عوسمان عومەر : ناپاکى گەورە  ( الخیانە العظمى ) یا ناپاکی نیشتیمانى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو دوو تۆمەتە ئاراستەى کەسێک دەکرێ کە پەیوەندى بە دەوڵەتێکى بیانیەوە بکات بەمەبەستى تێکدانى بارى ئاسایی وولات یا پەلکێش کردنى سوپاى بێگانە یا وولاتیک یا بانگهێشت کردنى بۆ سەر خاکى وولاتەکەى خۆى , یا زانیارى بەخشین سەبارەت بەبارى سەربازى و ئیستیخبارى یا ئابورى هەرچەندە بەندە یاسایی نیم بەلام بەپێى یاسا ئەوکەسە بە سزاى هەتا هەتایی یان لە سێدارەدان حوکم دەدرێ بەپێى جۆروقورسى خیانەتەکەى کە لەمبارەشدا هیچ جۆرە لیخۆشبونێک نایگرێتەوە .

چەند نمونەیەکى میژویی سەبارەت بە ناپاکى گەورە دەخەمە روو بۆ خوێنەرانى بەرێز لەوانە (لۆرد ولیم جویس کەبە هاو هاو  ) ناسرابوو بەهۆى ئەوەى کە لە ویلاتە یەکگرتوەکان لەدایک ببوو بەلام خاوەنى پاسپۆرتى ئینگلیزى بوو لەکاتى جەنگى دووەمى جیهان پەخشێکى رادیۆیی لە ئەلمانیا دەکرد بەمەبەستى دابەزراندنى وورەى خەلک و سوپاى بەریتانیا سالى ١٩٤٥ گیراو درایە دادگا و تۆمەتى ناپاکى درایە پاڵ و لەسێدارە درا  .

 یەکێ لەیاسا سەیرو سەمەرەکانى دونیا لە بەریتانیایە ئەوەیە هەرکەسێکى ئینگلیز پولى بەرید سەربەرەوخوار لە نامە بدات ئەوا ئەوکەسە بە ناپاکى نیشتیمانى لەقەلەم دەدرێ چونکە سەرى پاشاى بەریتانیا بەرەوخوار دەبێ ئەوەش واتە گالتە کردن و ریسوا کردنى پاشاکەیانە .

ناپلیۆن پۆناپارت ئیمبراتۆرى فەرەنسا لەسالەکانى ١٧٦٩ – ١٨٢١ لە زۆربەى شەرەکانى دا سەرکەوتوو بوو بەلام لەشەرى نەمسا توشى شکست هات و سەرەتا نەیتوانى بەسەریاندا زاڵ بێ تا بیرى لەوە کردەوە کە سیخورێک یا خائینێک بدۆزێتەوە و بەفیعلى کارەکەى ئەنجام دا بەهۆى پارە پیدانەوە کاتى گەیشتنە نەمسا کابراى خائین ویستى تەوقە لەگەل ئیمراتۆردا بکات ناپلیۆن ووتى ( دەستى ئیمراتۆر تەوقە لەگەل خائینان ناکات ) سەربازەکان سەریان سوڕما لەو کارەى ناپلیۆن بۆیە رووى کردە سەربازەکانى ووتی : ئەوەى خیانەت لە وولاتەکەى بکات وەک دزى کردنە لە ماڵى باوک و دەرخواردانى دوژمنە نە دوژمن سوپاسى دەکات نە باوکەکەش لێی خۆش دەبێ  .

بەراى بەندە لەناو زۆربەى گەلانى دونیا دەرکەوتوە سایکۆلۆژیەتى خائین ئەوەیە ئەگەر جارێک خیانەتى کرد جارێکى تر دووبارەى دەکاتەوە و بەهیچ شێوەیەک جێى متمانە نابێت نە لە ئیستاو نە لەداهاتوو دا .

لەناو گەلى عەرەبیش خیانەتکارێکى مێژووی هەیە ناوى ( ئەبو رغال ) باس دەکرێ چونکە لە سالى فیل پێش ئیسلام کەوتۆتە پێش سوپاى ئەبرەهەى حەبەشى بۆ روخاندنى کەعبە بەلام پێش گەیشتن بەکەعبە لەنێوان موزدەلیفە و عەرفە دەمرێت و لەوێ دەنێژرێ بۆیە گۆرەکەى بۆتە شوینى رەجمى هەر رێبوارێ کە بەوێدا تێپەریوە .

لەناوگەلی کوردیش باس لەخیانەتى مەلا ئیدریسى بەدلیسى کراوە لە مێژوودا ئایا هەمان خیانەتى ئەوانەى کردووە یا شتێکى جیاواز بووە ؟

ناپاکى هەرناپاکییە هەرچەندە چەمکى خیانەتى گەورە وەک زاراوە هاوشیوەى مانا زمانەوانیەکەیەتى واتە غەدر کردن ونەبونى دلسۆزى بۆ گەل ونیشتیمان وبەهەدەردان و فرۆشتنى سامان وخاک و زانیارى دەولەت بەدوژمنان بەلام بەپێى گەشەکردنى چەمکى دەولەت و گەشەسەندنى سیستەمە سیاسیەکان لەسایەى رژێمە زۆردارەکانى کۆن و نوێکان دا بۆتە نەریەتێکى سیاسى کە خیانەت ئاراستەى رکابەرە سیاسیەکانیان بکەن و ئازازیان بدەن و تەنانەت دوور خستنەوەیان لە گۆرەپانى سیاسى , لەسیستەمى دیموکراسى دا دەولەت کەسایەتیەکى بەرجەستەیی ( معنوى ) و بەپیى یاسا ورێسا و بنەماى یاسایی بۆ دانراوە , خەلکى ئاسایی کە دەورى حوکمران دەبینن هەلدەستن بە جێ بەجێ کردنى ئەو یاسانەى بۆیان دیاریکراوە یا دانراوەو پەیوەستە بە پارێزگارى و پاراستنى دەولەت و مولک و ماڵى هاوولاتیان کەواتە لێرەوە دەگەینە ئەو دەرەنجامەى کە یارى کردن بەچارەنوسى ووڵات و ئەمن و ئاسایشى ووڵاتەوە یا یارى کردن بەموقەدەراتى هاوولاتیانەوە و کارکردن بۆ بەرژەوەندى دوژمانى ووڵات تەنانەت گەر ئیقلیمىش بێ ئەوە بە ( خيانة عظمى ) ناپاکى گەورە دادەنرێ و تاوانبار پیویستە توندترین سزا بدرێ بۆئەوەى ببێ بە عیبرەت بۆ دواى خۆى بەشێوەیەک هیچ کەسێک لە داهاتودا نەوێرێت نەک ئەنجامى بدات بەڵکو بیریشى لێ بکاتەوە . بەپێى یاساى ویلایەتە یەکگرتوەکان ئەوکەسەى دەچێتە پاڵ دوژمن بەدان پیانانى خۆى یا شایەدى دوو کەس تۆمەتى ناپاکى گەورەى دەدرێتە پاڵ .

لەکۆتایی دا دیاردەى ناپاکى و بۆنى ناپاکى بۆنێکى ناخۆشە ، جا خیانەتى هاوسەرى بێ یا برادەرایەتى بێ یا دوو خۆشەویست یاخیانەتى نیشتیمانى بێ ,یا خیانەتکردن لە حیزب بە دروستکردنى دەستەوتاقم و هەڵپەرستى و خستنە پێشى بەرژەوەندى کەسى پێش بەرژەوەندى نیشتیمانى و گەل و وولات , ناپاکى کردن کارو کردەوەیەکى ناشیرینە و کوشت وبڕی گەلێک و برسى کردنى گەلێک لە ناپاکى چاکترە . ناپاکى و دزى و گەندەڵى چ گەورە چ بچوک هەرناپاکى ودزی و گەندەڵیە . گەر جارێ ناپاکیت لێ کرا تاوان لە ئەستۆى کەسى ناپاکە بەلام گەر دووجار ناپاکیت لێکرا کەواتە خۆت تاوانبارى ئەوە پەندێکى عەرەبە .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت