Xebat-Ceza

خەبات جەزا : پێناسەی سیاسی تازە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆربەی پێناسە سەرەکیە سیاسییەکان گۆڕانکاری گەورەیان بەسەرا هاتووە و کۆمەڵگا دواکەوتۆکان هێشتا بە بیرو بۆچونە کۆنەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن بۆ نمونە سەربەخۆیی ووڵات … نیشتیمان پەروەری … نەتەوایەتی … هەندێکی تریش لەدەستەواژەکان لەم بوارەدا ئەوەی شایانی باسە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی حیزبێکی گەورەی کوردستان وتارێکی نوسیبوو لە بارەی ئەو ڕاپرسییە گشتییەی کە لە سکۆتلەندا بەرپا ئەکرا بۆ سەربەخۆیی یان مانەوە لەگەڵ دەوڵەتی بەریتانیای مەزندا. نوسیبوی بێگومان ئەو میللەتە دوای چەندین ساڵ ژێردەستەبون و چەوساندنەوە سەربەخۆیی و جیابونەوە هەڵ دەبژێرێت لە هەمان کاتا بە پێچەوانەوە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ووتی ئەگەر گەلی سکۆتلەندا سەربەخۆیی هەڵبژێرێت من خۆم دەکوژم . 

بەڵێ سەرۆک وەزیران لەبەر ئەم هۆکارانە ئەو بڕیارەی دا چونکی دەزانێ حیزبەکانی سکۆتلەندا بەرژەوەندی ووڵات و گەلەکەیان پێش بەرژەوەندی خودی سەرۆک حیزب و دەسکەوتی تاکەکەسایەتی ئەندامانی پارتەکانیانە .
هەروەها سەرۆک وەزیران ئەزانێ ئاستی ڕۆشەنبیری سکۆتلەندیەکان هێندە بەرزە کە :
1 – دەستبەرداری دەوڵەتێکی زلهێز نەبن و لەگۆڕەپانەکەدا بە تەنها بمێننەوەو هەر دەوڵەتێکی بەهێزتر بیەوێت دەستیان بەسەرا بگرێت و ئەوەی بەدەستیان هێناوە هەتا ئێستا لەدەستی بدەن .!!
2 – سەربەخۆیی ئەمڕۆ دەرچووە لەو پێناسەیەی جاران کە چەند کەسێکی خاوەن زمان و کلتورو ئاوو ئاسمان ومێژو و چارەنوس لە ناو سنورێکی دیاری کراوا بژین دوور لەدەسەڵاتی کەسانێکی بێگانە .. بەڵکو ئەمڕۆ دەوڵەتەکانی کە سەدەها و هەزارەها ساڵە ناکۆکن و دەجەنگان یەک دەگرن و کۆمەڵەی گەورەتر دروست دەکەن و سنورەکانیان لە نێوانیانا لابردووە تەنها بە پسوڵەیەک هاتوچۆدەکەن و بە یەک دراویان مامەڵە دەکەن .
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا سکۆتلەندێکان ئێستا دژ بەو پێناسە تازەیەی سەربەخۆیی کاردەکەن ؟ ، بێگومان نەخێر چونکی چاوکراوەو ڕۆشەنبیرن .
بە هەمان شێوە نیشتیمان پەروەری گۆڕانکاری بەسەرهاتووە بۆ نمونە یەکێک لەو گەلانەی کە نیشتیمانی خۆیان هەتا دوا مەودا خۆش دەوێت یابانێکانن بەڵام ئێستا بەدەستهێنانی ( ئاسایشی کۆمەڵایەتی وئابوری و سەرفرازی ) بۆتە نیشتیمان پەروەری لایان چونکی لە ساڵانی دوای جەنگی جیهانی دوهەمەوە سوپای ئەمەریکا دەسەڵاتی سەرەکی بەدەستەوەیە و بە مانا کۆنەکەی جاران داگیرکەرن .. بەڵام زۆر بە ئاستەم کەسانێکی کەم جارجار ناڕەزایی خۆیان دژ بە بونی سوپاو هێزی ئەمەریکا لە وڵاتەکەیان دەردەبڕن !! کەسیشیان بە بێدەنگەکان ناڵێن خاینن .
لە بواری نەتەوایەتیشدا نمونەی گەلی ئەڵەمانیامان لەبەرچاوە کە یەکێکن لە تونڕەوترین گەلانی جیهان بۆ نەتەوەی خۆیان بەڵام ئەوانیش بە هەمان شێوە ژێردەستەی ئەمەریکان لە دوای جەنگی جیهانی دووهەم و هیچ چالاکیەکی دژایەتی نییە بەرامبەر بونی هێزەکانی ئەمەریکا بەڵکو بە پێچەوانەوە کە ئەمەریکا دەیەوێ هەندێ لە بنکە سەربازێکانی بگوازێتەوە بۆدەرەوەی ئەڵەمانیا لەو شارانەی بنکەکانی تێدایە خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدرێت و زۆریان پێ ناخۆشە و کەسیش ناڵێت ئەمانە خاینن چونکی نەتەوایەتی پێناسەکەی گۆڕڕاوە لەناو کۆمەڵگا پێشکەوتۆکاندا .
ئەوەی شایانی باسە پێویستە ڕۆشەنبیری کورد بەو بیروبۆچونە کۆنە لە مەسەلەکان نەگەن و خۆیان و میللەتەکەشمان بگونجێنن لەگەڵ بیرو پێناسەی سیاسی تازە بۆ ئەم دەستەواژانە و ئیتر بەسبێ گەوجکردنی میللەت بەو پێناسەو دەستەواژە کۆنانە لە پێناوی بەرژەوەندی خودی دەسەڵاتداران و حیزبەکانی دەسەڵات .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت