Kameran-wrya

پێنچ ده‌قه‌ى تر ..

به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌ له‌ عه‌ربیه‌وه‌ وه‌گێراوه‌ : كامەران وریا قانع

ئافره‌تێكى به‌ ته‌مه‌ن له‌ ته‌نیش كابرایه‌ك دانیشتن له‌ یه‌كێك له‌ پاركه‌كانى شار , هه‌ردووكیان ته‌ماشاى منداله‌كانیان ده‌كرد كاتێك یارى ده‌كه‌ن , بۆ ده‌ست كردن به‌ قسه‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌ پیاوه‌كه‌ى وت :
– ئه‌و كوره‌ ئه‌بینت له‌و دوره‌ ئه‌وه‌ كوڕمه‌
پیاوه‌كه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى كوڕه‌كه‌ى كرد , به‌ ئافره‌ته‌كه‌ى وت :
– كورێكى قۆز و به‌هێز دیاره ‌.
دواتر پیاوه‌كه‌ به‌ ئافره‌ته‌كه‌ى وت :
– ئه‌و كچه‌ ده‌بینیت به‌ پاسیكه‌له‌كه‌ى یارى ده‌كات و بلوزێكى ره‌شى له‌به‌ره‌ ئه‌وه‌ش كچى منه ‌.
دواتر پیاوه‌كه‌ له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ى هه‌ستاو ته‌ماشاى كاتژمێره‌كه‌ى كردو بانگى كچه‌كه‌ى كرد وتى :
– ده‌ى كچه‌ جوانه‌كه‌م ئێستا كاتى رویشتنه‌ .
كچه‌كه‌ش له‌ باوكى نزیك بوه‌وه‌و به‌ ده‌نگێكى پڕ سۆز وتى :
– بابه‌ گیان پێنچ ده‌قه‌ى ترم بده‌رێ تكایه‌ .
باوكه‌كه‌ پێكه‌نى :
– باشه‌ پێنچ ده‌قه‌ى تریش بۆ تۆ
دواتر كچه‌كه‌ رای كرده‌وه‌ بۆ یارى كردن و هه‌موو گیانى پێده‌كه‌نى له‌ خۆشیا , دواى تۆزێكى تر باوكه‌كه‌ دووباره‌ كچه‌ى بانگ كردوه‌و وتى :
– ئێستا كاتى رویشتنه‌ كچه‌كه‌م با برۆین .
كچه‌كه‌ له‌ باوكى نزیك بوه‌وه‌ و باوه‌شێكى پیا كردو :
– بابه‌ گیان پێنچ ده‌قه‌ى تر , تكایه‌ پێنچ ده‌قه‌ى ترم بده‌رێ یارى بكه‌م .
دووباره‌ باوكه‌كه‌ رازى بوو گه‌رایه‌ سه‌ر كورسیه‌كه‌و لاى ئافره‌ته‌كه‌ دانیشته‌وه‌ .
ئافره‌ته‌کە بزیه‌كى هاته‌ سه‌ر لێو :
– تۆ باوكێكى زۆر میهره‌بانى له‌وه‌ش گرنگتر پشوت درێژه ‌.
پیاوه‌كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك هاته‌ سه‌ر لێوى وه‌لامى ئافره‌تەكه‌ى دایه‌وه‌ :
– خانمه‌كه‌ ئازیزه‌كه‌ , براى ئه‌م كچه‌م كه‌ به‌ دووساڵ گه‌وره‌تر بوو , رۆژێك به‌ رووداوى ئۆتۆمبێل ژیانى له‌ ده‌ست دا , هه‌رگیز كاتم له‌گه‌ڵ براكه‌ى به‌سه‌ر نه‌بردووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م به‌سه‌رى ئه‌به‌م , ئێستا من ئاماده‌م هه‌موو شتێك بكه‌م و هه‌موو پاره‌یه‌ك بده‌م بۆ ئه‌وه‌ى پێنچ ده‌قه‌ى زیاتر له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌م به‌سه‌ر به‌رم , له‌به‌ر ئه‌وه‌ من زۆر به‌ ئاگام جارێكى تر هه‌مان هه‌ڵه‌ نه‌كه‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م. ماوه‌یه‌ك باوكه‌كه‌ بێ ده‌نگ بوو دووباره‌ كه‌وته‌وه‌ قسه‌ كردن :
– كچه‌كه‌م وا ده‌زانێت پێنچ ده‌قه‌ى تر زیاتر یارى ئه‌كات , به‌ڵام له‌ راستیه‌ ئه‌وه‌ منم چێژى زیاتر وه‌رئه‌گرم كاتێك ئه‌یبینم پێنچ ده‌قه‌ى تر یارى ئه‌كات !
كه‌واته‌ ژیان بریتیه‌ له‌ شته‌ سه‌ره‌كیه‌كان , پێویسته‌ بریار بده‌یت كامیان سه‌ره‌كین له‌ ژیانت .
ئه‌وه‌ى خۆشت ئه‌وێت پێنچ ده‌قه‌ى زیاترى بده‌رێ له‌ كاتت بۆ ئه‌وه‌ى دواترهه‌ست به‌ په‌شیمانى نه‌كه‌یت

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت