بەختیار شارەزوریی : كارتەكانی ڕوسیا و شەڕە لاوەكییەكان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر هاتنی ڕوسیا بۆ سوریا و بە میوانداری ناتۆ بو بێت , ئەوا هەموو ئەو وڵاتانەی كە كۆبونەتەوە بۆ ئەوەی پشكی زیاتریان بەربكەوێ‌ لەو قوربانیەی كە پێ‌ ی دەوترێت ڕەسم كردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست , وە داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست , بەڵام نەك لەسەر گۆڕینی نەخشەی جوگرافی بەڵكو لەسەر گۆڕینی نەخشەی دەسەڵاتەكان , ئەوا دەكرێت لە چەند دیوێكەوە بخوێنرێتەوە و یاریكردن بە كارتەكان دیاری بكرێت , هەر وڵاتەی كە دەیەوێت بەرژەوەندیەكانی لەسەر ئەم نەخشەیە دیاری بكات , ئەوا دەكەونە بەكارهێنانی كارتەكانیان بەرامبەر بە یەك , لە گشتیدا داعش ئەو كارتەیە كە هەموو ئەو وڵاتانەی ململانێی یەكتر دەكەن دژی یەك بەكاری دەهێنن , بە مانایەكی تر داعش ئەو پێگەیەیە كە شەرعیەت بە بەكارهێنانی هەموو كارتە دژەكان دەدات .
ڕوسیا : دەیەوێت لە ڕێگەی بەشارەوە بێتە سەر سفرەی ئەم نەخشە تازە و پێگەی سەربازی و سیاسی ئابوری خۆی بەهێز بكات , داعش وەك ئەو كارتە بەكار دەهێنێت كە ناتۆ وەك وڵاتێكی بەهێز هەژماردی بكات و وپشكی گەورەی بۆ دابنرێت , وە كارتێكی تری ڕوسیا تێكشاندنی سەرچاوە نەوتیەكانی داعشە , ڕوسیا ئەوە دەزانی كە داعش لەسەر خەتی ناتۆ و ئەمریكایە هەموو ئەم جەنگانەش جۆرێكە لە ماكیاج , بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەم شەڕانەوە ئەمریكا وەك فریاد ڕەسی جیهان خۆی نمایش بكات , واتا داعش كاتێك دەیەوێت لە بازنەی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دەربچێت , ئەوا وەك ئێستا ئەمریكاو ناتۆ بچوكی دەكاتەوە بۆ ناو چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی خۆی , ڕوسیاش لە ڕێگەی ئەم كارتانەوە دەیەوێت بدات لە بەرژەوەندییەكانی ناتۆ و ناتۆش دەیەوێت لە ڕێگەی توركیاوە ئەم هەڕەشانە بوەستێنێ ‌ .
توركیا : توركیا پێگەی جیوپۆلەتیكی و دەروازەی ووزە و وەك وڵاتێكی ئەندامی ناتۆ گرنگی خۆی هەیە , واتا ناتۆ گڵوپی سەوزی بۆ هەڵكردوە كە هاوكاری داعش بكات و نەوتەكەی لێبكڕێت و بە تاڵان بیدەن بە وڵاتانی ناتۆ , بۆیە هەرچی دەگوزەرێ‌ لە نێوان توركیا و ناتۆ تەنها گوشار دروستكردنە بۆ توركیا كە زیاتر پابەند بێت بە یارییەكانی ناتۆوە بە تایبەت ئێستا پەكەكە بەشێكە لە تەواوكاری هێزی سەربازی ناتۆ .
ئێران : ئێران پێشتر وەكالەتی شەڕی ڕوسیای دەكرد , ئێستە ڕوسیا و ئێران , سوریا و عێراقیان دابەشكردوە ( ئێران عێراق و ڕوسیا سوریا ) تا ئەو نامەیە بدەن بە ناتۆ كەلەسەر داڕشتنەوەی نەخشە نوێیەكە دەبێت پشكی شێریان بەربكەوێت , بۆیە لە ئێستادا زیاتر شەڕی ورچە سپیەكە دەبینرێت لەسەر سەكۆی سوریا وەك لە ئێران , وە ئێران و توركیا كارتەكانیان یەكسانن و بەردەوامن لەسەر پەیوەندییەكانیان .
ئەو كارتانەی كە سەركین ئەوە بو باسمان كرد , لە گەڵ هەندێ‌ كارتی مام ناوەند و سەرەتای وەك :
 كارتی پەكەكە لە بەرامبەر دورگی كریم.
 كارتی سوریا لەبەرامبەر كرواتیا .
 كارتی عێراق بۆ ئێران لە بەرامبەر حوسیەكان و سنورەكانی سعودیە .
 كارتی كوردی باشور لە بەرامبەر حەماس بۆ ئیسرائیل .
 كارتی نەوتی داعش لەبەرامبەر پشكی بەركەوتەكانی ناتۆ.
 كارتی قبرس لەبەرامبەر كوردانی ڕۆژئاوا .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت