Newshirwan-Barzani

لاوک کونجرینی : پیلانەکەی بەرزانی بۆ گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا ـیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

* لەم ناکۆکییەی گۆڕان و پارتی ، یەکێتی سودمەندی دەسەڵاتەو، شکستی جەماوەرەکەیەتی .
* خاڵە شارەوەکانی پارتی ، کە تائێستا بۆی پۆزەتیڤە ، ڕوون بۆتەوە و داهاتوو زیانەکانی کۆدەکاتەوە .

ڕەوشێک هاتۆتە ئاراوە ، بە پینەوپەڕۆی سیاسی پینە ناکرێت . قسەکردن لە سەر چارەسەریی ـ قسەکردنە لەسەر ئالەکانی یاسایی ـ ئینجا سیاسی …
ئەرک ئەوە نییە ، کە بەسەر گرفتەکاندا زاڵ بیت ، بەڵکو دەبێت بەسەر چەند بابەتێکدا سەرکەوتو بیت ، کە تیایدا توانا ـ شایستەیی گۆڕان و کارامەیی لە بەکارهێنانی چەکەکاندا و بوونی دوژمنێکی هاوتا پێویستن . هاوتایی لە بەرامبەر نەیاردا ، یەکەمین مەرجی پێکەوەهەڵکردنێکی ڕاستگۆیانەیە . نیچە …
چوار مانگە ، نێوانی پارتی و گۆڕان لەسەر سوربوونی هەردوولا بۆ داخوازییەکانیان ، ماوەی نێوانیان لەسەر مێزیی گفتوگۆ دوور دەکەوێتەوە ، ڕەوشی کوردستان و بەرژەوەندی زلهێزەکان لەم هەرێمە گەیشتۆتە ئاستێک پێویستی بە هێورکردنەوەیە ، پارتی لە زۆر ڕایەڵەوە هەوڵی داوە ڕەوشەکە هێور بێتەوە ، بەو مەرجەی بزوتنەوەی گۆڕان هەنگاوێک بەبەرژەوەندی پارتی بنێت . ئەویش تێگەیشتنە لە داخوازیی پارتی . هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانە سوورە لەسەر گەڕانەوەی ڕەوش بۆ پێش 12-10 و ، دواتر کۆبونەوەکان لەسەر کەیسی سەرۆکایەتی هەرێم و دەستور و دارایی لەپەڕلەمان بەردەوام بێت .
ڕەوشی ناوچەکە و قسەکردن لە سەر ئاڵوگۆڕی سیاسی لەسوریا و ڕووبەڕووبونەوەی داعش ، پێویستی بە هێورکردنەوەی ئارێشەکانی هەرێمە . بەشداربوونی کورد لە جنێڤ سێ ، قوتکردنەوەی فەرمی هێزە گەورەکەی کوردە بە سەرکردایەتی پەکەکە و ، ئەمەش کۆمەڵێک یەکلاکەرەوەی سیاسی بەدوای خۆیدا دێنێت . بەو پێیەی کورد بەسەرکردایەتی پەکەکە بەشدار دەبێت لە یەکلاکەرەوەی کێشەکانی سوریا ، ئیتر تورکیا ناچار دەبێت هەنگاو بنێت بۆ هێوکردنەوەی ڕەوشی باکور . هێورکردنەوەی باکوریش دورکەوتنەوەی پەیوەندییە توندو تۆڵەکەی نێوان پارتی و تورکیایە لەسەر بژاردەی کوردی باکور و ڕۆژئاوا .
پارتی لەوە گەیشتووە ، ئالۆزییەکانی ڕابردوو لەنێوان باکور و ڕۆژئاوادا خاڵی پێکهێنانی گەمە سیاسیەکانی بووەو ، تا ئێستا لێی سودمەند بووەو، ڕووەو کۆتایی هاتن دەچێت . ئیتر پێویستی بەسیاسەتێکی تر هەیە کە پیادەی بکات . بۆیە لەسەر بژاردەی دۆستەکانی لەناو یەکێتی وەک لە چاوپێکەتنەکەی دکتۆر بەرهەم لەگەڵ کەناڵی ئێن ئارتی دەردەکەوێت هەموو یەکێتی لەم ڕێکەوتنەدا بەشدار نییەو بەئاگا نییە ، واتا دۆستە کۆنەکانی پارتی لەناو یەکێتی ، کە بە باڵی کۆسرەت و بەرهەم ساڵح ، هەژمار دەکرێت بەشێک نین لەم بژاردەیە ، بەڵکوو بەو پێیەی ئەوان دۆستە یەکلاکەرەوەکانی ئارێشەی نێوان یەکێتی و پارتین ـ بێدەنگیان هەڵبژاردووە و . ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت دوو بۆچوون بەدی دەکرێت :
1- یان پارتی زۆر تەنگاویی سیاسی بووە بەناچاریی لەوە گەیشتووە هاوپەیمانەکانی لەناو یەکێتی گەیشتنوونەتە ئاستێک هیچ خاڵێکی یەکلاکەرەوەیان بەدەستەوە نییە تا کاری لەسەر بکات ، جگە لە چڕنوقە سیاسی نەبێت .
2- باڵی ‌هێرۆخان ، وەک گۆڵێکی سیاسی توانیان نەیارەکانیان لەناو یەکێتی گۆشەگیر بکەن و کۆتایی بەو ململانییە بهێنن ، لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانییەوە سەریی هەڵداوە . پاسی ئەم بۆچوونەش لەداهاتوویەکی نزیکدا سەرهەڵدانی بەستنی کۆنگرە دەبێت لەلایەن باڵی حوکمڕانی ناو یەکێتی .
ئایا باڵی دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتی لەم کەینوبەینەی پارتی گەیشتوون ، یان بێ ئاگایانە خۆیان دەخەنە نێو ستراتیژییەک لەگەڵیان ، دەکرێت بە تای ئەوان چاوەڕوانی زیان بکەن ؟ .
هێنانەوەی بالۆرەی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ، جگە لە دروشم نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە .
لەکۆبونەوەکەی بەرزانی لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ ، پێشنیاری شەش خاڵ کراوە ، یەکێک لەو خاڵانە پێشنیارەکەی پارتییە بۆخۆ ئامادەکردن بۆ ڕیفراندۆم ، ئەم پێشنیارە بنەمایەکی سیاسی و تەوێڵەیەکی شەرمنانەی هەیە لەلایەن پارتییەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان . پارتی دەیەوێت لەم ڕێیەوە هەنگاوێک بنێت یان گٶران ئاشت بکاتەوە ، یان لەنەدانی وەڵامی پۆزەتیڤ لەلایەن گۆڕانەوە ئۆباڵی بەیانی دەوڵەتی کوردی بخاتە ئەستۆی .
بزوتنەوەی گۆڕان ، تا ئێستا ڕایەڵەی کاری بەبێ ڕێکخەرەکەی ئەنجام نەداوە . گەشتی نەوشیروان بۆ دەرەوە سەرەتاکەی بێهیوایی بوو ، بەهۆی سوربوونی ئەمریکاییەکان بە مانەوەی بەرزانی بەسەر هەرێم ـەوە . جێگری وەزیریی دەرەوەی ئەمریکا بەڕاشکاوانە بە هەموو لایەکی وتبوو ، کە پێویستە هەموو لایەک ڕازی بن بە مانەوەی بەرزانی لەسەرۆکایەتی هەرێم . ئەمە ئەو پەیامە بوو چەند مانگێک لەمەوبەر ، بەڵام هاتنی ڕووسەکان و کۆتایی کێشەکانی ئیران و وڵاتانی پێنج پلوس یەک ، زەمەنەکەی گۆڕیی .. زەمەنی باکور و ڕۆژئاواشی گۆڕی ، ڕەوشی هەرێمیش دەگۆڕێت .. سیاسەت وا بووە ، تادوێنێ ئەمریکا چۆن پێشوازی لە وەفدی پارتی دەکردو ئەمڕۆش خوێندنەوەی پێچەوانەی هەیە ، وەک لە وەفدەکەی ئەمدواییەی پارتی بەناوی هەرێمەوە بۆ ئەمریکا کردیان .
سیاسەت دەکرێت لە 24 کاتژمێردا بگۆڕێت ، هەموومان لە چاوەڕوانی کۆنگرەی 3 جنێڤ داین ، لەوە دەچێت کاتی ئەوە هاتووە هێزێکی کوردی تا دوێنی بە تیرۆریست ناوزەند کرابێت ، ئەمڕۆ ببێتە هاوکێشەیەکی گرنگی چارەنوسی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و پارتیش تا دوێنێ لەسەر هەموو ماڵی کوردەوە دادەنرا . بە کشێک گۆشەگیر بکرێت ..

 

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت