شاناز ئیبراهیم ئەحمەد : لە ساڵی ٢٠١٥دا چی روویدا ؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بە باشم زانی کە هەندێک لە رووداوەکانی ٢٠١٥ کۆ بکەمەوە بۆ ئەوەی کە نەوەی داهاتوو سودی لێ ببینن و کەس نەڵێت ئەرێ لەو ساڵەدا چی روویدا ؟ بێ گومان لێرەدا تەنیا ئاماژە بەو رووداوەنە ئەدەم کە لەوانەیە لەیاد بکرێن !!
ئەکرێ کە ساڵی ٢٠١٥ بە ساڵی ناشتنی دیموکراسی لە گەورەترین مەراسیمی جەماوەریدا دابنرێت .
ساڵی گۆرینی ناوی پایتەختی گەشتیارانی عەرەب بە پایتەختی بەخشراو بە تورک و عەرەب .
ساڵی حەیران و قەیران و سازان ، واتە ئەو ساڵەی کە قەیران بە قەیران و سازان بە نەسازان چارەسەرکران وتەنیا حەیرانەکەمان بۆ مایەوە !
لە ٢٠١٥دا بەکارهێنانی ئەم سێ ووشەیە ( کورسی ، دەبێ ، نابێ ) ریکۆردی جیهانی زۆرترین ووشەی بەکارهاتووی ساڵیان شکاند .
٢٠١٥ ئەو ساڵە بوو کە مەعاشی تێدا بووە وەرزی .
لە ٢٠١٥دا ( مژدە مژدە سبەینی مووچەی فڵان وەزارەت دابەش دەکرێت) و ( مەعاشەکەو جوانە ) زۆرترین بینەریان هەبووە .
لە ٢٠١٥ دا و پاش تێپەربوونی زیاتر لە سێ ساڵ باڵێک ناوییان لە خۆیان نا باڵی مینبەر .. کە ئەوەش پاش چەندین ناو دێت لەوانە .. باڵی چاکسازی باڵی ریفۆرم ، باڵی نارازی و باڵی پرۆژە و … هتد .
لەو ساڵەدا هەموو ئەوانەی کە بە چەقۆ و مشاری کارەبایی و بە پێنج مەکینەی قیمەوە کەوتبوونە گیانی یەکێتی زۆرترین جار دروشمی ( دەبێ یەکێتی ناو ریزەکانی یەکێتی بپاریزرێت ) یان بەکار هێنا .
هەر لەو ساڵەدا ئەوانەی کە زۆرترین سودیان لە یەکێتی پێگەیبوو و گەورەترین پشک و داهاتیان لە داهاتی یەکێتی پچریبوو زۆرترین جار لە میدیاکاندا بێ ئاگایی خۆیانیان لە داهاتی یەکێتی پیشان دا .
٢٠١٥ ئەو ساڵە بوو کە زۆرترین لیژنە دامەزرێنرا و زۆرترین ریپۆرت ئامادەکرا و کەمترین کاریان پێ کرا .
لە ٢٠١٥ دا گەورەترین لیژنەی لێکۆڵێنەوە و بەدواداچون و پشکنین بۆ دەعبا پێ پانەکە دامەزرێنرا .
هەر لەو ساڵەشدا بوو کە ٣٦٤ جار کارتی سەربەخۆیی وەک جۆکەر بەکارهێنرا .
لە ٢٠١٥دا بە ناوو و دەنگی زۆرترین ئەندام پەرلەمان و بەرپرسی پارتی ئاشنا بووین .
لە ساڵی ٢٠١٥دا زۆرترین زیان بە لێنزی کامێرای رۆژنامەوانان گەینرا .
هەر لەو ساڵەدا ئاشنا بووین بە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی یەک میکرۆفۆنی .
لە ٢٠١٥دا گەورەترین قەیران قەیرانی پەیدا کردنی تورەکە لم بوو بۆ تەسویر کردنی شانۆگەرییەکانی دەرەوەی جبهەکان .
لە ٢٠١٥ دا بوو کە بەبەر چاوی هەمووانەوە نەوت و داهاتەکەی کرانە حوشتر .
ئەکرێ کە ساڵی ٢٠١٥ بە ساڵی کوبونەواتی قۆڵقۆڵی و پرۆژەی خاڵخاڵاوی دابنرێت .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە