newshirwan-serkewtn

لاوک کونجرینی : دەڵێن نەوشیروان مستەفا بگەڕێتەوە ، ڕەوشەکە هێور دەبێتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

* دۆڕاندن لەم ڕەوشەدا گوێگرتنە لەپارتی ، بەیەکێتیشەوە .

* باشترین شانس بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ، خۆخستنە بەرەیەکەوە ، لەگەڵ پەکەکە .

* پارتی بۆ هەستانەوەیەکی سەرابی ، دەخوازێت کورد بخاتە نێو ململانییەی ناوچەکە .

لەسیاسەتدا شتە حەتمیەکان دەکرێت ئاسایی ببێتەوە ، بەڵام لای پارتی بەرزو نزم لەئاستێکدا هێور دەبێتەوە ، کەزیان نەکەن . ئایا نەوشیروان مستەفا بیری لەکاری هێندە ترسناک دەکاتەوە و چاو دەپۆشێت لەکۆمەڵێک خاڵی چارەنوسساز ، کە هەم کورد و پرۆسەکەی بخاتە ژێر ڕەحمەتی داهاتووەیەک ئۆکەی  بەچاک و خراپ . یان واز دێنێت لە چارەنوسی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەوەی پارتی دەخوازێت ، بۆ ئەوانیش بڵێت ئۆکەی ؟ .

پارتی سورە لە سەر ئەوەی سزای بزوتنەوەی گٶران بدات بە هێز و پێشەلکاری یاسایی و سیاسی ، لەکاتێکدا ئەوەی پارتی دەیکات ، بزوتنەوەی گۆڕان دەتوانێت بەهەمان شێوەی وەڵامی پارتی بداتەوەو هێزی چەکداری بە زەمەنێکی کورت دروست بکات و ڕووبەڕووی پارتی ببێتەوە ، گەر بزوتنەوەی گۆڕان هێزی چەکداریی دروست بکات ، بەهەموو شێوەیەک سەرکەوتنی هێزی سەربازیی بە لای بزوتنەوەی گۆراندا دەشکێتەوە ، چونکە هاتنی داعش ماهییەتی هێزەکەی پارتی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی بۆ دەرخستین ، کە هێزیکی بەزیو و بێ هیمەتە .

ئەی دەبێت چ بڕیارێک بدات نەوشیروان مستەفا ، بۆ ئەوەی ڕەوشەکە هێور بێتەوە ؟ . ڕەوشێک ، ئەوەی بێ یاسایی و بێ ڕتوشی نەتەوەی بێت لەگۆڕاندا بوونی نەبووە ، ئەوە پارتییە سەرپێچی یاسایی و سیاسی و نەتەوەیی دەکات ، بۆ دەبێت تاوانبار قسەی بڕوات و خاوەن حەق لێبوردەیی بنوێنێت ؟ .

رەوشێک بۆ پارتی لە لایەک و بۆ کورد لەلایەکی تر . هاتنی داعش زۆر قسەوباس هەڵدەگرێت ، سەرەداوەکانی ڕوو لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات ،  تورکیا و قەتەرو سعودییە . بۆخۆی دروستبوونی داعش بۆ کۆمەڵێک پاڵپشتی سیاسی ناوچەکەو جیهاندا سوودمەند بوو ، وەک چەکێک بەرەی سونە لە دژی بەرەی شیعە . بۆ ئیسرائیل ناوچەکە بۆتە مەیدانی شەڕ و ، عەرەب و خەڵکی ئیسلام و دۆسیەی فەلەستین لەبیرچۆتەوە . بۆ ئەمریکا و ئەوروپاییەکان بۆتە مەیدانی فڕۆشتی چەک و تاڵانکردنی سامانی ئەو وڵاتانە  . لەئێستاشدا ڕووسیا هاتۆتە مەیدان ، ڕوسیایەکی گۆشەگیر لەسەر بژاردەی ناوچەکە قوت بۆتەوەو خۆی کردە قوتبێکی گرنگ لەناوچەکەو جیهان . ئەوەی بەلای کوردەوە دەبێت لەسەریی هەڵوێستە بگرین . کورد لەپێش ئەوەی داری ئازادیی بە خوێنی زیاتر لە هەزاران ڕۆڵەی نەتەوەیی ئەم گەلە ئاودا ، بەڵام توانی مادەی 140 بخاتە بوواری جیبەجێکردنەوەو ئەو ناوچانەی کورد و بەغداد زەمەنێک بوو خوێنی کورد و عێراقی لەسەر ڕژا یەکلا بووەوە .

تورکیا توشی ڕەوشێک بوو ، لەنێوان گەورە بوون و پچووک بونەوەدا لەئێستادا هەڵدەکشێت ، بەڵام ئەم هەڵکشاندنە نۆڕماڵ نییە ، هۆکارەکەشی هاتنی ڕووسیاو خۆ خستنە نێو ململانێکی ئەو دەوڵەتە گەورەوە ، لەهەر ئەگەرێکی شەردا دەکرێت ڕووسیا لەسەر نەخشە بیسرێتەوە . ئەگەر چی پارتی لەم ململانییەی ناوچەکەو جیهان دەخوازێت کورد ڕاپێچیی ناو ململانییەکە بکات . ئەمیش هۆکاریی هەیە ، ئەویش بەهۆی ئەوەی دەیەوێت لەسەر کورسی حوکم خۆی بهێڵێتەوە نەک لەبەر خاتری کورد . بەێچەوانەوە لەم ڕەوشەدا گەر کورد بەشداریی ئەم ململانییە بکات زیانی زۆرترە لە قازانج .

گەر سەیری کڵێشەی حیزبی بکەین ، لەکوردستاندا وەک حیزب بوونی نەماوە جگە لە پەکەکە  ، بزوتنەوەی گۆرانیش وەک ستایلێکی حیزبی مۆدێرن بەڵام کامڵ بوو نا ، بەحوکمی ئەوەی هەمووان چاویان لەسەریەتی و بەهەموویان نایەنەوێت ئەم حیزبە نوێیە کامڵ ببێت ، چونکە جێگە بە هەموویان شۆڕ دەکات .  

پەکەکە وەک هێز ـ خاوەنی پێگەیەکە لەململانییە نوێکەی ناوچەکەدا ، ئەمریکاو ڕوسیا ڕاکێش ڕاکێشیانە لەسەریی . ئەمریکا دەیەوێت پشتی تورکیا بگرێت و پێگەی تورکیا بەهێزبکات ، ڕووسیا دەیەوێت لەپاش خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگێکەی لەلایەن تورکیاوە ، گڕ بەرداتە ماڵی تورکیا . بەڵام دەکرێت پەکەکە بەلای ڕوسیادا لابدات و  بکەوێتە بەرەی دژ ، چوونکە خواستەکانی خۆی لەو پیلانەی ئەمریکاو تورکیادا نییە ، ئەوان دەیانەوێت پەکەکە وەک هێزێک لەچوارچێوەی تورکیادا خزمەت بە تورکیا بکات و دەستبەرداری مافەکانی کورد ببێت و وەک حیزبێک لەچوارچێوەی تورکیادا بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکات ، هەرچی پەکەکەیە بۆ ئەوە دروست بووە ، کە مافی کورد لەچوارچێوەی تورکیادا بسێنێت .

 سەرچاوەی باسەکە ئەمەیە ، لەناوچەکەدا ململانییەکی ترسناک هەیە ، لەناو ماڵی کورد دا ململانێی نێوان سێ هێز بە ڕاشکاوانە بوونی هەیە .  بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی ڕوون نییە لەکام بەرەدایە یاخود بێلایەنی خۆی بەفەڕمی دەرنەبڕیووە .

 پەکەکە گەمەیەکی سیاسی لێزان و ژیرانە دەکات ، لەهەردوو بەرەکە ڕادەکێشێت و وەک بژاردە خۆی بە لایەنی سێهەم ئاشکرا دەکات ، لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەمریکا هێزی ئاسمانی دەخاتە خزمەتی هێرشەکانی و لەسەر زەوی ڕوسیا لەبەرژوەندی سیاسی خۆی بەکار دێنێت و سەرنجی جیهانیش وەک هێزێكی بەرهەڵستکاریی دژە تیرۆر نمایش دەکات .

 پارتی لەئێستادا هەم دژی بزوتنەوەی گۆڕانە و هەم خۆی بە نەیاری سەرسەختی پەکە دەزانێت ، لەبەرەی شەبەحەکانی بنیادنانی داعشدا خۆی دەبینێتەوەو هاوپەیمانیانە ، لەبەرەی دژی داعش ، ئەندامە . دۆستێکی زۆر نزیکی تورکیایەو بەڕاشکاویی هەردوکیان پێداویستی یەکترین و هەردوولا لەهەر دوو ململانییەکەدا پیلانیان بۆ ڕزگارکردنی یەکتری هەیە ، پارتی لەناوخۆی کوردستان و ، تورکیاش لە لەناوخۆ و بەرامبەر ڕوسیا دا . هەردوولا کەوتبوون بەسەر خێرێکدا کە ئەمریکا بۆی ئامادە کردبوون ، لەشانسیان ڕووسیا هات و هەمووی لێتێکدان .

پارتی بەپێی دەسەڵاتی ناوچەیی و هێز بێت بەم شێوەیە .

1 – بەپێی تێکشکاندن یان وەک خۆیان دەڵێن تاکتیکی سیاسی و عەسکەری بێت لەشەنگالدا ، هێزەکەیان ترسنۆک کراو یان بەهۆی سەرقاڵی بنەماڵەی بارزانی بە خۆ دەوڵەمەندکردنەوە ، هێزەکەیان لەدەست چووە . هێزەکانی پارتی لە گرتنەوەی شەنگالدا ، وەک قسەی لەسەر دەکرێت لە بەرامبەر 250 داعش دا ، تەنها ئەو شەرگانەی بەر پارتی کەوت بوو بۆ گرتنەوەی % 20 ی هێرشەکان نەبووە . واتە پارتی لەڕووی سەربازییەوە بەتەواوی تێکشکاوە .

2 – لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە ، هەڵدانەوەی دۆسیەی نەوت و بنەنانەوە بۆ هەتا هەتای دەسەڵاتیان بەسەر کوردستانەوە پارتی توشی شکستی شەقام بوو  ڕۆژ بەڕۆژ ، نمونەمان ڕێکخستنەکانی ئەوروپایانە و هەڵوەشاندنەوەی وەلانانی هەمیشەیی ناو هێزی بەرزان بۆ بنەماڵەی بەرزانی .

کاتێک قسە لەسەر ئەوە دەکرێت بە گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا ڕەوشەکە هێور دەبێت ، دەبێت قسە لەسەر کۆمەڵێک بنەمای سیاسی ڕابردووی ئەم زاتە بکرێت . ئەو بەوە بەناوبانگە بێدەنگە ، بەڵام بیر ڕوونە  . کەم دووە بەڵام وتەی جێگای خۆی دەگرێت . بێمنەتە لەسەر هەر قسەیەک دوای بخنە ـ چونکە مێژوویەکی پاکی هەیە . لەسەرو ئەمانەوە لەهەر شوێنێک قسەی خۆی کرد بێت لێی پەشیمان نابێتەوە . واتە ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ووتوویەتی ، لەئێستادا گەر هەر مساوەمەیەک بکات ، ئەوە مساوەمەی نەوشیروان مستەفا نییە .. ئیتر چۆن و بەچ شێوەیەک بەگەڕانەوەی ڕەوشەکە هێور دەبێتەوە .

لەوە گەیشتوین ، نەوشیروان مستەفا نییە لە داخوازییەکانی بزوتنەوەکەی پەشیمان بێت . لەوە گەیشتین پارتی لەو ناوچەیەی تیا دەسەڵاتە هەیە خۆی نییە ، بەڵکوو هەیمەنەتی ململانییەکانی ناوچەکە هێشتویەتیەوە . لەوە گەیشتین تورکیا لەبەردەم یەک بڕیاردایە یان دەبێت کورد لەباکور قر بکات یان ملبنێت ، چونکە کورد لەتورکیا قسەی خۆی کردووەو ، لەئێستا زیاتر لە 50 هەزار چەکداریی نهێنیان دامەزراندووە .

لەوە گەیشتین پارتی لە ڕۆژئاوادا پەکەکە چۆکی پێداوەو ، تەنها دەتوانێت لەدوورەوە بەدوربین سەیر بکات . لەباکور زیرەی دێت و لەباشور پاشڵی لەشەنگالدا دەرکەوت .. لەوە گەیشتین وردو درشتی کورد لەباشور لەوە گەیشتوون ئەم حیزبە حیزبی نەتەوەیی نییە ، بەڵکوو حیزبی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی کوردستان و تەنها بۆ خۆیانە .. ئیتر بەچ پێوانەیەک نەوشیروان مستەفا زێرێتی خۆی بەهۆی ملدانی بۆ پارتی دەگۆڕێتەوە بەتەنەکەی ڕزیو .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت