هەرێم قادر : لەکاتی تۆبەکردنی تاوان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەندێکی کوردەوای هەیە دەڵێت : خووەک بیگری بەشیری بەرینادەی بە پیری . بەدێرژایی بیست و چوار ساڵ حکومڕانی حکومەتی هەرێم هەر لە بەتاڵانبردنی و ئاودیوکردنی مەکاینەکانی دوای ڕاپەڕین و شاردنەوەی داهاتی گومرگەکان و چەندان گەندەڵی تر و ، درێژ بوونەوەی ئەم زنجیرە گەندەڵیە تا سەردەمی دەرهێنانی نەوت و گاز . سەرئەنجامی ئەم گەندەڵیانەش کاریگەری ڕاستەوخۆی کردە سەر هاوڵاتیان ، ئەم دۆخەی ئێستا بەرهەم هێنا کە هاووڵاتیان لە ژیانیان گەیشتۆتە ئەوپەڕی خراپی و ناچاریان کردون بەکۆچکردن و خۆکوشتن و نەفس شکاندن .
لە بارو دۆخێکی وەهادا ئەوانەی بکەری هۆنینەوەی درێژترین لاوکی گەندەڵین خۆیان پڕۆژەی بەناو چاکسازی ڕادەگەیەنن کە لەڕاستیدا پڕۆژەی سکهەڵگوشینی هاوڵاتیانە ، لەسەرو بەندی جێ بەجێکردنیشیدا حوکومەتە خوگرتوە بەگەندەڵی بەشێوازێکی زۆر بەئاشکرا گەندەڵیەکانی چەندبارە دەکاتەوە ، ئەمەش وەک ئەوە وایە لەکاتی تۆبەکرندا تاوان بکەی و لەکاتی نوێژدا پێبکەنی و لەکاتی شین دا شایی بکەی .
حکومەتێک ئەوە نیازی چاکسازییەکەی بێت ، دەبێت هاوڵاتیان چاوەڕێی خراپتر بکەن لەوەی کە ئێستا هەیە ، چونکە حوکومەتێک پێش ئەوەی لەخەمی خەزێنەی حوکومەت دابێت لە خەمی خەزێنەی حیزبەکەتی پێش ئەوەی لەخەمی گیرفانی هاوڵاتیەکانی دابێت ، لەخەمی گیرفانی بەپرسەکانیەتی ئیتر چاوەڕێی چی لە حوکومەتێکی لەم چەشنە بکەین .
لەووڵاتێک دەژین بەرپرسەکانمان وەک مانگی چواردە گەندەڵیەکانیان بەناو چوانەوە دیارە ئیدی بۆچی هەمیشە هەوڵدەدەن شکست و گەندەڵیەکانتان بەهۆکاری ناو خۆیی و دەرەکی ببەشنەوەو بەچەند هۆکارێکی باڕواپێنەهێنەر ببەستنەوە وەک ئەوەی ئەوان پاکترین بەندەی خوابن لەکاتێکدا ئەوان خوڵقێنەری باش و خراپی ئەم بارو دۆخەن ، ئیدی چەند و چۆنی ناوێ بیرکردنەوەی هاوڵاتیان بەشێوازێک گۆڕاو کەپێیان وایە تۆبەی گورگی مەرگە ، مەرگ بەواتای کۆتایی هێنان بە بکەری ئەوانەی ئەم دۆخەیان خوڵقاند ، یان بە واتای کۆتایی هێنان بەکارە نایاسایی و گەندەڵیەکانیان .
لەماوەی ڕابردوو زۆرترین قسەی سەرکردەکان سازان بوو لەسەر ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە بەڵام ڕۆژبەڕۆژ زیاتر ڕوون دەبێتەوە ئەوانەی دەسەڵاتی ئەم هەرێمە بەڕێوە دەبن بۆچی داوای سازان دەکەن لەکاتێکدا یاسا و سیستەم هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ، بەڵام ئەوان دەیانەوێت سازانێک بکەن بۆ ئەوەی جێگای هەموو کارەنایاساییەکانی خۆیان ببێتەوە ، بزوتنەوەی گۆران و هاوسەنگەرانی لەدڵسۆزیان بۆ ووڵات و مل نەدانیان بۆ ئەو سازانەی کەدەسەڵات داران دەیانەوێت ، بۆیە هەمیشە بەتێکدەر و مەترسی بۆسەر خۆیان دەزانن ، هەمیشە ڕێگای جیاواز و فشاری جیاواز بەکاردەهێنن بۆ تێوە گلاندنی بزوتنەوەی گۆران ، بۆئەوەی ئەو خەرمانە پر لەگەوهەرەی کەچەندان ساڵە شێوەیەکی نایاسایی کۆیانکردۆتەوە لەدەستیان نەچێت ، چونکە باش دەزانن تا بزوتنەوەی گۆران لەسە ئەم سیاسەتەی خۆی بەردەوام بێت لانی کەم ناتوانن بەنهێنی چیتر سامانی ووڵات بەدزیەوە بۆووڵاتانی دەرەوەی بەرن و ناتوانن خەڵکی لەسەر بنەمای حیزبایەتی خزمایەتی خانەنشین بکەن خۆشیان بەپارێزەری یاسا بزانن .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت