دکتۆر کەمال میراودەلی : ژیانی میللەت و ئەرکی حکومەت !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چەند نموونەیەک
مرۆڤ پێوانەی هەموو شتەکانە .
مرۆڤیش بە بێ بیر بۆشە .
بیری بەرز ، بیری پیرۆز ، تەنیاو تەنیا ئەو بیرەیە کە ژیان بە پیرۆز ڕادەگرێت : ژیانی مرۆڤ و ژیانی ژینگەکەی .
لە چۆڕێک ژیان بەو لاوە چیمان هەیە ؟
ژیانی تاکەکەس بیرێکی ئەبستراکت نییە ،، ئایدیا و ئایدیۆلۆجی نییە ، ئەفسانەو سیاسەت نییە .
ژیان گۆشت و خوێنە ، تەمەن و سەلامەتی و ساغیی لەش و مێشکە . بەدیهێنانی پێویستییە سەرەتاییەکانی ئاشتیی و سەلامەتیی و پەروەردەو دەرامەتە . دامەزراندنی کۆمەلگای ڕێزو خۆشەویستیی و دادو یەکسانیی و پێشکەوتنە .
مرۆڤە مەزنەکان ، سەرکردە بە شەرەف و بە شەرمەکان ، ئەوانەن ژیانی مرۆڤ بە پیرۆز ڕادەگرن ، ئەوانەن کە لە بنەماو پرینسیپی باوەڕبوون بە مافی ژیان ، سەلامەت و ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵەوە ، دەچنە سیاسەتەوە … لە ڕوانگەیەکی فەلسەفیی فراوان و قەناعەتێکی ویژدانیی قووڵەوە بە ماندووبوون و ڕەنج و خەبات بۆ پاراستنی ژیان و کەرامەت و ئازادیی مرۆڤانی نەتەوەکەیان ، دەچنە مەیدانی دەسەڵاتەوەو بە پرۆسەی دیمۆکراتیی ، ئەرک و بەرپرسیارێتی مەزنی سەرکردایەتیی وڕیبەرێتیی وەردەگرن .
لەبەرئەوە سەرەتاو کۆتا ، پرینسیپی ئەخلاقیی و ویژدانی نەتەوەیی دەبێتە پێوانەی هەموو کارەکانیان و پاراستنی ژیان و سەلامەتیی هاو – ولاتانیان دەبێتە یەکەم ئەرک و سەرووی هەموو ئەرکەکان و بەرپرسیارێتی یەکەم .
بە بێ ئەوە هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی دی بۆش و بێ بنەمان . بۆیە لەگەڵ ئازارو مەرگی هەر هاوڵاتییەکدا رادەچەنن ، خۆیان بە بەرپرسی ژیانی هەر مندالێک ، کارەساتی هەر کۆڵانێک ، مەرگی لە نەکاوو بەرێکەوت ، کارەساتی سروشتیی و کۆمەلایەتی دەزانن ، تاوان و جەریمەو کوشتنی بە ناهەق لە بیرکردنەوەی ئینسانیی و فەرهەنگی ویژدانیی و ئەرکی ئەخلاقیی ئەواندا جێی نابیتەوە . دامەزراندنی حوکمی یاسای داد و هەقخوازیی رەچاو دەکەن ، ئەرکی هەموو دامودەزگاو دامەزراوەو خزمەتگوزارییەکی دەوڵەت دەبێتە پاراستن و پێگەیاندنی هاولاتیان ، خۆ مەسەلەی ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی خاک و نیشتیمان ئەوە ئەركیکی پیرۆزە ، کە خەتی سوور بۆ هەموو کردەوەو دەسەلاتەکان و ئامانجەکان دەکێشێت .
خەتی سوور : پاراستنی ژیان وکەرامەتی نەتەوەیە . هەرچی کار بکاتە سەر ئەوە خەتی سوورە ، بەزاندنی ئەو خەتە مانای فەشەلهێنانە لە سەرکردایەتیی و ئەرکی ئەخلاقیی و گەر نەتوانن ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنن یان گەر لە ژێر سەرکرادیەتی ئەواندا ئەو خەتە بەزێندرابێ و ئەو ئەرکە لە بەر هەر هۆیەک بێت فرامۆش کرابێت ، راستەوخۆ بەرپرس بن یان ناڕاستەوخۆ ئەوە جوامێرانە واز دێنن و جێگا بۆ کەسانی بەتواناتر و دڵسۆزتر چۆل دەکەن .
گەر واش نەکەن ، ئەوا میللەتی زیندوو ، ئامادەیە خۆی ژیانی خۆی بپارێزێ و دەسەلات سەرشۆڕو ناچار بکات بەرامبەر ئیرادەی ژیان و ئازادی چۆک دابدات .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ ژیانی میللەت ئەرکی حکومەت

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت