی كورسیه‌كه‌ی سه‌رۆكدان . هه‌موان نان و ژیان و ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و حزب و حكومه‌ت و مزگه‌وت و سه‌له‌فی و ئیسلامی و عه‌لمانی و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵات و خیڵ و رۆشنبیر و قسه‌كه‌ر و بێزمان و بینه‌ر و نابینا هه‌موان له‌ پێناو كورسیه‌ سه‌رباره‌ به‌سه‌رچوووه‌ دوجار درێژكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكداین .
گه‌نجانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌ریان و هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌زور و ئاكری و ئامێدی و سۆران رانیه‌ و پشده‌ر و قه‌ڵادزی و خانه‌قین و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رجه‌می كوردستان له‌ تاودا بێزیان له‌ كورسیه‌كه‌ی سه‌رۆك له‌ خاك و نیشتیمان و مێژو و دایك و باوك و براو خوشه‌ویستان و دڵدارانیان ڕاده‌كه‌ن ، به‌ڵام سه‌رۆك نتقی لێوه‌ نایه‌ت و هیچ چارەسەرێکی بۆیان نییە ، ئەو وڵاتێکی چۆڵ و گەلێکی کۆیلەو ژیانێکی خۆشگوزەرانی هەڵبژارادووە ، کەچی هەرسوورە لەسەر ئەوەی ‌گه‌ر نەبێتەوە‌ به‌سه‌رۆك ، ده‌وڵه‌تی كوردی مه‌حاڵه ‌.
ماوه‌ی چەند رۆژێکە فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی حكومه‌ت به‌ هه‌زاران كورسی فه‌رمانگه‌كانیان به‌جێ هێشتو‌وه‌ له‌ تاو بێ موچه‌یی ، به‌ڵام سه‌رۆكی سه‌رباری وڵات ئاماده‌نیه‌ كورسیه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌مه‌ زیاتر كوردستان توشی قه‌یران نه‌بێت و میلله‌ت نه‌خنكێت .

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies