Kasnazani-.

گوێ لە وتاریی شێخ محەمەدی کەسنەزان بگرەو ، ئینجا لەم زەمەنی گڵۆبالیشنەدا بڕوانە دەروێشەکانی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردن : کونجرینی

لەو ساتەوە کۆمۆنیستەکانی ئەفگان بە پاڵپشتی سۆڤیەت حوکمی وڵاتیان گرتە دەست ، بەرەی ناڕازیی خەڵکی ئەفگان ڕووی لەهەڵچوون کرد ، ئیتر لە ساڵی 1994 لەلاوازیی ئۆپۆزیسوێن و خوێندنەوەی تەواوی ئەمریکایەکان بۆ کۆمەڵگای ئەفگان و ترسی ئەمریکاییەکان لەدەست گەیشتنی سۆڤییەتەکان بەچاڵەنەوتەکان دورگەی عەرەبی ، تاڵیبان بەپاڵپشتی یارمەتی چەکو تەقەمەنی وڵاتانی دورگەی عەرەبی و پاڵپشتی سیاسی و لۆجیستی ئەمریکا ، پاش دوو ساڵ لەجەنگی خوێناویی هاتنە سەرحکومی وڵاتی ئەفگان .
ئەوساتانە سەرەتای نشونمای ئیسلامی سیاسی بوو لە وڵاتانی ئیسلامی ، ئەم مۆدێلە لەئیسلامی سیاسی بۆ ئەمەریکاییەکان بووە خێرخۆشی و پانتایی دەسەڵات بەسەر کۆی جومگەکانی وڵاتانی ئیسلامیدا . بەدوایدا مۆدێلەکانی تری قاعیدەو نەسرەو داعش و سەلەفی جیهادی و بوکوحەرام و … هتد داهات .
تەریقەکانی قادری و نەقشبەندی و … هتد ، لەکوردستان ، لەناوەڕاست و کۆتایی حەفتاکاندا ڕووی لەکزی کرد بەشێوەیەکی بەرچاو ، بەڵام لەسەرەتای هەشتاکاندا لەدوای ئەوەی پەلاماریی ئیرانی دا ، سەدام توانی گەشەیان پێبدات و هاوکارییان پێبکات بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتەکەی خۆی .
شێخ محەمەدی کەسنەزان شێخی تەریقەی کەسنەزانییەو خاوەنی پێگەیەکی زۆرە لە دەروێش و مورید . ئەم پیاوە لەسەردەمی سەدامدا هاوکارییەکی زۆریی پێکراوە ، تەنانەت جێگرەکەشی کردبووە موردی ئەم شێخە . زۆر چاودێر قسە لە پەیوەندییەکانی شێخ محەمەدی کەسنەزان و سەدام بۆ گەڕانەوە بۆ ڕووە کۆمەڵایەتیەکە دەکەن ، بەڵام دروستی سەدام بۆ سەرکەوتنی کارە سیاسییەکەی بوو ، تا بتوانێت لە ڕێی شێخ محەمەدەوە ، پیلانەکانی تەعریب و تەبعیس پیادە بکات بەبێ دەنگی و بەبێ کۆسپ ، ئەویش بەهۆی کپکردنەوەو بێدەنگی خەڵکی ناوچەکە ، بەهۆکاریی لەشکریی موریدەکانی شێخ لە زۆنی گەرمیان و کەرکوک .
ئێستا سەردەمێکە خەڵکی قسە لەسەر نەشونمای بیرکردنەوەکان لەسەر کۆمەڵێک ڕستەو بۆچوونی خەیاڵی دوور لە راستی دەکات ، بیر لەسەرەداویی گوجاندنی بۆچوونێک دەکاتەوە تا بتوانرێت مێشکی ئەو مرۆڤانە بپارێزێت لە بیرکردنەوە نازانستییەکان و بیانهێنێتە هۆش و وەک مرۆڤێکی ژیر مامەڵە لەگەڵ زەمەندا بکات . ئەم باهۆزیی مێشک وشکردنەی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی هێناوە ، تا سنوری کۆتایی پیلانەکەیەو لەوە دەچێت پێچەوانەیەکی خێرا بەدوای خۆیدا بهێنێت ، وەک چۆن فەرەنسییەکان لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا بەدوای خۆیدا هێنا .
شێخ محەمەد لەم گرتە ڤیدیۆیەدا بە دەنگێکی توڕەو زویر لە موریدەکانی قسەیان بۆدەکات ، لەوە دەچێت تەریقەیەکی تر یاخود کەسێکی تریی نزیک لە شێخ جێگای بە پێگەکەی چۆڵکردبێت و ، زۆر بەخێرا لەشکریی موریدەکانی لاواز کردبێت و بەلای خۆیدا بردبنی . بۆیە زۆر هەڵچوون و توڕەبوونی زۆریی بەقسەکانییەوە دیارە . کۆڕەکەی شێخ و پڕوپاگەندەکانی شێخ بۆ تەریقەکەی لە پڕوپاگەندەی سەرکردەی حیزبێکی شۆڕشگێر دەچێت بۆ هەڵمەتبردن و تێکشکاندنی بەرامبەر .
لەقسەکانی شێخدا وادەردەکەوێت خۆی بە نەوەی محەمەدی ئیسلام بزانێت و خۆیشی بەخەلیفەی ئەم زەمەنەی .
ئێوە سەرنج بدەن لەم زەمەنی کۆمپیوتەرو گەشەسەندنی تەکنەلۆجیایەدا ، چۆن موریدەکانی شێخ سەرئەژنۆ دەکەون بەپاڕانەوە دەستی شێخ ماچ دەکەن .. گرتە ڤیدیۆکە ببینن .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت