Fereydwn-Kunjrini-1

فەرەیدون کونجرینی : کێ پێشێلکاری یاسایە ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە بۆ سەر بەشەکەت

لە دەستپێکی ئامانجە نیشتمانیەکانی پارتیدا نوسراوە کۆشش کردن بۆ بــــــنیادنانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی‌ هه‌مووان تێیدا له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانیی ده‌ستپاك و زوڵاڵدا بژین‌و فره‌حزبی‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ بكرێ !؟
لەهەمان بڕگەی یەکەمدا باس لە دەستاو دەستی دەسەلات ئەکات ، لەکاتێدا سەرکردایەتی پارتی ماوەی پتر لە 20 ساڵە لەهەرێمی کوردستاندا ئەژموونیان هەیەو قۆرغی سەروەت و سامانی نیشتمان کردووە ” بەپێی ڕێنمایەکانی سیستەمی پارتی بێت ، بەڕێوەبردن سنوری خۆی هەیەو نابێت پێشێلکاری تێدابکرێت .
لەبڕگەی دووەمی ئامانجە نیشتمانیەکاندا تەنها وشەی پەرلەمانی بۆ زیاد کراوە و دێڕە قسەکانی مستەفا بارزانی نوسراوەتەوەو هیچ گۆڕانکاریەکی لەماوەی 50 ساڵی ڕابوردودا تائێستا بەخۆیەوە نەدیوە ، ئەم بڕگەیە داواکاریەکی تێدایە کە سیستەمی دیموکراتی پەرلەمانی فیدراڵی مافی چارەنوسی هاولاتیان دەستنیشان بکات .
دەبێت ئەم سەرکردایەتیە جڵەوی سیاسی خۆی بگۆڕێ و چاوێك بەیاسا نیشتمانیەکانی پارتەکەیاندا بگێڕن .
لەبڕگەی سێدا باس لەپاراستن‌و پەرەپێدان ‌و بەرهەم ئەکات ، داهاتی نیشتمانی بۆ بنەماڵەی گەشمردە بێت ، لەبەر ئەوەی لەسایەی خوێن بەخشینی ئەوانەوە ئەم بەرهەمە هاتۆتە دیی ، بەڵام بەداخەوە زۆرێك لە بنەماڵەی گەشمردە ماڵ‌و مڵکی خۆیان نیەو باری گوزەرانیان لەخراپیدایە بەتایبەت لەئێستادا پێشمەرگە موچەی وەك یەک یەکسان وەرناگیرێت‌و جیاوازیەکی زۆر هەیە لەنێوان پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی هەرێم‌و ڕۆژئاوادا . ئایا لەکاتێکدا ڕۆژانە هەزاران بەرمیل نەوت‌و گومرکی سنورەکان داهاتی هەرێم کەڵەکە دکرێت و دەچیتە گیرفانی حیزبێکەوە ، بۆ دەبێت پێشمەرگەو خانەوادەی گەشمردەکان بەوجۆرەی لای سەرەوەبێت .
بڕگەی پێنج لەئامانجەنیشتمانیەکانی پارتیدا باس لەسیستەمی پەرلەمانی دەکات‌و لەهەمان کاتدا هەموو یاساکانی پەرلەمان پێشێڵ دەکات ؟
لەبڕگەی حەوتەمدا ئامانجی نیشتمانی گواستۆتەوە بۆ ئامانجە نیشتمانیەکانی عێراق‌و پارێزگاری لە یەکپارجەیی عێراق دەکات و لەمێدیاکانیەوە باس لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی ئەکات !! هەروەکو مستەفا بارزانی لەساڵی 1971 دا ئاماژەی پێداوەو دەڵێت : رێزگرتن له‌ده‌ستوری عێراق كه‌ ده‌ربڕینێكی راسته‌وخۆی ئیڕاده‌ی گه‌لی عێراقه‌ و ته‌نها گره‌نتی مانه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌ل‌و خاكی عێراقه ‌.
لەبڕگەی ئامانجە هەرێمایەتیەکاندا ئاماژە بەپەیوەندی وڵاتانی دراوسێ دەکات لەدەستێوەردانی کاروباری ناوخۆیی یەکتریی ، واتا لێرەدا یاسایەک تایبەت بەئامانجە هەرێمیەکان هەیە هیچ وڵاتێك بۆی نیە دەستێوەردان بکات لەهەرێمی کوردستانداو سنورمان ببەزێنێت ، بەڵام لەساڵێکدا یەك بۆ دوجار لەشکری ترکی سنورمان دەبەزێن و گوندەکان بۆردومان دەکرێن خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن ، تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی توندی نەبوە بۆ ئەو هێرشانەو هەڵوێستی نەگۆڕاوە ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە بۆ سەر بەشەکەت