Abubakir-Caf-7

ئەبوبەکر جاف : تیۆری پیلانگێڕی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەهم ، ستراكتورێكی ئاینیی ، تەفسیری ئیدۆلۆژی .

La Théorie du complot

L’illusion, une structure religieuse, L’interprétaion idéologique

سەبارەت بە بێئەقڵی دونیای كوردی و هێزە سیاسییەكانی .

1

شەیتان لە هەموو شوێنێكە، شەیتان و نەفس و شەهوەت و غەریزەكانمان هەمیشە لە بۆسەدان بۆ مان ، دەبێت هەمیشە لە شەڕێكی دەستەویەخەدابین لە گەڵی، دەبێت هەمیشە بە ئاگابین و چ كون و كەلەبەرێك هەیە سواغی دەین و بیگرین . شەیتان و موشتەقاتەكانی لە ئینس و جن و كەڵكەڵە شەیتانییەكانی ناو خۆمان لەوە فێڵبازترو فریودەرترن ئێمە بەم لاوازی و فشۆڵییە ئینسانییەمانەوە دەرەقەتی بێین . شەیتان و پاشكۆكانی لەسەرو و لەخوارو لە لاو لە باكورو باشورەوە لە كەمیندان بۆمان. تۆ دەبێت ئاگادار بیت شەیتان ئەو گریمانەكراوەو بوونە میتافیزیكییەیە كە یەكەمین دوژمن و نەیارو پلانگێڕی یەكەمی تەفرەبردن و درزدروستكردنە. ئەمە ئەو خەیاڵ و خەیاڵدان و ستراكتورە ئاینییەیە كە پلانگێڕی یەكەم و سەرەكی پەژاماردان و زەربە وەشاندنە. شەیتان و كەڵكەڵەكانمان ێان دەبێت بیان چەوسێننیەوە و دیلیان بكەین. ئەوان ماڵی نابن و ماڵی ناكرێت و نابێت بێ خەبەر بین لێیان، دەبێت هەمیشە جەنگ و شەڕێكی دەستەویەخە هەبێت.ئا لێرەوە چەمكی خێرو شەڕ لە سروشت و گوتاریی سۆسیۆلۆژییانەی خۆی دادڕنین و لە ناو میتافیزیكای خوداوەند/ ئیبلیسدا ئاسانترین و سوكڕرین تەفسیرو تەئویلی بۆ دەدۆزینەوە.

2

لە هەر قۆناغێكدا بین و لە هەر شوێنگەو كۆنتێكستێكی سۆسیۆلۆژیدا بین ناتوانین دەسبەرداری دوژمنێك ببین چ واقعی بێت یان وەهم و ئەفسانەیی. بوونی میتافیزیككیانە دوژمنێك پێش هەر شوێن و ڕیشەیەك، ڕیشەكانی لە ناو گوتاریی ئاینی و ئاینی گوتاریدان. خەیاڵ و خەیاڵكردنەكانمان بئ دوژمنی بینراو نەبینراو لە ناو تەقس و حیكایەت و چیرۆكی ئاینیداین. بەڵام دیارە هەر كۆنكتێكست و هەلومەرج و بارودۆخێكی سۆسیۆ-ئەنترۆپۆلۆژی باوێكی جیاوازیان بۆ دوژمن و پلانگێڕو موئامەرە چی هەیە.تەنانەت كۆمەڵگە مۆدێرنەكان و حیكسیەتەكانی ناو مۆدێربەش دوسبەرداری نەیارو دوژمن و هێزو كەسی پلانگێڕو هێخی شەڕ نەبوون. دوژمن و نەیار ناچاریی و زەرورەتێكی ئۆنتۆلۆژییە بۆ ڕاگرتنی سروشتی ململانێیی و سروشتی بەریەككەوتنی هێزەكان و ژیان و بەرهەمهێبانی مانا لە پەیوەندی هێزەكانشا. دوالیزمەكان زۆربەی كات وەك نەیارو دژ بە یەك دەكەونەوە كە دەبێت بەردەوامی بە بوون بدەن. دوالیزمەكان لە ئاستی ئەبستراكتیشدا دەبێت گوزارشت لە پەیوەندییەكی ململانێ و بەریەككەوتن و بەرهەمهێنانی شتێكی دیكە بكەن كە بەرهەمی بەریەككەوتنی توندو زبری دوالیزمەكانە.دوژمن و نەیارو پلانگێڕو كەس و هێزی لە پلاندابوو بۆ ئێمە، زیاتر پرۆسئسیوسییەكی وەزیفی و ئەره و كار پێبەخشینە تا شەرعییەت و ڕەوایی بە بەردەوامیدان و فۆرمیولەبوونی شوناس و وەگرتنی ناسنامە بررهەم بێت لە پێناو جیابوونەوەو خۆ جیاكردنەوەو گردبوونەوەدا. واتە دوژمن و نەیار چ ئاستێكی ئەبستراكت و میتافیزیكی بێت یاخود چ ئاستێك بێت لە ناو ئەكتی سیاسی و سۆسیۆلۆژیدا، وەزیفەی ئیدۆلۆژی دەنوێنن.

3

مۆدێرنە بە ڕویەكدا چییە جگە لە بە ماتریالیزەكرنی ئەو مۆتیڤ و پاڵنەرو هۆكارانەی كە ڕۆژگارێك دەماندایە دەستی هێزی میتافیزیكی سەروژیان و بان ژیان. واتە ڕوودانی هەڵەیەك، ڕوداوێكی سروشتی یان مرۆیی كە ڕۆژگارێك لە فەزایەكی نا فەزایی ماتریالی و غەیبانیدا قودرەتی تەفسیركردن و شیكردنەوەمان نەبوو.كارەساتێكی سروشتی یان مرۆیی لە جۆری نەخۆشیی و بیماری و زۆر پرسی دیكە كە دەماندایە دەستی قودرەتێكی ڕەها بێ ئەوەی بچوكڕرین خۆ ماندوكردن هەبێت تا سەرچاوەكەی بدۆزینەوە. مۆدێرنە بەڕویەكی گەورەدا چییە جگە لە گەشتێكی بێ پایان و نەپچڕاوە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ماتریالی و كۆنكرێتی سروشتی و مرۆیی بە مەبەستی دەسكاریكردنی هۆكارەكسن تا دەرئەنجام و بەرهەمهێنراوی دیكەمان دەست بكەوێت. دۆزینەوەو گەشفكردنی ئەو بوون و بوونەوەرانەی دەبنە هۆكار بۆ دەرئەنجامێك. ئا لێرەوە دۆزینەوەی ڤایرۆس و میكرۆب و بۆ نەخۆشیییە فسیۆلۆژییەكان، دۆزینەوەی ڕیشە خێزانی و هەلومەرجە سۆسیۆلۆژییەكان بۆ شێت و دێوانەو نەخۆشە دەرونییەكان بە مەبەستی دەسكاریكردنتان تا چارەسەرێك بێتە ئاراوە. دەسكاریكردنی زۆر شت . كەواتە دۆزینەوەو كەشفكردنی ڕیشەو سەرچاوەی ماتریالی.

4

دۆزینەوەی سەرچاو هۆكاری ماتریالی بەرهەمی ئەقڵ یاخود ورتر ئەقڵی مۆدێرنەیە. بەرهەمی كاری تیۆریزاسیۆن و چەمكاندن و توێژینەوە ئەزموون و تاقیكردنەوەی ناو تاقیگەكانە. بەرهەمی هەوڵی بێوچانی ئەقڵ بە مەبەستی كەشفكردنی بێ ئەقڵیی خودی ئەقڵ و دەركەوتەكانی. بەرهەمی زانستە سروشتی و مرۆییەكانە. بەرهەمی زانستە دەقیق و یەكلاكراوەكانە. بەڵام لە پاش زانستە دەقیقەكان، زانستە مرۆیی و كۆمەلایەتییەگانیش لە ناو گوتارێكی پۆزەتیڤیستدا و لە ناو ئەزموونكردن و تاقیكردنەوە ماتریالییەكان دەیویست دەرئەنجامی مەلموس و كۆنكرێتی بدۆزێتەوە،” ئەم دیدە پۆزەتیڤیستەو باشو خراۆیی و سەركەوتووبوون و شكستی بابەتێكی دیكەیە”. زانستە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكانی لە وێنەی فەلسەفە، سۆسیۆلۆژیا، ئەنترۆپۆلۆژیا، سایكۆلۆژیاو زمانناسیی و زمانەوانی….میتۆدو میتۆدۆلۆژین بە بەدەستهێنان ق چنگخستنی سەرچاوەی ماتریالی فاكتەكاننمونەی فاكتێكی وەك ڕوندوتیژی وەرگرین : توندوتیژی بابەت و پرسێكی بە زانسكراوە ژە ناو فەلسەفەو سۆسیۆلۆژیاو ئەنترۆپۆلۆژیاو دەرونناسی و شەرونشیكاریدا. واتە گەڕان بۆ ئەو پنت و شوێن و ئاستانە بەرهەمهێنەری توندوتیژی و زەبروزەنگن. شێتی لە دەستی شەیتان و دەسلێوەشان و جنۆكە سەندرایەوەو درایە دەستی سایكۆلۆژیاو پسیكاتریی و دەرونشیكاری و….. و دۆزینەوەو كەشفكردنی هەلومەرج و بارودۆخەكان و دەسكاریكردنیان. واتە ئەوەی بەدەست هات بەرهەمی ئەقڵ و مەعریفەیە .

5

لە كۆمەڵگەگەلێكی وێنەی كۆمەڵگە پێش مۆدێرنەكان و ئەو كۆمەڵگانەی هێشتاكە فاكتی ئاینی دوا تەفسیركەرو دوا تەئویلكەری فاكتەكان بێت، واتە بێ ئەقڵی و ئەفسانەو وەهم و نادیاری و شاراوەیی بونیادو ستراكتورەكان بە دەیان فۆرمی شاراوەو دیارو نادیار بوونیان هەیە. گترۆدەبوون بەدەست كڵۆلیی و عجزو دەستەپاچەیی تەفسیرنەكردنەكان بۆ فاكتەكان تەنیا ئاستێكی فەردی و تاكەكەسی نییە، هێزو گروپ و كۆمەڵگەش لەم دۆخەدا دەژی.. شكست و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزێكی سیاسی ئێمەو دەسبردنی بۆ تیۆری پلانگێڕیی و موئانەرەوە دەستی دەرەكی و تابوورەكانی ناوەو جەنگ و شەڕی تایبەت و هەمیشە كەس و هێزو وڵات و دەولەتێك لە كەمین و بۆسەدان، هەم گوزارشت لە غیابی ئەقڵ و ئامادەیی بێئەقڵی و گیرۆدەبوونی ئەكتەرەكانی دونیای ئێمە دەكات، گوزارشت و مانێڤستبوونی بێ ئەقڵییەكی فكری و سیاسی و زانستی دەكات، دواتریش گوزارشت لە كارایی گوتارێكی غەیبی دەكات كە ئێمە هێشتاكە لەباو عەیبانییەت و میتافیزیكیایەكی پێشمئدێرن و پێشئەقڵانیداین. ئەوەی ڕوویداو ڕودەدات و لە ئایندەشدا بە حەتیمی ڕوودەدات لە ناڕەزایی و دەنگ بەرزكردنەوە بەرهەڵستكاریی و هەر فاكتێكی دیكە…هۆكارو پاڵنەرەكانی لە ناو هەلومەرج و بارودۆخی تایبەتی خۆیدایە نەك كەس و هێزو وڵاتێك هەڵیانگیرساندبێت و پلان دژمان بگێڕن. ئەگەر دوژمن و نەیارو كەس و هیزی پلانگێڕیش بوونی هەبێت ، ئەوا پێش هەر شتێك پۆتۆنسیال و ئامادەیی هەلومەرج و ڤارودۆخ لە هەباوی خۆماندایەو دەبێت بیدۆزینەوەو چارەسەری بكەین. دەبێت كۆمەڵگەو هێزو كەس و تەوای بكەرەكانی ئێمە دەس لە تیۆری پیلانگێڕیی و موئامەرە هەڵگرن و دەس بە ئەقڵ و ئەقڵی شیكاریی و ڕەخنەییەوە بگرن.دەسبردن و ڕاكێشانی فاكت و ئەو شتانەی كە ڕوودەدەن بۆ ناو نوخشەو گوتاریی میتافیزیكیایی تیۆری پیلانگێڕی خۆش دێت بەدەستەوەو زەحمەت و ئەرككیشان و ئەقڵ بەكارهێنانی ناوێت .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت