هەرێم قادر : مامۆستایانی ئاینی لە پێشەنگییەوە بۆ خۆ پێشەنگی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەى ئاینى ئیسلام لەناو میللەتى کورد ، مامۆستایانی ئایینی وەک پێشەنگى کۆمەڵگا دەرکەوتوون لە هەموو کات و ساتێکدا قسەى خۆیان هەبووە ، وە زۆر لەشۆرشەکانى کورد لەسەر دەستی کەسانی ئایینی بەرپاکراون و  باگراوندێکى ئایینیان لەپشتەوەبووە ، چونکە لەلایەن کەسانى ئاینییەوە شۆڕشەکان بەرپاکراون دیارە ئەمەش  لایەنى سلبی و ئیجابی خۆى هەبووە ئیمە ناچینە ناو ئەم بابەتە .
لە ڕۆژگارى ئەمرۆدا مامۆستایانی ئایینی  زۆرترین هاونیشتمانى گوێیان بۆ دەگرێت بەجۆرێک هیچ لایەنێکى سیاسى تواناى کۆکردنەوەى ئەو ژمارە زۆرە خەڵکەى نیە کە لە دەورى وتارێکى مامۆستایەکی ئاینی کۆدەبنەوە دیارە کۆبوونەوەى ئەم خەڵکەش لەبەر خودى مامۆستا ئایینیەکە نیە بەڵکو بۆ بەجێ گەیاندنى ئەرکێکى ئایینییە  .
لێرەدا دەپرسم مامۆستایانى ئایینى کاتێک پەیرەوى یەک دین و یەک مەزهەبى دینى دەکەن بۆچى بە تاق و تەرا گوێبیستى مامۆستایانى ئایینى دەبین باسى ناهەموارى ڕۆژگارى ئەمرۆى وڵاتەکەمان هۆکارەکان دەکەن ، ئایا مامۆستایانى ئاینى ئەو بەرپرسیارەتیەى کە ئایینى ئیسلام خستونیەتە سەرشان جێ بەجێ ى دەکەن؟ بێگومان نەخێر بەهۆى ئەو دابەشبوونەى کە لەناو مامۆستایانی ئایینیدا دروستبووە بەسەر هێزە سیاسیەکان ، دیارە ئەم دابەشبوونەى کەلەنێوان مامۆستایانى ئایینیدا دروستبووە ئەکەر لەسەرحیسابى پەیامە دینییەکە نەبێت تا ڕادەیەک ئاساییە ، بەڵام ئەم  دابەشبوونەى ئەمڕۆی مامۆستایانى ئاینى تێی کەوتون گاریگەرى خراپی کردۆتە سەر پەیامە دینییەکە چونکە هەر مامۆستایە و بەو ئاوازەى کەلایەنەکەى خۆى مەبەستیەتى پەیامە دینییەکە دەگەیەنێت
لە ڕۆژگارى ئەمڕۆدا گوزەران و ژیانى هاوڵاتیان گەیشتۆتە ئەوپەڕى خراپی ، پێوستیان بە وتارێکى یەکگرتووى چینێکى وەک مامۆستایانى ئایینى هەیە لەبەر ئەم هۆکارانە :
یەکەم/ دڵەڕاوکێ و تێکچوونى بارى دەروونى هاوڵاتیان کە لەم ڕۆژانەدا گوێ بیستى زۆرترین حاڵەتى خۆکوشتن و دزیکردن و جیابوونەوەی خێزانەکان دەبین
دووەم/ ئاراستەکردنى هاوڵاتیان و دروستکردنى فشار بەشێوازێک کە لێی پاشگەزنەبینەوە
سێیەم/ کۆدەنگى هاوڵاتیان بەرامبەر فشارەکان بۆ ئەوەى جێگای خۆى بگرێت
چوارەم/ گەرانەوەى پێشەنگى بۆ مامۆستایانى ئاینى نەک خۆپێشەنگى
پێنجەم/ چیتر بەرپرسان و لایەنەکان نەتوانن مامۆستایانى ئاینى لەبەرژوەندى خۆیان بەکاربهێنن .
بەداخەوە ئەوەى کە لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا دەگوزەرێ مامۆستایانى ئاینى کێشەکانى دەرەوەى مزگەوت باس ناکەن دیارە ئەمەش لەبەر ئەوەنیە کە پەیوەندى بەدینەوە نیە بەڵکو لەبەرئەوەیە یەک بۆچوون و یەک تێگەیشتنیان نیە بەرامبەر ئەو رووداوانەى کە ڕۆژانە ڕوودەدەن هەروەهاترس لەوتنى ڕاستیەکان و دابەشبوونى مامۆستایانى ئاینى بەسەر لایەنەکاندا  یەکێکى ترن لە هۆکارەکان .
مامۆستایانی ئایینی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ڕایانگەیاند ئەوان تەنها دوعاکردنیان لەدەست دێت ، دوعا کردنیش بۆ ئەوکەسانەی ئەم گەلەیان گەیاندە ئەم دۆخە ئاخۆ چیان لەدەست دێت بۆ ئەو گەلەی لەسایەی حکومڕانی گەندەڵکاران گەیشتن بەم دۆخە ؟
لەڕووی شەرعەوە تاچەند ڕێگا پێدراو دوعای بەخێر بۆکەسانێک بکرێت کەبووبنە هۆکاری بڵاوکردنەوەی فەساد لەناو کۆمەڵگادا و بەتاڵانبردنی قەوتی خەڵک و کۆچی هاووڵاتیان دواتر خنکانیان لەدەریای نەفرەتی ئیجە و بڵاوبونەوەی بێکاری  .
گومانی تیدانیە لەشەرعی هیچ ئایینێکی ئاسمانی نیە دوعای بەخێر بۆ ئەم کەسانە بکرێت تەنها ئەگەر شەرعاندنی بۆبکرێت !
پرسیاری گرینگ ئەوەیە ئەگەر مامۆستایانی ئایینی کارێکی باشتر لە دوعا کردنیان پێکرابا بۆ ئەم دەسەڵاتەی ئەمڕۆ دەیان کرد ؟ دەبێت بڵێن بەڵێ چونکە بێ دەنگ بوونیان لەئاست ئەم بارودۆخە نیشانەی ڕازیبوونیانە ،  بێ دەنگ بوونیشیان گەورەترین کارە بۆ مانەوەی ئەم دەسەڵاتە مافیا ئاسایە .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت