Heliwin

هالوین چی یە ، سەردەمەکەی کەی بوو ، کێ دایمەزراند ؟ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی : نەوزاد کەریم فەرهاد .

هالوین بۆنەیەکی “سالتیک ” کەکان بووە کە لە پێش سەدەی پێنجی زاینیوە لە ئیرلەند و بریتانیا و سکۆتلەندا بەزۆریی ژیاون
ساڵتیکەکان ـ دینێکیان پەیرەو کردوە بەناوی ” پانگینیزم ” کە دروشمەکانیان
* دڵم پاک بێت
* مێشکم کراوەبێت
* رۆحم ئازاد بێت
* هاوکاری خەڵکانی تربم
* بە ژیانم خەڵک ئاسودە کەم
* ئازاری زەوی نەدەم
* هەمووشت بەپێێ پێویئست بەکار ئەهێنم ..
سالتیکەکان لەسەدەی پێنجی زاینی وە بەر شالاوی مەسیحیەکان کەوتوون پاکتاوکراون ، بەسوتاندن ، یان بە خنکاندن کە بەردیان بەستوە بە قاچیانەوە نوقمی ئاویان کردون ..
باوەری ” پانگینیزم ” کە سالتیکەکان پەیرەویان کردوە لای مەسیحیەکان بەتاوان سەیرکراوە ، تێکرای تاوانەکان لای مەسیحیەکان بواری لێخۆشبوونی هەبووە ، بەلام پانگینیزم باوەری پانگینیزم لێخۆش بوونی نەبوە .
هالوین کە یەکێک بووە لە بۆنەکانی ساڵیتک و بیری “پانگینزم ” بەلام مەسیحیەکان لەداوای پاکتاوکردنی ئەوان و بۆ سرینەوەی تەواویان تیکرای بۆنەکانیان کردوتە بۆنەی خۆیان و کە زیاد کە ١٧ بۆنەی دینیە ، لەوانە کرسمیس و پۆسکە .
هالوین ” کە لەم رۆژەدا بە باوەری ساڵتیکەکان و کە ئیستا بوەتە بۆنەیەکی مەسیحی ، واتا مردوەکان ئەوانەی کە رۆحیان پیس بووە لەم شەوەدا بەخەبەر دێنەوە وبۆ ئازاردانی خەلکی بە شێوەیەکی ناشیرن دەرەکەون ، ئەبیت مرۆڤەکان بۆ بەرەنگاربونەوەیان بەشیوەیەکی ناشیرین تر رووبەروییان ببنەوەو تاکو ئازاریان پێ نەگات ، لێیان بترسن …
کە هەمووساڵیک لەم شەوەدا مرۆڤەکان بەشێوەی خۆ شیواندن و شێوەیەکی ترسناک دەردەکەون ، مندالان بەم شێوەیە ئەچنە بەردەرگای مالان و وەک پەیامێک کە مرۆڤە رۆح پیسەکان ” جنوکەکان ‘ ناتوانن دەرکەون و بەم شێوەیە روبەرویان ئەبینەوە ئەوانیش بە پێدانی شیرینی پێشوازیان لێدەکەن .

سەرجاوە : لە ئەنتەرنێتەوە و چەند سایتیکی نەرویجیەوە سەبارەت بەو باسە وەرم گرتوە .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت