وتاریکورد : لەشکریی تورک .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی : کونجرینی

چەند ڕۆژێکە ، لەشکریی تورک لە نزیک نەینەوا جێگیر بوون ، بەپێی هەواڵەکان سێ لیوای ئەو لەشکرە بەچەک و جبەخانەی بەهێزەوە ، لەو ناوچەیەدا مۆڵیان داوە .

هەرچی شەقامی پارتییە ، کەوتونەتە لێشاوێک لەبوختان و بەرگریی کردن ، بەرگریی کردن لە بڕیاری پارتەکەیان ، بەبێ هیج شیکاریی و لێکدانەوەیەک لەهاتن و هێنان و دەرکەوتە ناجۆرییەکانی ئەو هێزە ، تەنها لەبەر ئەوەی سەرکردایەتی پارتی بڕیاری داوە ، دەبێت ئەمانیش دەستخۆشی لێبکەن . ئەم هەنگاوە لای گەلانی پێشکەوتوخواز ، بە هۆزی کەنفت و ئەقڵ بەستوو ناوزەند دەکرێت .

بوختانی پارتییەکان ، لەوەدایە ، قسە لەسەر ئەوە دەکەن ، گەر حەشدی شەعبی قبوڵ بێت ئەوا با لەشکریی تورکیشی بچێتە سەر ، ئەم بەرگرییە بەرگدڕاوەی پارتییەکان دەبێت ، بۆ یەکێتییەکان بێت . بەڵام بۆ زۆرینەی خەڵکی کوردستان ناشێت ، کە لە هەردوو بەرەکە نین . واتا ، کە قسە لەسەر زۆرینە دەکرێت ، دەبێت پەڕەکانی ژمێریاریی هەڵبژاردن هەڵبدەینەوە ، دوا ئاماریی هەڵبژاردنەکانی پار ، لە % 40 ی خەڵکی کوردستان بەشداریی هەڵبژاردنیان نەکرد . لەبەر ئەوە زۆرینە بەشدار نەبوو ، زۆرینەش مەکانییەتی لەو هەرێمەتەدا تەنها ڕەخنەو چاودێریکاریی دەسەڵات و حیزبی چەقبەست و بە حوکمن .. ئەوان قسە لەسەر ناپاکی و سنور بەزاندن و تاڵانکردنی وڵات دەکەن ، ئەوان تەنها و تەنها وابەستەن بە کورد و کوردستانەوە ، ئەوان لەهەڵدێریی ئاسایشی نیشتمانیدا ، کە حیزب بڕیاری تا ئێستا لێداوە ، ئەرکە نیشتمانییە ڕاستەقینەکە جێبەجێ دەکەن و بەرنگاریی هەڵدەبژێرن .

زۆرینە ، لەگەڵ زۆرینەدایە ، بڕیار لەدەستی زۆرینەی پەڕلەماندایە ، لەبوونی شەریعەیت و بەیاساو سەروەریی بوونی بڕیاردایە . ئەو ساتە ستونەکانی ئاسایشی نیشتمانی جێگەی خۆی دەگرێت ، کە هەموو لایەک وەک یەک ڕزایی بێت و سەپاندنی دەسەڵات و قۆرخکردنی بریار لەسەر ستونە گرنگەکان دەچێتە خانەی خۆسەپاندن و دواتر ناپاکی نیشتمانی .

دەسەڵاتی ئەمریکایە لەسەر هەموو ئاستەکانی عێراق بوونی هەیە ، لەشکریی تورک بەبێ بڕیاریی ئەوان جێگیر نەبوون ، ئەمە دەتوانرێت ئەو بۆچوونە خوارانەی شەقام ڕاستبکرێتەوە ، وەک چۆن دەستتێوەردانی ئێران و کڵێشەی حەشد و باڵادەستی شیعە بەبێ فیلتەریی ئەمریکاییەکان هیچ هێزێک ناتونێت سەربەخۆ بڕیار بدات . لەئەنجامدا ئەمریکا برا گەورەی ئەو شتە سەیرەی پێی دەڵێن : سەروەری خاکی عێراقە .

بەڵام دەکرا هاتنی لەشکریی تورک بەپێی کۆمەڵێک بەهای کۆک و یاساپۆش بڕیاریی لەسەربدرایە . ئەم نەبوونی بێ یاساو کۆک پۆشییە ، شکست و سەرکەوتنەکەی دەبەخشیت بەهێزێک ، ئەویش پارتییە . ناکرێت هێزەکانی تری کوردی و کوردستانی ئەم بڕیارە پەسند بکەن ، چونکە ئەوانیش بەشێکن لەم پێکهاتەی هەرێمەو ، لەشکست و سەرکەوتنەکەی دەبێت بەشدار بن . و لەپێگە یاسایاییە سەروەرەکەدا بڕیار لەسەر چارەنوس و پەیوەندیە دەرەکی و هەڵگیرسانی شەڕو هاتن و بردنی هێز بدرێت ، کە پەڕلەمانە .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەت بنێرە بۆ هاوڕێکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت