newshirwan-serkewtn

عیماد عەلی : دەشێت پشیلە بە شێردا بحەپێنێت ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیارە بۆ چەند رۆژێک دەچێت راگەیاندنی پارتی لە سنوری خۆی دەرچووە و ، لە گۆشەیەکی تەسکدا قسە دەکەن کە بەروونی دیارە زۆر هەست بە سەخڵەتی دەکەن ، وا دەردەکەوێت کە لە ژیانیاندا ئەم پێشهاتەیان نەبینیوە و لە قۆناغێکی چارەنوسسزادان بۆ خۆیان وەک پارتی و ، لە نێوان کەوتنی یەکجارەکی و مانەوەیان لەسەر سکەی سیاسەت ، گیریان خواردووە و قسە دەکەن و راوبۆچونەکانیان بە شێوەیەک دەردەبرن دەربارەی پرسە گرنگەکانی کوردستان بە ئاشکرا دەردەکەوێت ، کەپارتی بە هەڵە لە دوای هەڵە چیی بەسەر خۆیدا هێناوە . ئەوەی تێبینی دەکرێت ، پارتی و سەرکردایەتیەکەی جگە لە هەوڵی دۆزیەنەوەی ئامرازێکی قوتاربون لەو زەلکاوەی کە تێی کەوتون هیچی تریان لەبەر دسەتدا نیە و ، لەمبارەوە ، بە هەر شێوەیەک بێت دەیانەوێت هەڵەکانیان بە چەواشەکاری داپۆشن ، بۆیە ئەم جارە و پاش ئەوەی زانیان لەو رێگەی گرتونیەتە بەر هیچیان بۆ ناچێتە سەر ، بۆیە دەست بۆ شتی شەخسی دەبەن و دەیانەوێت خەڵک بۆ لای شتی لاوەکی بەرن و ، پاش ئەوەی لەم کاتەدا بەتایبەتی سوپای تورک دێنن و بە ئازادیەکی رەهاوە لە کوردستان و عیراق تەراتێن ئەکات و خۆیان و هەرێمی کوردستانیشیان داوەتە دەست قەدەرەوە .
ئەوەی بەرچاومان دەکەوێت زۆرێک لەوانەی لە ژیانی سیاسیاندا دۆراون وەک کەسی خۆیان ، ئێستا لە رەفتار و گوفتاریاندا لە مەلیک مەلیکترن ، بۆ دژایەتی ئەویتر . بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە ژیان و چارەونوسی خەڵکی کوردستانەوە هەیەو گرنگە ، بە جوڵەیەکی موخابەراتیانە داناپۆشرێت .
بۆ پارتی دیمکراتی کوردستان هەموو کێشەکانی لە نەوشیروان موستەفا دا کۆکردۆتەوە ؟ ئایا ئەمەش ئامانجی سەرەکی لە بەلارێدابردنی کرۆکی کێشەکانی کوردستان نیە ؟
یەکەم : وەک دەزانین پارتی لە مێژووی خۆیدا ، لەشەخسەنەکردنی کێشەکان قازانجی تایبەتی کردووە ، وەک چۆن پێشتر هەمو ناکۆکی و کێشەکانی لەگەڵ یەکێتیدا لە جەلال تاڵەبانی دا کۆدەکردەوە و دەیگەراندەوە بۆ ناکۆکی جەلالی و مەلایی ، ئێستاش دەیەوێت خەڵکی کوردستان بە هەمان ریتمی جاران برۆن و وا بزانن ململانێکان بەهەمان شێوەن و ئەوە نەوشیروان موستەفایە ڕێرەوی کۆنی گرتۆتە بەر .
دووەم : پارتی دەیەوێت راوبۆچونی بزوتنەوەی گۆران لە شەخسی نەوشیروان موستەفادا کۆبکاتەوە و وا نیشانی خەڵکی بدات کە گۆڕانێش بە هەمان سیاسەت و ئالیەت کار دەکات و ، هەموو بریارەکانی بزوتنەوەکە لەدەست نەوشیرواندایە ، وەک چۆن بریارەکانی پارتی لەدەست بەرزانیدایە و ، کەس ناتوانێت لە بۆچونێکی بچوکیشدا پێی لار دانێت .
سێیەم : گەورەترین ئامانجی پارتی شکاندنی هەیبەتی گۆرانە لە رێگەی فۆکس خستنە سەر و ئاسایی کردنەوەی هەیبەت و کاریزمای رێکخەری گشتیەکەیەوە و بەناو داداگایی کردنی بۆ بچوک کردنەوەی ، کە ئەمەش بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە .
چوارەم : پارتی دەیەوێت پیشانی خەڵکی تریش بدات کە گۆران بە دەردێک دەبات ، ئەوانیش پەندی لێوەربگرن و ، چر کردنەوەی هەموو ناکۆکیەکانیان لە رێگەی ریکخەری گشتی گۆرانەوە ، بۆ ملکەچ کردنی بزوتنەوەی گۆرانە نەک خودی نەشیروان موستەفا ، دیارە بەهەر شێوەیەک بێت ، دەیەوێت بەم سیاسەت و رەفتارانەی ، نەوشیروان موستەفا ناچاریی لێبوردن بکات ، کە وەک بیری لێ دەکاتەوە پێشتر سەرکەوتو بووە تێیدا ، لەگەڵ خەڵکی تردا ئەویش نەک لە رێگەی ملکەچ کردن و راستگۆیی ئەوان بەقەد لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی میلەت و ، زاڵبونی نەرجسیەت و بەرژوەندی تایبەتیش .
بۆیە ، لەم کاتەدا کە پارتی توشی دەیان قەیران بۆتوە و گەلی کوردستان توشی دەردەسەری و دەردانی رەفتارەکانی ئەو بوون ، دەیەوێت زۆر شت لەبیر خەڵک بباتەوە ، جگە لە دەربازبون لە قیرانە ئابوریە سەختەکە ، کە لەدرەئەنجامی فەشەلی سیاسی و میکانیزمی کاری حکومداری ئەوانەوە هاتۆتە ئاراوە . لەو نێوەندەشدا هەر رۆژەو یەکێک دەهێننە سەر شاشە و ئیملای پێ یردەکەنەوە و لەوانەن کە پێگەیان زۆر لاوازە ، تەنانەت هەندێکیان بۆ پاکانە کردنە لەو هەڵانەی کە بە خۆیان کردویانە . بۆ بێچارەیی ئەم میلەتە ئەوانەی قسەش دەکەن گەیشتۆتە حاڵەتی بەکارهێنانی موفرەدەی بازاری ، ئەگەر لە شوێنەکانی تر سەگ بحەپێنێت لەم کوردستانە بەدبەختەی ئێمەدا پشیلە کەوتۆتە حەپاندن .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکان ، ئەم بابەتە بنێر بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت