بەختیار شارەزوری : لە نێوان دیار و نادیاردا .. دوای فەرەنسا .. گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر ڕیفۆرم بوبێتە مۆدێلێک لە ناو نەتەوە و دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، لە بەرامبەر دەسەڵاتە دیکتاتۆر و فاشیزم و بنەماڵەیەکاندا ، ئەوا لە دوای شۆڕشەکانی وەک ( بەهاری عەرەبی و شۆڕشی وەنەوشەیی و شۆڕسی سەوز و بلدۆزەر و پرتەقاڵی ) بۆشاییەکی گەورە دروست دەبێت و دەبێتە ژینگەیەکی باش بۆ سەرهەڵدانی بیری ئایدۆلۆژیای دینی ، کە خۆی لەسەر یەک دنیا بینی نمایش دەکات و دەیەوێت دنیا فۆتۆکۆبی خۆی بێت ، لێرەوە خەونی شۆڕشەکان بۆ ڕیفۆرم بە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا دەڕوا ، لە بری چاکسازی خراپتر دروست دەبێت ، نەک هەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو ئاراستەی هەڕەشەکان ، ڕو لە وڵاتە کراوەکان دەکات .
* خۆ ئەگەر ڕێکخراوی خوراسان کە ڕێکخستنێکە لە هەناوی داعشدایە ، لە دۆخی مت بوندا بۆ بێت ، ئەوا دوای ئەوەی هاوپەیمانان نزیک دەبنەوە لە سڕینەوەی داعش لە دیاردا ، ئەو کات داعش پەنا دەباتە بەر کاری نادیار ، ئەگەر ئەو قسەیەی هنری کسنجەر بکەینە پێوەر کە دەڵێ ( لەهەر بستە زەوییەکی دیاریکراودا ، شەڕی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بکرێت ئەوا تەکنەلۆژیای سەربازی هێندە پێشکەوتوە دەتوانێت بەرهەڵستی بکات ، بەڵام شەڕی شەبەح قورسە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانانی ) کەواتە ئەگەر لە دوای بەهاری عەربییەوە ژینگەی دروستبونی داعش دروست بۆبێ ، ئەوا ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناتۆ، کاریان لەسەر تاکتیکی ( کورەی هەنگ ) کردوە ، چاو پۆشیان لە داعش کردوە تا زیاتر گەشە بکات ، بۆ ئەوەی وەک سەرزەمینێکی موگناتیسی هەموو تیرۆرستەکان ڕاکێشێتە شوێنێکی دیاری کراو ، تا ترسی دوبارەبونەوەی ١١ ی سبتمبەر دروست نەبێتەوە .
* کەواتە ناتۆ و ڕوسیا و ئێرانێش کار لەسەر ( دیار و نادیار ) دەکەن ، مادام لەبەردەم ترسێکی هاوبەشدان ، دەیانەوێ کارئەکتەری جێبەجێکاری ئەم نادیارانە بگۆڕن بە دیار و لەسەر زەمینێک و جوگرافیایەکی دیاری کراودا دایان بنێن ، تا بتوانن شەڕەکانیان لەگەڵدا بکەن ، سەکۆی شەڕەکان بگوازنەوە بۆ وڵاتانی تر ، بۆ ئەو سەرزەمینە دیاری کراوە ، تاکتیکی ئەم بە دیارخستنە ئەوە بەرهەمدێنێ کە داعش نە لەناو دەبەن و نە دەهێڵن زیاد بکات ، واتا لە ناو بازنەیەکدا دای دەنێن ، هەر کات گەورەتر بو لە هێڵی سوری بازنەکە ، بچوکی دەکەنەوە بۆ ناو بازنەکە ، هەر کات بچوکتر بو هاوکاری دەکەن تا دەگاتەوە هێڵە سورەکە ، بەڵام کە ڕوسیا دێتو دەدا لە بیرە نەوتیەکانی داعش ، ئەمە وەک کارت بەکار دەهێنێ بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر مێزی ململانێ جیهانیەکان ، هەم وەک کارتێک بەکاری دەهێنێت بۆ بەرژەوەندیەکانی لای بەشار ئەسەد ، ئیتر داعش دەیەوێت کارتی نادیار بەکار بهێنێت لە ڕێگەی ڕێکخراوی خوراسانەوە کە لە هەناوی داعشدایە .
* لە دوای هێرشەکانی سەر فەرەنسا ، کە دەکاتە کارتی نادیار ، وە ئەو هەڕەشانەی کە لە وڵاتانی ناتۆ دەکرێت ، ئەو ڕاستیە ڕون دەبێتەوە ، کە داعش کارتی شەڕی شەبەحی و نادیار بەکار دەهێنێت ، ئەمە وا دەکات کە ناتۆ و ڕوسیا و ئێران کۆک بن لەسەر ئەوەی کە نەخشەی گەڕانەوە بۆ پێش شۆڕشە سپییەکان دابڕێژن ، بە واتایەکی تر دەسەڵاتەکانی معمر قەزافی و مبارەک و علی عبداللە و … هتد ، باشتر بوە لە ئێستا ، بەڵام ئەم داڕشتنەوەیە و ئەم ڕەسم کردنە لە فۆرمی تردا ، ئەویش کارکردن دەبێت لەسەر مۆدێلی وەلی عهدی و سەڵتەنەیی دیکتاتۆری ، ئەمەش گەڕانەوە دەبێت بۆ خاڵی سفر .
* لێرەوە ئەو خەونەی کە دەبو ڕێفۆرم و چاکسازی گشتی کۆی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بگرێتەوە ، هەر بە زیندوی لەسەر دەستی داعشدا زیندبەچاڵ دەکرێت ، ئەمەش لەوێوە سەرهەڵدەدا کە داعش کارتی نادیار بەکار دەهێنێت ، کوردستانی باشور و ڕۆژئاوا و باکوریش دەکەونە ناو داڕشتنەوەی ئەم نەخشەوە .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت