گرتەڤییۆ ـ سەرۆکی CIA پیلانی ئەمریکا لە 2003 دا ئاشکرا دەکات، چۆن داعش دروست دەکەن.

سەرۆکی پێشوی موخابەراتی سی ئای ئەی ( جیمس ووڵس لەساڵی 2003 دا وتی: ئیسلام لەئیسلام دروست دەکەین، گونجاو بێت لەگەڵ ئێمە. دوای پاڵپشتی بۆ ئەوەی شۆڕش بکەن، دوای ئەوە پەرتەوازە و دابەشیان دەکەین بەسەریەکدا بۆ شەڕیی توندڕەویی و مەزهەبی، لەدوای ئەوەش ئێمە سەردەکەوین بەسەریاندا.
ئەگەر توانیمان قەناعەت بە ئیسلامی سیاسی بکەین لە جیهاندا، بەتایبەت ئەوانەی کە لە ژێر دەستەن وەک دیارە، لەزۆر لەم وڵاتانەدا لە ژێر دەستەن، ئەوانەی ئێمە پشتگیریان دەکەین، ئێمە لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. وەک سەرکەوتنمان بەدەست هێنا لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم. هەروەها جەنگی سارد دژ بە یەکێتی سۆڤیەت. مادام ئێمە وادەکەین، لێرەش کۆتایی بەمە دەهێنم. توشی دڵەڕاوکێ و ترسیان دەکەین. بنەماڵەی پاشای سعودییە توشی ترس و دڵەڕاوکێ دەکەین.
ڕژێمی موبارەک توشی دڵە ڕاوکێ دەکەین. ئەگەر سەرکەوتوبوین لەئازادکردنی عێراق. خۆمان ئامادەکرد بۆ سوریا و لیبیا و وڵاتەکانی دیکە. فشار دەخەینە سەریان و هەوڵ دەدەین بۆ گۆڕینیان  و… تد.

کلیک بکەن سەر گرتە ڤیدیۆکە 

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies