Nechirvan

شەریف هەژاریی : ووردببنەوە لە وەفدەکەی پارتی! ڕامێنن ئەی ئەوانەی شەرەفی نەتەوەییتان دەوێ !

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەفدێک بە ناوی حکوومەتەوە ڕۆشتنە تاران بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ ، ئەوەی کە گاڵتەجاڕییە وەفدەکە هەمووی پارتییە و هەندێکیشیان هیچ پۆستێکیان لە ناو حکوومەتەکەی چوار حیزبەکە ‘ پارتی ، یەکێتی ، یەکگرتوو و کۆمەڵ ‘ نییە و بەرپرسانی پارتین و فەقەت ، کەچی حیزبە بەشدارەکانی حکوومەتەکەی پارتی نقەیان لێوە نایەت !

ئامانجی وەفدەکە :

1 – دانانەوەی مەسعود بەرزانی .
2 – ئێران هاودەنگی پارتی بێت لە تەریکخستنی زیاتری گۆڕان .
3 – ئێران فەرمان بە ‘ یەکێتیی ، یەکگرتوو و کۆمەڵ ‘ بکات بۆ بەشداری تەواوەتی ئەو شتەی ناوی نراوە ” حکوومەتی هەرێم – ئیدارەی شیمالی ئێراق ” لەگەڵ پارتیدا و ، لە ڕاستیش دا ئەو سێ حیزبە زۆر بێ هەڵوێستن لەبەردەم سیاسەتە نا – نەتەوەیی و نا – دیموکراسیی و عەنتەریاتەکانی پارتیی .

ئامانجەکانی ئێران :

1 – هەرێمی کوردستان زیاتر بکاتە داگیرگەی سیخوڕەکانی .
2 – پارتی پێگەکانی دیموکراتیان لە کێلەشین بۆ دیاری بکات ” کە بەم تازەییە دیموکرات ڕۆشتوونەتە ئەوێ و ئەو سیاسەت و پلانە نوێیەی دیموکرات بە کارێکی ئەرێنی و کاریگەر ئەزانم بەمەرجێک سەربەخۆبن و وەخۆبکەون بۆ کڵپەپێدانی جووڵانەوەیەکی پارتیزانی کەمەرشکێن لە ناو قوڵای ئیران دا ” ، هەروەها ئێران زانیاری زیاتری لەسەر تەواوی بەرپرس و مەقەڕەکانی دیموکرات و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ئەوێ لە ناو باشوری کوردستان دا ، کە بە تێرامان لە مێژووی پارتەکانی باشوری کوردستان و بەتایبەت پارتی ئەوە بەدور نازانم کە پارتی لە پێناو ئامانجە حیزبییەکانی سەدانی تری وەک ‘ سلێمانی موعێنی ‘ بە ئێران بفرۆشێ .
3 – دەسەڵاتی حیزبۆکراتی پارتی دەبێت لەمەولا ‘ هەروەک چۆن بەوشێوە تاڵانییەی کە یەکێتیی نەوتی بە ئێران فرۆشتووە و پارتی بە تورکیا ‘ ئەوا پارتیش ئێران بکاتە شەریکە بەش لە بە تاڵانبردنی نەوتی باشوری کوردستان دا .

ڕسواییەکانی ئەم سەردانە و ئەگەری بەهێزی جێ بەجێ بوونی ئامانجەکانی ئێران  – پارتیی :

1 – ئێران زۆر بێ سەنگانە پێشوازی لە وەفدەکە کرد و تەنانەت لەبری دانانی ئاڵای عێراق ‘ کە پێشتر بۆ وەفدەکانی عێراق و کورد ‘ دادەنرا ئەوا هەر ئاڵای ئێران لە پشتی نێچیریش دانرا، ئەمەش ئەیسەلمێنێ کە ئێران باشوری کوردستان بە داگیرگەی خۆی ئەزانێ .

2 – ئەوپەڕی شوورەییەکی دیکەی نیچێر ، ئەوەیە : سەحراڕودی کە بکووژی ڕێبەری بێهاوتا و بیرمەندی کورد ‘ قاسملوو ‘ ە ، پێشوازی لێ کردەوە و ماچووموچی یەکتریان کردەوە !! ئەو سەحراڕودیەی کە نێچیر ساڵی پار هێنای و ببوە قاپیەوانی و بە ناو گەڕەکاکانی شاری هەولێر دا دەیگەڕاند !! دووپاتکردنەوەی ئە کارەی ئەوە دەگەیەنێت : پارتی لە پیناو ئامانجەکانییدا هیچ بایەخ بە کەرامەت و شەرەفی کورد نادات چونکە دەستخستنە ناو دەستی سەحراڕودی واتە شکاندنی کەرامەت و شکۆی ٤٠ ملیۆن کورد ! واتە شاباش هەڵدان بەسەر ئەو تیرۆریستە کەمتیارەی کە ڕێبەری دانسقەی کورد ‘ قاسملوو ‘ ی ناپیاوانە شەهید کرد .
لە کۆتاییدا ئەڵێم : سوێند بە خوا و خوێنی شەهیدان ، تاکە شتێک کە زیاد لە هەموو شتێک پێی تەریق بوومەتەوە و شەرم ڕام ئەچڵەکێنێت پێی ، ئەوا : سوکێتیی بەرپرسە کوردەکانە لە ئاست داگیرکەراندا ، ئافەرین کوردی خۆخۆری جاشیتی بێ گانەپەرست !! تەنها لە پێناو دانانەوەی مەسعود بەرزانی بۆ دوو ساڵی دیکە و تەریکخستنەوەی گۆڕان ، ئەوا هەموو سوکایەتییەکی داگیرکەر قبووڵ ئەکەی ، سەرەڕای جێبەجێ کردنی حوکمی نادیموکراسیەت و برسیترکردنی گەللی کوردیش لە باشور دا .

تەنها لەخوارەوە کلیک بکەرە سەر شێیر ، ئەوسا ئەم بابەتە بۆ کۆی برادەرەکانت بنێرە

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت