عه‌تا قه‌ره‌داخی : ئه‌و سه‌ری دێشێت ئه‌مان قاچی بۆ تیمار ده‌كه‌ن .
كێشه‌ی گیرفان و گه‌ده‌ی خه‌ڵك به پێكهێنانی لیژنه‌و گێڕانه‌وه‌ی دوورخراوه‌كان بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت چاره‌سه‌ر ناكرێت .
ئایا كێشه‌ی ئێستای كوردستان كێشه‌ی له كاركه‌وتنی په‌رله‌مانه ؟ ئایا كێشه‌ی ناكۆكی نێوان حیزبه‌كانه ؟ یان كێشه‌ی پشتگوێخستنی خه‌ڵكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و كۆی حیزبه‌كانه‌وه ؟ واته كێشه‌ی ژیان و بژێوی خه‌ڵك . ئایا كێشه‌كان به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حكومه‌ت؟ ئه‌گه‌ر كه‌مێك به لۆجیكی عه‌قڵ بیری لێبكرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و په‌نده كوردیهمان بیرده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێت : ئه‌و سه‌ری دێشێت ئه‌مان قاچی تیمار ده‌كه‌ن . ئایا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی .
گۆڕان قاسه‌كانی حكومه‌ت پڕده‌كات ؟ ئایا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان ده‌توانێت كه‌سی یه‌كه‌می پارتی و كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی ناچار بكات كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌و هه‌موو داهاته‌ی میلله‌ت كه له ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی رابردوودا خستوویانه‌ته قاسه‌كانی هه‌ردوو حیزبه‌وه یان وه‌كو ده‌گوترێت ئاودیووی بانقه‌كانی ده‌ره‌وه كراوه بگێڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و حكومه‌تیش كێشه داراییه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكات؟ .
ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان ئه‌مه ده‌كات ئه‌وه حه‌قه هه‌موو جه‌ماوه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئه‌ملا به چه‌پڵه لێدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕاندا به‌پێی بچین بۆ هه‌ولێرو هه‌قه هه‌موو جه‌ماوه‌ری بادینان و هه‌ولێریش به گوڵهوهو به چه‌پڵه‌لێدان تاوه‌كو تاسلوجه بێن به‌ره‌وپیری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان . به‌ڵام سه‌دحه‌یف و مه‌خابن گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه هیچ رۆڵێكی نابێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك كه كێشه‌ی موچه‌و بازاڕ‌و بێكاری و برسێتیه . بۆیه من پێموایه ده‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه داراییه‌كانی ئێستا دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ههڵوهشێندرایهتهوهو ئه‌و هه‌موو پاره‌ی له‌وێ به‌فیڕۆ ده‌چێت بدرایه‌ته‌وه به حكومه‌ت.
حكومه‌ت بچووك بكرایه‌ته‌وه بۆ پێنج شه‌ش وه‌زاره‌تی پێویست كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندرووستی و شاره‌وانیه. هه‌موو وه‌زیرو كۆی راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و پله تایبه‌تیه‌كان بنێردرانایهتهوه بۆ وه‌زیفه‌كانی پێشتریان و به موچهكانی پێشتریان .
په‌رله‌مان ههڵبسپێردرایهو هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بنێردرانایهتهوه بۆ كاره‌كانی پێشتریان . هاوكات هه‌موو بڕیاره‌كانی خاننشینكردنی وه‌زیرو وه‌كیل وه‌زیرو ئه‌ندام پهلهمانانی پێشوو ، پله‌تایبه‌ته‌كان و راوێژكاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان رابگیرایهو تا جیاده‌كرانه‌وه ، ئه‌وانه‌ی كه گه‌نجن ره‌وانه‌ی كاهركانی پێشتریان بكرانایهتهوهو ئه‌وانه‌شی پیرن به موچه‌ی كاره‌كانی پێشتریان خانه‌نشین بكرانایه . ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی كه بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیری و وه‌كیل وه‌زیری و راوێژكاری و به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیان كردبێت خانهنشینیهكانیان ههڵبوهشێنرایهوهو هه‌موو ئه‌و پارانه‌شیان لێبسهندرایهتهوه كه به‌و شێوه نامه‌شروعه وه‌ریان گرتووه .
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به درۆ‌و ده‌له‌سه‌و ساخته به پله‌ی سه‌ربازی خانه‌نشینكراون خانهنشینیهكانیان ههڵبوهشێنرایهتهوهو كۆی ئه‌و پارانه‌شیان لێبهسهندرایهتهوه كه به‌و شێوه نامه‌شروعه وه‌ریانگرتووه . هه‌موو كۆمپانیاكانی حیزب و كۆمپانیاكانی پیاوانی به‌رپرسان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرایه‌و بكرانایه‌ته‌وه به‌موڵكی گشتی . له‌گه‌ڵ زۆر خاڵی تری وه‌كو وه‌رگرتنی باج و گێڕانه‌وه‌ی موڵكی گشتی بۆ حكومه‌ت .. . دیاره ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌مانه نه‌كات ناتوانێت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و له قه‌یرانی دارایی رزگاری نابێت ئیتر پێكهێنانی لیژنه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیرو به‌رپرسانی تری دوورخراوه هیچ بۆ گیرفان و گه‌ده‌ی برسی جه‌ماوه‌ر به‌رهه‌م ناهێنێت .
به‌ڵێ ئه‌م هه‌نگاوه ئیفلیجانهی ئێستا ده‌نرێن هه‌ر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م سه‌ر دێشێت و ئه‌وان قاچی تیمار ده‌كات . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نانه‌ت ئه‌م قه‌یرانه‌ش ناتوانێت وه‌ها له‌سه‌ركردایه‌تی حیزبی كوردی بكات بیربكاته‌وه‌و كه‌مێك به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و له‌وه تێبگات كه بارودۆخی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دووچاری شكستی گه‌وره‌و روخان بێت هه‌موویان روو زه‌ردو ریسوای مێژوو ده‌بن و نابنه‌وه به خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌شی كه له سامانی خه‌ڵك بۆ خۆیانیان بردووه‌و ئه‌وان وه‌كو پاشا ده‌ژین و زۆرینه‌ی میلله‌تیش له‌سه‌ر كه‌ناری داڕمانه .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت