pshtiwan-sadiq

ئاکۆ برایم : وەزیری پەر .. قاف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆشی لەخۆمان چاوو دڵمان رۆشن ، ئیتر لەمەولا لە زۆر فەرز و سووننەت و مەراسیمە ئاینەیەکان رزگارمان ئەبێت ، لەبەر ئەوەی لەتازەترین گۆڕانکاری حکومەتی ھەرێمدا ، وەزیری پەروەردە ، بەوەکالەت کراوە بە وەزیری ئەوقاف ، جا بەوموناسەبەتەوە من ئەڵێم جەنابی وەزیر بۆ خەڵکی ستەم دیدە و بەش مەینەت و بێ مەعاشی کوردستان مژدە و گۆڕانکاری زۆری پێ یە ؟
– زۆر زۆر موتەفائیلی ئادەی پێم بڵی چۆن چۆنی؟
+ زۆر چاک ، مانگە شەو سەر لەئێوارە دیارە
– دەی ئامەنا بۆمان باس بکە و بزانم تەعینکردنی ئەو زاتە چی لەمەسەلەکە ئەگۆڕێ ؟!
+ زۆر ئەگۆڕێ و لەمەسڵەحەتی عامە وەکو .
– وەکو چی؟
+ ئەوەلەن بەڕێزی نوێژناکات و زۆر باوەڕی بەئاین و دیانەت نی یە ،
– بەڵی وەکو بیستومەو ایە
+ دەی یەکەم ئیشی ئەوەیە کە دەرسی ئاین لە مەنھەجا بسڕێتەوە و بۆئیمتیحان داغڵ نەبێت
– ئی ئینجا ئەوە چی یە ؟
+ دەتۆ مەجالم بە بۆت شەرح بکەم . قسەکەم پێ مەبڕە
– دەی فەرموو ئەوە بێدەنگ بووم و دڵ و گوێم لەلاتە
+ ئەو بەرێزە وەزیری پەروەردەش نی یە ؟
– با
+ پەروەردە ھاوینان عوتڵەیان نی یە ؟
– با سێ مانگیان ھەیە
+ رەحمەتت لێ بێت ، ئەی رەمەزان ئەکەوێتە کەیەوە ؟
– ئەویش ئەکەوێتە گەرمەی ھاوینەوە
+ دەمخۆش ، یەعنی رەمەزانی ئەمساڵ مان بەر عوتڵە ئەکەوێت و لەسەرمان فەرزنابێت . عوتڵەیە … عوتڵە
– ھەر ئەوەندە ؟
+ نا نا شتیکەشی ھەیە تۆ پەلەم لێ مەکە
– ھیچ پەلەم نی یە بەکەماڵی ئیسراحەت گوێم بۆراگرتویت
+ قەراریشە لەبەر قەیرانی ئابوری وەکو دەوامی ئێستامان ، نوێژیش کەم بکاتەوە
– نوێژ کەم بکاتەوە ؟!
+ بەڵێ بۆنموونە رەنگبێت ، نوێژی بەیانی و خەوتنان لابەرێت ، یان بیان کات بەقەسر و جەمع
– جا بۆ ئەو دووانە ؟
+ ئاخر خۆت ئاگاداریت لەمەولا دونیا ساردە ، ئەو نویژانەش ئەکەونە کاتێکی ساردی شەو و بەیانیەوە
– ئێ !؟
+ خۆشت ئەزانیت ، نە نەوت ھەیە نەکارەبا ، تا خەڵک بۆیلەر و ھیتەر و حەمام داگیرسێنێت ، بۆدەستنوێژ
– ئمم .. بەراستی فیکرەیە ، ئەی چیتر؟
+ بۆمەسەلەی حەج و عەمرەش بەنیازە
– بەنیازی چی یە ؟
+ بەنیازە میسلی ئیمتیحانی مەکتەبەکان دەوری دوەمیش ھەبێت ،.
– دەوری دووەم ؟! چۆن چۆنی ؟
+ یەعنی ئەگەر جەنابت بۆت نەکرا لە مەوسیم و وەعدەی حەجی ئەوساڵەدا ، ئەو فەرزە بەجێبێنیت ، ئەتوانیت لە کاتێکی تری ھەمان ساڵ حەجەگەت بکەیت و ببیت بەحاجی دەوری دووەم ،
– ئەھا مەعقوڵەو ئیحتیمالیشە ..
+ بەلێ ئیحتیمالیشە بۆ خزم و ناسیاوەکانی سیستەمی عبوری حەج و فەرزەکانیش پەیڕەو بکات .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت